Tuesday, November 17, 2009
Monday, November 16, 2009
Friday, November 13, 2009
Thursday, November 12, 2009
Monday, November 9, 2009
عوسمان بایده‌میر: هه‌ر ده‌بێت بگه‌ین به خۆری ئازادی
کاوه ئه‌مین
چوارشه‌ممه، ۴‌ی نوامبری ۲۰۰۹
"به‌و ته‌شته ئاوه‌ی تورکیا ناکه‌وینه مه‌له"
له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌یدا بۆ سوێد، عوسمان بایده‌میر له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی كوردییه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا، زیاتر له سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێك ده‌چوو تا سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌ك. ژنانی باكووریی به هه‌له‌له لێدان و له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی ئاماده‌بوواندا، له شاری ئۆپسالا بایده‌میر به ئارامی له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دانیشت. ئه‌وكاته‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرابوو یه‌ك كاژێر بوو، به‌ڵام بایده‌میر به پێكه‌نینه‌وه به به‌شداربووانی وت: كه ئه‌و نیگایانه‌ی ئێوه ده‌بینم پێموانییه سه‌عات و دوو سه‌عات به‌شی تێربوون له‌یه‌كترمان بكات.
عوسمان بایده‌میر سه‌ره‌تای قسه‌كانی به‌وه ده‌ست پێكرد "ئێمه هه‌موومان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، كاتێك باكووری كوردستان ده‌ستی به تێكۆشان كرد ده‌یانگوت ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن ته‌نها خه‌ونێكه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین كه نه‌ك ته‌نها خه‌ون نه‌بوو به‌ڵكو ئێستا خه‌ریكه تامی ئازادی ده‌كه‌ین".
جارێك له رۆژنامه‌یه‌كی سوێدیدا خوێندمه‌وه، بایده‌میری به "سێبه‌ری ئۆجه‌لان" له باكووری كوردستان وه‌سفكردبوو، بۆ نا، ئه‌وه‌تا خۆیشی شانازیی پێوه ده‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك زۆریان هه‌وڵدا ئامه‌د له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بایده‌میر ده‌ربێنن، به‌ڵام ئه‌و بڕوای ته‌واوی به‌خۆی و گه‌له‌كه‌ی بوو بۆیه بێباكانه پێیگوتن: ئامه‌د قه‌ڵای ئێمه‌یه و كه‌س ناتوانێ ئه‌و قه‌ڵایه‌مان لێ داگیر بكات، هه‌رواش بوو.
كاتێك بایده‌میر سه‌ردانی سوێدی كرد، چه‌ند رۆژێك بوو بۆ دیداری وه‌كو خۆیشی وتی، "براكانی" له باشووری كوردستان گه‌ڕابووه‌وه، كاتێكیش باسی باشووری ده‌كرد له‌ناخی دڵییه‌وه په‌سنی باشووری ده‌دا و ده‌یگوت: "یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه له باكووری كوردستان لێی په‌ستم، ئه‌و هه‌موو سه‌یته‌رانه‌ن كه رۆژانه به زمانی توركی داوای پێناسمان لێده‌كه‌ن، به‌ڵام كه چوومه باشوور حه‌زم ده‌كرد پێشمه‌رگه نه‌ك جارێك ده‌یان جار داوای پاسپۆرتم لێ بكه‌ن، ئای چه‌ند خۆشه كاتێك سه‌ربازی كورد به زمانی كوردی داوای پێناسه‌كانمانیان ده‌كرد و خۆمان كۆنترۆڵی وڵاتی خۆمان ده‌كه‌ین".
بایده‌میر كاتێك باسی قه‌ڵای ئامه‌دی ده‌كرد نه‌یده‌شارده‌وه ئه‌و قه‌ڵایه به پشتیوانی گه‌ریلاكان پارێزراوه، له‌و پێوه‌ندییه‌دا باسی ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بووان گێڕایه‌وه كه له سلێمانی و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی به ئاشكرا پێی گوتوون: ئه‌گه‌ر گه‌ریلا و یه‌كێتیی كورد نه‌بووایه ئه‌وا به ئاشكرا و به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م قه‌ڵای ئامه‌ددا یه‌ك یه‌ك له سێداره‌یان ده‌داین، بۆیه ئێمه هه‌موومان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.
یه‌كێك له تاكتیكه هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی كۆلۆنیالیستان له دێرزه‌مانه‌وه، برسیكردنی ئه‌و گه‌لانه‌یه كه ده‌یانخه‌نه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه، توركیایش هه‌مان تاكتیكی به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد له باكووری كوردستاندا به‌كارهێناوه. له‌و باره‌یه‌وه بایده‌میر باسی ئه‌وه‌یكرد كه له تازه‌ترین ئاماردا له بیستویه‌ك باژێری دواكه‌وتووی توركیا، هه‌ژده‌یان له باكووری كوردستانن، به‌ڵام بایده‌میر گه‌شبینه به دواڕۆژی گه‌له‌كه‌ی، ئه‌و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆنی وه‌ك نموونه هێنایه‌وه كه چۆن توانییان له‌ژێر كه‌لاوه‌كانی شه‌ڕی جیهانیدا هه‌ستنه‌وه و وڵاتیان سه‌رله‌نوێ بنیات نایه‌وه بۆیه به‌بڕوا به‌خۆبوونه‌وه وتی: "ئێمه‌یش كه ئازاد بووین چاو له‌و گه‌لانه ده‌كه‌ین، بۆیه ده‌بێ له ئێستاوه له‌ڕووی ئابووریه‌وه خۆمان به‌هێز بكه‌ین، سه‌رمایه‌دارانی كورد با له ئێستاوه سه‌رمایه‌كانیان له باكوور و باشووری كوردستان بخه‌نه كاره‌وه".
ده‌وڵه‌تی توركیا له ماوه‌ی ئه‌م دوو ده‌یه‌ی دواییدا به هه‌زاران كوردی وڵاتپارێزی به بیانووی جۆراو جۆر دادگایی كردووه و ده‌یان هه‌زار كه‌سی خستووه‌ته زیندانه‌وه. عوسمان بایده‌میر یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه تائێستا زۆرترین دۆزی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌و به 283 ساڵ زیندانی حوكم دراوه. بایده‌میر گاڵته‌ی به دادگا سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی توركیا دێت بۆیه به گاڵته پێكردنه‌وه وتی: "ئه‌گه‌رچی مردن به‌ده‌ست خوایه، به‌ڵام با بڵێین من په‌نجا ساڵ ده‌ژیم، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا به‌ڕاستی من قه‌رزداری ده‌وڵه‌تی توركم، چونكه ده‌بێ هیچ نه‌بێت 233 ساڵیان بۆ قه‌رزبكه‌م تا ئه‌و قه‌رزه‌یان بده‌مه‌وه". بۆیه بایده‌میر باسی سه‌ختی خه‌بات بۆ ئازادی له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا هێنایه‌وه‌و وتی: به‌ڵی "ئه‌وه ئه‌و وڵاته‌یه كه ئێمه خه‌باتی تێدا ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ ئازادبین له ده‌ستی، ئێمه به ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ڵێین: با بێمنه‌ت بن، چی ماوه ده‌رهه‌قی ئێمه نه‌یكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ئه‌و كاروانه‌ی ئێمه گرتوومانه‌ته پێش خۆمان هه‌رچۆنێك بێت هه‌ر ده‌بێ بیگه‌یێنینه مه‌نزڵ".
خاڵێكی دیكه كه كۆلۆنیالیسته‌كان پێداگیری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ به‌چۆكداهێنانی گه‌لانی ژێر ده‌سته، سیاسه‌تی "په‌رتكه و زاڵ" به‌یه، توركیایش هه‌مان سیاسه‌تی ده‌یان جار تاقیكردووه‌ته‌وه. رۆژانه رۆژنامه‌كانی توركیا به بابه‌تی جۆراو جۆر و له‌ژێر په‌رده‌ی جۆراو جۆردا ده‌یانه‌وێ پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی بكه‌نه دوو به‌ش، باڵی بازه‌كان و باڵی كۆتره‌كان. جه‌نگیز چاندار یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه به‌نێوبانگه‌كانی تورك، له وتارێكیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه عوسمان بایده‌میر و ئه‌حمه‌د تورك و هه‌ندێكی دیكه باڵی كۆتره‌كانن و باڵی بازه‌كانیش ئامینه ئاینا و هه‌ندێكی دیكه‌ن كه له‌سه‌ر زۆرشت رێك ناكه‌ون.
كاتێك به‌شداربوویه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و قسانه له عوسمان بایده‌میری پرسی، تۆ چی ده‌ڵێی؟ بایده‌میر كه تا ئه‌وكاته دانیشتبوو هه‌ستایه سه‌رپێ وتی: "قوربان راست نافه‌رموون، ئێمه نه هه‌ڵۆین و نه كۆتر، به‌ڵكو ئێمه هه‌موومان شێر و پڵنگین، هێز نییه له‌یه‌كمان داببڕێت، توركیا ده‌بێ هه‌موو شه‌وێك خه‌و به‌و رۆژه‌وه ببینێ".
ئاشتی ئه‌و وشه ئه‌فسووناویه‌یه كه بووه‌ته وێردی سه‌ر زمانی كوردانی باكوور، عوسمان بایده‌میریش پێیوایه كه دواجار تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ری، ئازادی و ئاشتییه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه كه توركیا و ئه‌ردۆغان له‌خۆوه ره‌حمیان تڵیساوه‌ته‌وه بۆیه باسی ئاشتی ده‌كه‌ن.
عوسمان بایده‌میر ده‌ڵێ: "با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێنێ، ئه‌گه‌ر به‌رخۆدانی زاپ نه‌بوایه و گه‌ریلا نه‌بوایه، ئه‌ردۆغان وشه‌ی ئاشتی به‌زماندا نه‌ده‌هات". بایده‌میر به گومانه‌وه له بانگه‌شه‌ی توركیا بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی سه‌ره‌تا ناویان نا "كرانه‌وه به‌ڕووی كورددا" و پاشان گۆڕییان بۆ "كرانه‌وه‌ی دیموكراتی" ده‌ڕوانێ. بایده‌میر، نموونه‌یه‌كی هێنایه‌وه و به‌و پرۆسه‌یه‌ی چواند: "سه‌رده‌مانێك، چه‌ند كه‌سێك له باكووری كوردستان چه‌ند مانگایه‌كی هۆڵه‌ندییان كڕیبوو، ئیتر ده‌سته ده‌سته جووتیاره‌كانمان ده‌ستیان كرد به فرۆشتنی مه‌ڕوماڵاتی خۆیان و چوون له‌جیاتی ئه‌وه یه‌كی مانگایه‌كی هۆڵه‌ندییان كڕی، مانگا چ مانگا، به هیچ شتێك تێری نه‌ده‌خوارد، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك شیری ده‌دا و پاشان له شیر ده‌چووه‌وه، به‌وجۆره گوندییه‌كانمان زیانێكی زۆریان پێكه‌وت و له كورده‌كه‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه بوون، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئه‌ردۆغانیش پێده‌چێت وابێت، با سه‌برمان هه‌بێت و بزانین چی له هه‌گبه‌یاندایه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان ئامانج بێت، ئه‌وا سه‌ر سه‌ر و سه‌ر چاوان، به‌ڵام ئێمه وه‌كو ئه‌و گوندیانه‌ی خۆمان ناكه‌ین، هه‌موو ده‌رگاكانمان كراوه‌یه بۆ ئاشتی، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ین نه گه‌ریلا له خۆڕا چه‌ك داده‌نێت و نه ئێمه‌ش به‌و ته‌شته ئاوه‌ی توركیا ده‌كه‌وینه مه‌له".
عوسمان بایده‌میر كۆتایی قسه‌كانی به‌وه هێنا كه زۆر وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، هه‌زاران ساڵه قه‌رزداری ئێمه‌ن و ناپیاوییان له‌گه‌ڵ كردووین، به‌ڵام ئێمه دروشمی (یان سه‌ركه‌وتن یان سه‌ركه‌وتن)مان هه‌ڵگرتووه، هیچ رێگایه‌كی دیكه‌مان له به‌رده‌می خۆماندا دانه‌ناوه، له بیریشتان نه‌چێت كه ئه‌م باره‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌رشانمان ده‌بێ به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵی بگرین، پارته توركییه‌كان له كاتی هه‌ڵبژاردن دا جگه له به‌رتیلدان به خه‌ڵك، ده‌یان به‌ڵێنیان پێده‌دان كه هه‌موو خه‌ڵك ده‌كه‌نه مووچه‌خۆر، ئێمه‌ش له پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی نه‌ك پاره‌مان نه‌بوو بیده‌ینه خه‌ڵك تا ده‌نگمان پێ بدات به‌ڵكو ئێمه به پاره‌ی گه‌ل چووینه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و سه‌ریش كه‌وتین، بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بین هه‌ر ده‌گه‌ینه ئه‌و رۆژی خۆمان و ئه‌و رۆژه‌ش نزیكه".

Thursday, November 5, 2009
Tuesday, November 3, 2009
Monday, November 2, 2009
Subscribe to:
Posts (Atom)