جه‌لال چوارتایی / هۆڵاند
به‌شی سێ‌یه‌م – فه‌رامۆشکردنی بانگه‌وازیه ئاشتیه‌کانی پژاک له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه
ئه‌نجامی فه‌رامۆشکردنی بانگه‌وازیه ئاشتیه‌کانی پژاک له‌لایه‌ن پارته‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م چه‌ند هۆکاره‌ی خواره‌وه :-
1- نه‌یاربوونی ی‌ن‌ک و پ‌د‌ک-عێراق به لێکنزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نانه له پژاک .
ئه‌م نه‌یاربوونه‌ش له‌سه‌ر داخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌وڵه‌تی تورکیایه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی هه‌میشه وه‌کو هاوپه‌یمانێک و پشتوپه‌نایه‌ک چاویان له ئێران و تورکیا کردووه و هیچ کاتێکیش ئاماده‌نه‌بوون و ئاماده‌ش نابن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و دوو داگیرکه‌ره ببن ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی ته‌واوی کوردستانیش ته‌واو بێت .
ته‌نانه‌ت چه‌ند لایه‌نێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشووری کوردستانه‌وه نوێنه‌ریان ناردووه بۆ دیالۆگ و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ، به‌ڵام کاتێک گه‌یشتوونه‌ته دوا زاڵگه‌ی هێزه‌کانی ی‌ن‌ک له ناوچه‌ی پشتده‌ر تووشی ئاسته‌نگی کراون و ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه سه‌ردانی هێزه‌کانی پژاک بکه‌ن و دانوستاندنیان له‌گه‌ڵدا پێکبهێنن .
2- پاوانخوازی و حیزبایه‌تییه‌کی کورتبینانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه .
هه‌ر یه‌کێک له‌و لایه‌نانه ئه‌گه‌ر خۆشی به خاوه‌نی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌زانیبێت ئه‌وا لانی که‌م خۆی به خاوه‌نی به‌شێک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زانیوه و ئاماده نه‌بوون هیچ لایه‌نێکی دیکه قبووڵ بکه‌ن له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان تێیدا هه‌بووبێت ، ئه‌م هه‌ڵوێستی پاوانخوازییه‌یان به‌رامبه‌ر به پژاکیش به هه‌مان شێوه بووه و له ژیانێکی تاراوگه‌ییه‌وه بانگه‌شه‌ی ناڕه‌سه‌نبوونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ده‌که‌ن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی که ڕوونی بکه‌نه‌وه که پێگه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیان له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و چ ده‌زگایه‌کی بڕواپێکراو شه‌رعیه‌تی ڕه‌سه‌نایه‌تی به‌خۆیان به‌خشیبێت و مه‌رجه‌کانی ڕه‌سه‌نبوونیش چییه .
گه‌لۆ تۆ بڵێی له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌شدا یه‌کێک له‌و لایه‌نانه ناڕه‌سه‌ن بووبێت و به لایه‌نه‌که‌ی به‌رامبه‌ری قبووڵ نه‌کرابێت؟ ئه‌ی تۆ بڵێی موجاهدینی خه‌لقی ئێرانی هه‌م ڕه‌سه‌ن بووبن و هه‌م خاوه‌نی شه‌رعی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بووبن که به زۆر په‌لکێشی ڕۆژهه‌ڵات کران و هاوپه‌یمانی ستراتیژیشیان له‌گه‌ڵدا پێکده‌هات ؟ ئایا ده‌بێت کاریگه‌ری تاراوگه‌نشینی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر زیاتر بێت یان کاریگه‌ری هێزێکی هه‌ڵسووڕاو و ئاکتیڤ له نێو جه‌ماوه‌ردا و به‌نگه‌شه‌ی ناڕه‌سه‌ن بوونیشی بۆ بکرێت ؟
3- وابه‌سته‌بوونی ئه‌و لایه‌نانه به ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌وه .
کاتێک ده‌بینن که ئیمپریالیزمی ئه‌مریکا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیدا دڕندانه‌ترین بڕیاری داوه له‌سه‌ر پارتی کارکه‌رانی کوردستان(پ .ک.ک) ئه‌ویش بڕیاری به تیرۆر ناساندنی ئه‌م بزاڤه شۆڕشگێڕییه‌یه ، پژاکیش هه‌م هاوپه‌یمانێکی ستراتیژی پ.ک.ک‌ه‌یه و هه‌م هه‌مان ئایدۆلۆژیا و هه‌مان ستراتیژیه‌تی هه‌یه . له‌به‌رئه‌وه ئه‌و لایه‌نانه نه‌ک هه‌ر هۆکارێک نه‌بوون بۆ پرۆتستۆکردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریکا به‌ڵکو خۆشیان له سه‌نگه‌ری ئه‌مریکادا بینیوه‌ته‌وه و دووره‌په‌رێزییان به بنچینه گرتووه به‌رامبه‌ر به پ.ک.ک . ئه‌م دووره په‌رێزییه‌شیان زیاتر له ترسی ئه‌وه بووه که به‌هۆی نزیکبوونه‌وه‌یان له پ.ک.ک بۆ خۆشیان ده‌چنه لیستی ڕه‌شی ئه‌مریکاوه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵوێسته دروسته‌کانی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتییان له به‌ر چاو گرتبێت که نزیکایه‌تی زۆریشیان له‌گه‌ڵ پارتی کارگه‌رانی کوردستاندا ده‌سته‌به‌ر کردووه و له‌سه‌ر پێی خۆشیان ڕاوه‌ستاون و له لیستی ڕه‌شی ئه‌مریکاش به‌دوورن .
ته‌نانه‌ت کاتێک کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانیش دامه‌زرا و بانگه‌وازی بۆ هه‌موو پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کان کرا که شوێنی خۆیان له‌و کۆنگره‌یه‌دا بگرن و هۆکارێکیش بن بۆ به‌ره‌وپێش چوونی کۆنگره ، که‌چی ئه‌و لایه‌نانه نه‌ک هه‌ر بانگه‌وازیه‌که‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت به‌ڵکو پاساوی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شیان ده‌هێنایه‌وه بۆ به‌شداری نه‌کردن له‌و کۆنگره‌یه‌دا وه‌ک قبووڵنه‌کردنی حکومه‌تی عێراقی(کاتی به‌عس) به‌و جۆره به‌شداریکردنانه .
4- زاڵبوونی ئه‌قڵیه‌تی ناوچه‌گارایی و هه‌رێمچێتی له‌و لایه‌نانه‌دا .
هیچ کاتێک هێزێکی ناوچه‌گه‌ر پێی قبووڵ ناکرێت که هێزێکی سه‌رتاسه‌ری و خاوه‌ن ئایدۆلۆژیا سه‌ر هه‌ڵبدات و کاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رتاسه‌ری کوردستان به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی په‌یدا بکات . بۆ نموونه لایه‌نی حدکا زیاتر ناوچه‌کانی موکریانیان به بنچینه گرتبوو و کۆمه‌ڵه‌ش زیاتر ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان ، خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و کار‌و چالاکیه‌کانی پژاک ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ی نه‌گرتایه‌ته‌وه ئه‌وا لێکدوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ش هێنده ڕوو له زیادبوون نه‌ده‌بوو . به هه‌مان شێوه ئه‌م دیارده‌یه له باشووری کوردستانیشدا زۆر بره‌وی هه‌یه له‌لای هێزه ناوچه‌گه‌ره‌کان ، بۆنموونه هه‌تا گه‌شه‌کردنه‌کانی بزاڤی ئاپۆچێتی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پ‌د‌ک-عێراق له زیادبووندا بوو ئه‌وا لایه‌نی ی‌ن‌ک زۆر فشاریان دروستنه‌ده‌کرد و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی هاوپه‌یمانیه‌تیشیان ده‌دا له‌گه‌ڵیاندا به‌ڵام کاتێک ئه‌م بزاڤه شۆڕشگێڕییه گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی له ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی ی‌ن‌ک ئه‌وا فشاره‌کانی ی‌ن‌ک و خودی جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌موو سنوورێکی به‌زاند و به ئاشکرا و به نهێنی له که‌ین و به‌ینی ده‌ستتێکه‌لاویدا بوون له‌گه‌ڵ تورکیادا بۆ وه‌ستاندنی گه‌شه‌کردنی ئه‌م بزاڤه شۆڕشگێڕییه و ئه‌نجامه‌که‌شی شه‌ڕی ساڵی 1992ز لێکه‌وته‌وه که به‌شه‌ڕی خیانه‌ت به‌ناوبه‌نگه ، ته‌نانه‌ت توند و تیژیه‌کانی ی‌ن‌ک ئه‌و لایه‌نانه‌شی گرته‌وه که هه‌وڵی لێک‌نزیک بوونه‌وه‌یان ده‌دا له‌گه‌ڵ پ.ک.ک و په‌روه‌رده‌یان ده‌بینی له نێو ڕیزه‌کانی پ.ک.ک دا وه‌ک تیرۆرکردنی کاک محه‌مه‌دی حه‌لاق و هه‌ڤاڵه‌کانی له پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و تیرۆرکردنی حه‌مه‌د ئه‌مین و هاوڕێکانی له بزوتنه‌وه‌ی جوتیارانی کوردستان و تیرۆرکردنی چه‌ندین کادری پێشه‌نگی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له ناوچه‌ی سوسێ .
5- ئه‌گه‌ری بوونی که‌سانی فایلدار و گرێ‌دراو به داگیرکه‌رانه‌وه .
پێده‌چێت به‌شێک له سه‌رکرده بڕیارده‌ره‌کانی ئه‌م پارتانه مه‌له‌فی گرێدراویان به کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌م داخوازیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به بنچینه بگرن بۆ نزیک نه‌بوونه‌وه له پژاک و هه‌م ترسیان له‌وه هه‌بێت که له دواڕۆژدا پژاک چاوپۆشی‌یان لێ نه‌کات و بیانداته ده‌ست دادگای گه‌ل .
له کاتێکدا چه‌ند ساڵێک یه‌کێتی و پارتی ژیانی تاراوگه‌ییان به‌سه‌ربرد ، که‌چی ئه‌نجامه‌که‌ی مه‌له‌فکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رکرده‌کانیانی به‌دوادا هات ، ئه‌ی ده‌بێت ده‌یان ساڵ ژیانی تاراوگه نشینی چ پۆخڵه‌واتێکی به دوای خۆیدا هێنابێت ؟ ئه‌گه‌ر له باشووردا ده‌سه‌ڵات هه‌ر به‌ده‌ست مه‌له‌فداره‌کانه‌وه مایه‌وه و تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش دادگای گه‌ل پێیان نه‌گه‌یشتبێت و به چه‌پڵه‌ڕێزانیش پاداشتی فایلداریه‌که‌یان لێکرابێت له‌لایه‌ن سه‌رۆک حیزبه‌کانه‌وه ، ئه‌وا هه‌موو هه‌وڵێکی مه‌له‌فدارانی ناو پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌بێت و ده‌خوازن هه‌م مه‌له‌فدار بن و هه‌م حاکمی دواڕۆژیش بن .
پێده‌چێت که‌سانی فایلدار له هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌شدا هه‌بێت به پژاکیشه‌وه به‌ڵام که‌سه فایلداره‌کان زیاتر له پارتێکی سست و ناچالاکدا به ئامانجه‌کانیان ده‌گه‌ن و ده‌سه‌ڵات به ده‌ست ده‌هێنن نه‌ک له پارتێکی چالاک و هه‌ڵسوڕاودا . ئه‌م که‌سه فایلدارانه نه‌ک هه‌ر ڕێگر ده‌بن له به‌رده‌م هاوخه‌باتی و هاوهه‌ڵوێستی پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کاندا به‌ڵکو هۆکرێکیش ده‌بن بۆ چاندنی تۆوی بێهیوایی و بێباوه‌ڕی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا و پۆشینی ڕووخساری ناشایسته به ڕووی هێزه کوردیه‌کاندا ، ده‌نا په‌نابردن بۆ شکاندنی کێلی شه‌هیده‌کان و ڕێگه‌گرتن له منداڵانی کورد بۆ خوێندن له خوێندنگه‌کاندا و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ناشتنی ته‌رمی ده‌نگبێژێکی نه‌ته‌وه‌یی وه‌کو ئیسماعیل سه‌رده‌شتی و په‌نابردن بۆ پانئێرانیسته‌کانی بنه‌ماڵه هه‌ڵهاتووه‌که‌ی حه‌مه ڕه‌زاشای نه‌گریس ته‌واو گومان دروستده‌کات له دڵسۆزی بکه‌رانی ئه‌و کرده‌وه نابه‌جێیانه‌دا .
به گشتی ئه‌م پێنج هۆکاره‌ی سه‌ره‌وه نه‌ک هه‌ر ڕێگر بووه له لێکنزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه له پژاک به‌ڵکو هۆکارێکیش بووه بۆ تۆمه‌تبارکردنی پژاک به درووستکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران ، له کاتێکدا خۆیان په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ی‌ن‌ک و پ‌د‌ک-عێراق و یه‌کێتی و پارتیش ده‌ست تێکه‌ڵاویه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له ئاستێکی هێنده باڵادایه که خۆشیان نه‌توانن نکۆڵی له‌و ده‌ستتێکه‌ڵاویانه بکه‌ن و وه‌کو هاوپه‌یمانێکی ستراتیژی و پشتوپه‌نای خۆشیان پێناسه‌ی بکه‌ن .
به‌شی چواره‌م په‌یوه‌سته به تێروانینی دوژمنانی کورد و هێزه کوردیه‌کان له‌سه‌ر پژاک .
درێژه‌ی هه‌یه .....
Sunday, August 31, 2008
به‌شی چواره‌م :-پژاک پێویستی‌یه‌کی سه‌رده‌مه
به‌شی چواره‌م – تێڕوانینی هه‌مه‌جۆر له‌سه‌ر پژاک :-
جه‌لال چوارتایی
هه‌تا پژاک کاری نهێنی و ڕێکخستنی گه‌شه‌پێده‌دا و نه‌که‌وتبوویه به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و بۆردومان و موشه‌کبارانی بێ به‌زه‌ییانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بنکه‌کانی پژاک و گوندنشینه‌کانی بناری قه‌ندیلی نه‌گرتبوویه‌وه لایه‌نه ته‌قلیدیه کوردیه‌کانیش تا ڕاده‌یه‌ک خۆیان له گوته‌ی ناشایسته و پڕوپاگه‌نده‌ی بێبنه‌ما ده‌پاراست، به‌ڵام کاتێک پژاکیش که‌وته به‌رگریکردنی ڕه‌وا و خاوه‌ن له خوێنی شه‌هیدان و ڕه‌وه‌ند و گوندنشینه‌کان ده‌رکه‌وت ئه‌وا لایه‌نه کلاسیکیه‌کانیش له هیچ گوته‌یه‌کی نابه‌جێ نه‌سڵه‌مینه‌وه و ئه‌وه‌ی که له ده‌می داگیرکه‌رانیشه‌وه نه‌ده‌بیسترا ئه‌وا بوویه خه‌و و خۆراکی ئه‌و لایه‌نانه و هه‌ر لایه و به جۆرێک چه‌واشه‌کاری ده‌کرد .
من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر پژاکیش ده‌ستتێکه‌ڵاوی هه‌بوویایه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ر داگیرکه‌رێکی دیکه‌شدا ئه‌وا نه‌ک هه‌ر تۆمه‌تبار نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه به‌ڵکو مه‌زنترین په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵدا دروستده‌کرد به وێنه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه گه‌رم و گوڕانه‌ی که له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی‌دا پێکیانهێناوه . تۆمه‌تبارکردنه‌کانیش هه‌مووی گوته‌ی زۆر بێبناغه‌ن و ته‌نها ئه‌رکی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات نه‌بووه به‌ڵکو لایه‌نه‌کانی باشوور و داگیرکه‌ران و میلیشیا عه‌ره‌بیه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که ڕیزه‌کانی شۆڕ‌شیان به‌جێهێشتووه و هه‌ڵهاتوون هه‌ر یه‌که‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌چه‌شنه‌یان هه‌بووه له‌سر پژاک به‌م شێوه‌یه :-
1-سه‌رانی کۆمه‌ڵه:-پژاک له تورکیا پ‌ک‌که‌یه و له ئێران پژاکه و ڕه‌سه‌نایه‌تییان نییه و هیچ خۆشه‌ویستی‌یه‌کیان نییه له‌نێو کوردان‌دا.
2- سه‌رانی حیزبی دیموکرات :- پژاک عاملی کۆماری ئیسلامی ئێرانه و ده‌بێت کار و چالاکیه‌کانی خۆی ڕاگرێت و بچنه‌وه تورکیا(له کاتێکدا بێده‌نگیشیان به‌رامبه‌ر به داگیرکاریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵبژاردووه) .
3- سه‌رانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان:- پژاک درووستکراوی ده‌وڵه‌تی تورکیایه و با بچنه‌وه بۆ تورکیا و خودایان له‌گه‌ڵ . له کاتێکدا جگه له پ‌د‌ک-عێراق ئه‌وا هیچ لایه‌نێکی دیکه هێنده‌ی ی‌ن‌ک ده‌ستتێکه‌ڵاویی له‌گه‌ڵ تورکیادا نه‌بووه و ته‌نانه‌ت ده‌یان کۆمپانیای تورکی و سه‌دان بنکه‌ی میت له باشووری کوردستاندا دامه‌زرێنراون له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتی‌یه‌وه .
4 – سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق :- پژاک بوونی نییه ، ئه‌وانه هه‌ر پ.ک.که‌ن و ده‌بێت بێ مه‌رج چه‌که‌کانیان دابنێن . که‌چی له کاتێکدا چه‌ند که‌سانێک له نێو ڕیزه‌کانی پژاک‌دا هه‌ڵده‌هاتن ئه‌وا هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رانی پارتی‌یه‌وه وه‌کو پژاکی نوێ ده‌یانناساندن و پاره‌یه‌کی زۆریشیان بۆ خه‌رج ده‌کردن تاوه‌کو خۆیان به‌هێز بکه‌ن و دژایه‌تی پژاک بکه‌ن .
5-لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان:- پژاک درووستکراوی ئیسرائیله . به مه‌رجێک جگه له‌وه‌ی که به‌شێک له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان زۆر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌کانی دیکه‌شیان له هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا .
6- تورکیا:- پژاک دروستکراوی ئێران و عێراق و سوریایه و بۆ لاوازکردنی تورکیا هه‌وڵده‌دات . به مه‌رجێک تورکیا په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌ر
وڵات و لایه‌نێک بۆ لاوازکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان و بزاڤه شۆڕشگێڕیه‌که‌ی .
7- کۆماری ئیسلامی ئێران:- پژاک دروستکراوی ئه‌مریکایه . به‌مه‌رجێک بۆخۆشیان له په‌یوه‌ندی هه‌میشه‌یدان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه کوردی و عه‌ره‌بیانه‌ی که بونه‌ته مقاشی ده‌ستی ئه‌مریکا .
8- که‌سه هه‌ڵهاتووه‌کانیش هه‌ر یه‌که‌و پژاکیان به به‌رهه‌می زه‌حمه‌ت و ماندوبوونی خۆیان زانیووه ، که باشترین نموونه‌شیان عوسمان ئۆجه‌لان و کاک عوسمان جه‌عفه‌ری‌یه .
به کورتی ئه‌مه لێدوانی هه‌ریه‌کێکه له‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که چاویان به گه‌شه‌کردنه‌کانی پژاک هه‌ڵنایه‌ت ، به‌ڵام هه‌مووی له لایه‌ک و لێدوانی سه‌رانی به‌ڕێزی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ش له لایه‌کیتر ، چونکه ئه‌وان بۆ خۆیان له باشووری کوردستاندا به سه‌ربه‌ستی دێن و ده‌چن ، به مه‌رجێک هێنده‌ی بنکه‌ی ئیتڵاعاتی و سیخوڕی کۆماری ئیسلامی ئێران له باشووردا چالاک و سه‌ربه‌ستن هیچ کاتێک له ڕۆژهه‌ڵاتدا هێنده چالاک و سه‌ربه‌ست نه‌بوون .
گه‌لۆ ده‌بێت چ هۆکارێک هه‌بێت که به‌سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه له ڕابردوودا بوونه تیرۆری ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان له باشووردا و له ناو چه‌قی بنکه و باره‌گاکانیشیاندا تیرۆر ده‌کران ، به‌ڵام ئیمڕۆ سه‌رانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه به سه‌ربه‌ستی به‌ناو شاره‌کانی باشووردا دێن و ده‌چن و خه‌ریکی ئاڵووێل و خانوکڕینن و ناشبنه ئامانجی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ؟ له کاتێکدا بنکه ئیتڵاعاتیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژگاری ئیمڕۆدا زۆر زیاتره له جاران !!
به باوه‌ڕی من سه‌ربه‌ستبوونی به‌رپرس و کادره‌کانی ئه‌و لایه‌نانه یه‌کێکه له‌م دوو هۆکاره‌ی خواره‌وه :-
ا)گه‌شه‌کردنی پژاک ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داگیرکه‌ر ده‌خوازێت ئه‌و لایه‌نانه له‌وه زیاتر لاواز نه‌بن و ببنه به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنه‌کانی پژاک‌دا . چونکه یه‌کێک له پیشه نه‌گریسه‌کانی داگیرکه‌ران بریتی بووه له دروستکردنی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا که کێشه‌ی ناوخۆییان هه‌یه ، ململانێ و شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی و پارتیش باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌ست به گه‌شه‌کردنه‌کانی پژاک و دژایه‌تیکردنه‌کانی لایه‌نه کلاسیکیه‌کانیش ده‌کات دژ به پژاک ئه‌وا ده‌خوازێت له‌وه زیاتر لاواز نه‌بن و ببنه ئاسته‌نگییه‌ک له‌به‌رده‌م پژاک‌دا .
ب)پێده‌چێت به‌شێک له‌م سه‌رکردانه به هاوکاری یه‌کێتی و پارتی مه‌له‌فیان بۆ کرابێته‌وه له ناو کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌له‌فداره‌کان بۆ سه‌لماندنی دڵسۆزی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌م په‌نا ببه‌نه به‌ر ئینشعاب و لێکترازاندن و هه‌م مه‌یدانی خه‌بات بگۆڕنه‌وه به شه‌ڕه چه‌قۆ و شه‌ڕه شه‌ق و کوته‌ک وه‌شاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆوی بێباوه‌ڕی له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا چونکه ئه‌م کار و کرده‌وانه هیچ کاتێک پیشه‌ی که‌سانی شۆڕشگێڕ نییه و ناشبێت .
ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له شاری سلێمانی دانیشتنی چوار پارتی ڕۆژهه‌ڵاتی و فه‌رماندارێکی ئه‌مریکیه‌کان به‌ڕێوه چووه و پاش خۆشحالی بوونی ئه‌و پارتانه به دیداری فه‌رمانداره ئه‌مریکیه‌که گوێیان بۆ فه‌رمایشته‌کانی کاکی فه‌رماندار شل کردووه و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌مریکیه‌کان داخوازییان له‌و پارتانه کردبێت که ببنه ده‌زگای هه‌واڵگری و زانیاری له‌سه‌ر ئێران کۆ بکه‌نه‌وه و بیده‌نه ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌مریکا ، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رانی ئه‌و چوار پارته دوو داواکارییان هه‌بووه که ئه‌مانه‌ن :-
1- دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی عێراق له ئێران‌دا .
ئه‌وئه‌زموونه‌ی که پێگه‌ی کوردی له هه‌موو بواره‌کاندا لاوازتر کردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌و مافانه‌ی که له‌سه‌رده‌می به‌عسیه‌کانیشدا ده‌سه‌لمێندرا بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌وا ئیمڕۆ هێدی هێدی فه‌رامۆش ده‌کرێت .
2- ناساندنی پژاک وه‌کو دروستکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران .
هیوادارم خاڵی دووه‌م ڕاست نه‌بێت ، چونکه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و خاڵه ڕاست بێت ئه‌وا ته‌واو نیشانه‌ی سه‌لماندنی نابه‌رپرسیارێتی ئه‌و لایه‌نانه ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر به دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان و پێده‌چێت که کاره‌ساتی کوشنده‌ش به‌دوای خۆیدا بهێنێت .
هه‌ر به‌دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌و چوار پارته و فه‌رمانداره ئه‌مریکیه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک له تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوونه تیرۆری ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌کانی مه‌ریوان و سه‌قز و سه‌رده‌شت ، که پێده‌چێت ئه‌م جموجوڵ و تیرۆرکردنانه‌ش ئه‌نجام و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه شاراوه‌یه بێت که له نێوان ئه‌و پارتانه و ئه‌مریکیه‌کاندا ڕووی داوه ، چونکه ئه‌م ڕووداوانه یه‌کسه‌ر پاش دیداری ئه‌و پارتانه و ئه‌مریکیه‌کان ڕوویداوه.
به‌شی پێنجه‌م په‌یوه‌سته به به‌ڵگه بێ بناغه‌ییه‌کانی ئه‌و پارتانه له‌سه‌ر پژاک
درێژه‌ی هه‌یه ......
جه‌لال چوارتایی
17-08-2008
هۆڵاند

پژاک پێویستی‌یه‌کی سه‌رده‌مه(به‌شی پێنجه‌م)
جه‌لال چوارتایی
به‌ڵگه بێ بناغه‌ییه‌کانی پارته کوردیه‌کان له‌سه‌ر پژاک
پژاک وه‌کو هێزێکی ئاپۆچی و له‌سه‌ر هه‌مان ستراتیژیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی پ‌ک‌ک و به هه‌مان ئایدۆلۆژیا سه‌ری هه‌ڵداوه ، به هه‌مان شێوه له ڕابردووش‌دا پارتی دیموکڕاتی کوردستان هه‌م له ڕۆژهه‌ڵات و هه‌م له باشوور و هه‌م له باکووریشدا هه‌بووه و هه‌مان ستراتیژیه‌تیشیان هه‌بووه و ته‌نانه‌ت له پاش ساڵی 1961 زاینیه‌وه ته‌واوی پارته دیموکراته‌کان که‌وتنه خزمه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و له به‌رامبه‌ریشدا پ‌د‌ک-عێراق نه‌ک هه‌ر نه‌که‌وته خزمه‌تی ئه‌و پارتانه‌وه به‌ڵکو ته‌واو سه‌رکوتیشی ده‌کردن و بازرگانیشی به‌سه‌ر سه‌رکرده شۆڕشگێڕه‌کانیانه‌وه ده‌کرد ، نموونه‌ش تیرۆرکردنی فایه‌ق بوجاک(دکتۆر شڤان) و سه‌عید کرمزی تۆپراک و سلێمانی موعینی و مه‌لا ئاواره و ده‌یانی دیکه‌ش و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیشیان بوو به تورکیا و ئێران . ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د تۆفیقدا حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران نه‌ک هه‌ر که‌وتبوویه خزمه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه به‌ڵکو زیاتر ناوه‌ڕۆکی حیزبایه‌تیشی له‌ده‌ست دابوو و وه‌کو لقێکی پ‌د‌ک-عێراق چاوی لێده‌کرا .
خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی هه‌میشه زیندووی وه‌کو دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو توانیبێتی بۆشایی نه‌مانی سلێمانی موعینی پڕ بکاته‌وه و هه‌تا له ژیاندا مابوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی له سه‌رپێ هێشتبوویه‌وه ، ئه‌وا به شه‌هیدبوونی دکتۆر شڤان نه‌ک هه‌ر شوێنه‌که‌ی پڕ نه‌کرایه‌وه به‌ڵکو فاتیحه‌ی مه‌رگ له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا خوێندرا و بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوایی له ژیان کرد .
ئه‌م پارتی دیموکراتانه له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا پاش تیرۆرکردنی سه‌رکرده پێشه‌نگه‌کانیان به‌جۆرێک له‌نێو پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقدا توابوونه‌وه که خاوه‌نی هیچ بڕیارێکی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نه‌بوون و مان و نه‌مانیان به‌سترابوو به پ‌د‌ک-عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌ر پ‌د‌ک-عێراق کار و فه‌رمانه‌کانیشی بۆ ده‌ستنیشان ده‌کردن ، هه‌ر بۆیه‌ش پاش ئاشبه‌تاڵی پ‌د‌ک-عێراق له ساڵی 1975دا ته‌واوی پارته دیموکراته‌کانی دیکه دووچاری سه‌رلێشێوان هاتن و توانای هیچ جۆره به‌رخۆدانێکیان نه‌ما ، باشترین نموونه‌ش په‌نابردنی خوالێخۆشبوو عه‌بدوڵڵا ئیسحاقی بوو بۆ به‌ر ڕه‌حمه‌تی به‌عسیه‌کان له به‌غداد ، که به داخێکی گرانه‌وه ئه‌و په‌نابردنه‌ش دادی نه‌دا و ئه‌نجامه‌که‌ی به تیرۆرکردنی خودی خۆشی کۆتایی هات .
بێگومان ئه‌م به‌سه‌رهاتانه بۆ ده‌سته خوشکه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش ڕاسته ، چونکه پاش شه‌هید بوونی کاک فوئادی مسته‌فا سوڵتانی سه‌ربڵند و هاتنه سه‌رکاری ده‌ره‌به‌گێکی وه‌کو عه‌بدوڵڵای موهته‌دی ، کۆمه‌ڵه‌ی ئێرانیش به‌جۆرێک بووبوو به مقاشی ده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی که به ئاشبه‌تاڵه بێده‌نگیه‌که‌ی ساڵی 1988ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆمه‌ڵه‌ش ماڵئاواییان له کوردستان و به‌رخۆدان کرد ، خۆ ده‌رباره‌ی ده‌روێشه‌کانی دیکه‌ی تاڵه‌بانی واته که‌مال بورقای و حه‌میدی حاجی ده‌روێش ئه‌وا باسنه‌کردنیان زۆر باشتره ، چونکه ئه‌وانه ته‌نها ئه‌شهه‌دوبیللایان له‌سه‌ره که بۆ تاڵه‌بانی بکێشن .
به‌ڵام ئیمڕۆ پژاک که له‌سه‌ر هه‌مان ستراتیژیه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان دروستبووه و زۆربه‌ی هاوکاریه‌کانیشی هه‌ر له پ‌ک‌ک وه‌رده‌گرێت و پ‌ک‌ک بووه‌ته پشتوپه‌نای که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌لمێنه‌ری یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه . چونکه هاوکاریه‌کانی پ.ک.ک بۆ پژاک ئه‌گه‌ر له هاوکاریه‌کانی پژاک بۆ پ.ک.ک زیاتر نه‌بێت ئه‌وا هیچ کاتێک که‌متر نه‌بووه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که پژاک ته‌واو خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کار و خه‌باتی و جۆری په‌یوه‌ندیه‌کانی ، بۆنموونه له ڕۆژگاری ئیمڕۆدا شه‌ڕکردنی ئێران و پژاک له به‌رژه‌وه‌ندی پ.ک.ک‌دا نییه به‌ڵام پ.ک.ک به هیچ جۆرێک ئاسته‌نگی دروست ناکات له به‌رده‌م پژاک‌دا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕه‌وا ، هاوکات هیچ کاتێک پ.ک.ک نه‌بۆته به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م بانگه‌وازیه ئاشتیه‌کانی پژاک‌دا بۆ لێکنزیکبوونه‌وه‌ی پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بۆته ئاسته‌نگی له به‌رده‌م ئه‌و لێکنزیکبوونه‌وانه‌دا پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانن که هیچ جۆره بڕیارێکی سه‌ربه‌خۆیان بۆ لایه‌نه‌کانی دیکه نه‌هێشتۆته‌وه و ته‌واو کردویاننه‌ته پاشکۆی خۆیان . له‌به‌رئه‌وه به باوه‌ڕی من به‌ڕێزێکی وه‌کو کاک جه‌لیل گادانی ده‌بوو به‌ر له هه‌ر شتێک باسی له سه‌ربه‌خۆبوونی پارته‌کانی دیکه بکردایه بۆ نزیکبوونه‌وه له پژاک نه‌ک ڕاستیه‌کانی پێچه‌وانه بکردایه‌ته‌وه .
به‌ڵام به‌ڵگه لاوازه‌کانی ئه‌و پارتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور له‌سه‌ر پژاک ته‌نها ئه‌وه‌یه که پژاک هه‌مان ستراتیژیه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستانی هه‌ڵگرتووه و پ‌ک‌که‌ش سه‌رده‌مانێک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران‌دا بنکه‌ی هه‌بووه و بوونی ئه‌و بنکانه‌ی پ.ک.که‌شیان کردۆته بیانوویه‌ک بۆ گومان دروستکردن له‌سه‌ر پژاک و ناوهێنانی به هێزێکی مه‌شکوک ، واته به کورتی و به کوردی پارته‌کانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و فه‌لسه‌فه گۆجه‌یان به‌کار هێناوه که ده‌ڵێت :- درۆ بکه ، درۆ بکه ، تا بڕوات پێده‌که‌ن .
منیش هیچ کاتێک نکۆڵی له‌وه ناکه‌م که سه‌رده‌مانیک بنکه‌ی پ‌ک‌ک هه‌م له ئێران و هه‌م له سوریاشدا هه‌بووه و بوونی ئه‌و بنکانه‌ش له ئێران‌دا هه‌م به ویستی ئێران بووه و هه‌م به ویستی پارتی کرێکارانی کوردستانیش بووه و هه‌ر یه‌که‌و بۆ ئامانجێکی دیاریکراویش ، به‌م شێوه‌یه :-
1- ئامانجه‌کانی ئێران :-
ئامانجه‌کانی ئێران بریتی بوو له کۆنترۆڵکردن و ده‌سته‌مۆکردنی پ‌ک‌ک . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران هه‌م له‌سه‌رده‌می پادشایه‌تیدا و هه‌م له‌سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌زموونی زۆریان هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌سته‌مۆکردنی ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه‌ی که داڵده‌دانی ئێرانیان قبووڵ کردبوو . بۆ نموونه له‌سه‌رده‌می پادشایه‌تیدا توانییان هه‌موو داخوازیه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنن و له ماوه‌ی 24 سه‌عاتیشدا کۆتای‌یان به سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی هێنا .
له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا به جۆرێک کۆنترۆڵی پارته‌کانی باشووریان کردبوو ، که هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و پارتانه‌وه توانییان هه‌م دیموکرات و کۆمه‌ڵه لاواز و شاربه‌ده‌ر بکه‌ن و هه‌م توانیان کۆنترۆڵی ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بکه‌نه‌وه و هه‌م توانییان بچنه ناو قوڵایی باشووری کوردستانه‌وه بۆ لێدان له بیره نه‌وته‌کانی بای‌حه‌سه‌ن له شاری که‌رکوک و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌ڵه‌بجه و به‌شێکی به‌رفراوان له شاره‌زوور و چوونه ناو قوڵایی ناوچه‌کانی گه‌رمیان و بادینان و بارزان و دۆڵی جافایه‌تی و ئه‌نجامه‌که‌شی به ئه‌نفالی سه‌دان هه‌زار له که‌سانی سڤیل و خاپوورکردنی ته‌واوی باشووری کوردستان و هه‌ڵهاتن و ئاشبه‌تاڵی لایه‌نه‌کانی باشووریش کۆتایی هات ، ته‌نانه‌ت ئه‌و کۆنترۆڵکردنه له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و له دوای ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری باشوور له ساڵی 1991ز دا ئێران توانی ئامانجه‌کانی خۆی به‌زیاده‌وه بپێکێت ، وه‌ک تیرۆرکردنی باشترین هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌رفراوانکردنی بنکه ئیتڵاعاتی و هه‌واڵگریه‌کان و کردنی باشووری کوردستان به بازاڕێکی سه‌رپشکی خۆیان بۆ ساغکردنه‌وه‌ی کاڵا به‌سه‌رچووه‌کانیان و تاڵان‌کردنی ته‌واوی داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌کانی باشووری کوردستان هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و پارتانه‌وه که باشترین نموونه‌ش تاڵان‌کردنی به‌نداوی بێخمه بوو که له دوای به‌نداوی ئه‌تاتورکه‌وه دووه‌مین به‌نداوی مه‌زن بوو له هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا .
بیرکردنه‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌رشۆڕشی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ڕێبه‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستانیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه بووه و ده‌یخواست له ڕێگه‌ی ئه‌و داڵده‌دانه‌وه کۆنترۆڵی پ‌ک‌که‌ش بکات ، هه‌م داخوازیه‌کانی به‌سه‌ر تورکیادا بسه‌پێنێت و هه‌م بزاڤی ئاپۆچێتیش تێک‌وپێک بدات و له ڕه‌گ و ڕێشه‌وه نه‌یهێڵێت . چونکه جگه له‌وه‌ی که پ‌ک‌ک بزاڤێکی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی بوو که ئه‌مه‌ش به هیچ داگیرکه‌رێکی کوردستان قبووڵ نه‌ده‌کرا له هه‌مان کاتدا پ‌ک‌ک خاوه‌نی ئایدۆلۆژیایه‌کی سۆسیالیستی ڕاسته‌قینه و هێجگار کاریگه‌ره که توانیویه‌تی کاریگه‌ریه‌کانی ئایدۆلۆژیای داگیرکه‌ران تاڕاده‌یه‌کی زۆر لاواز بکات و تووشی نوشووستیان بکات ، چونکه یه‌کێک له چه‌که هه‌ره کوشنده‌کانی داگیرکه‌ران دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان بریتی بووه له چه‌کی ئایدۆلۆژیا .
2- ئامانجه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان:-
ئامانجه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانیش له داڵده‌دانی ئێران به پ‌ک‌ک بریتی بوو له تێکه‌ڵبوون به نه‌ته‌وه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتدا و په‌لهاویشتن بۆ نێو کورده‌کانی باکووری خۆراسان و لوڕستان و تاران و شوێنه دووره ده‌سته‌کانی دیکه که ساڵه‌های ساڵ بوو له‌لایه‌ن پارته ته‌قلیدی و ناوچه‌گه‌ره‌کانه‌وه فه‌رامۆش کرابوون . ئه‌م داڵده‌دانه‌ش هاوشێوه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ساڵی 1982ی پ.ک.ک و پ‌د‌ک-عێراق بوو ، که له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌دا پ.ک.ک توانی به‌بێ ڕوودانی هه‌ر جۆره گرژی و تێکهه‌ڵچوونێک بنکه‌و باره‌گا له باشووری کوردستان دابنێت و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شێکی به‌رفره‌وانی ناوچه‌کانی بادینان ساز بکات .
یه‌کێک له درووشمه هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ڵێت (له هه‌ر شوێنێک کوردی لێهه‌بێت ئێمه‌شی لێده‌بین) که ئه‌مه‌ش دروشمێکی هێجگار پیرۆز و نه‌ته‌وه‌ییه و ئاماده نه‌بووه چاوپۆشی له هیچ شوێنێکی کوردستان بکات و فه‌رامۆشی بکات ئه‌گه‌ر دووچاری مه‌زنترین زیانیش بووبێته‌وه له‌و ڕێگه‌یه‌دا ، وه‌کو ئه‌و زیانانه‌ی که دووچاری هات له باشووردا له‌سه‌ر ده‌ستی لایه‌نه گرێدراوه‌کان به تورکیا و ئه‌مریکا و ته‌واوی داگیرکه‌ره‌کانی دیکه‌شه‌وه .
جێگای خۆشحاڵییه کاتێک ده‌بینیین بزاڤی ئاپۆچێتی له شوێنگه‌لێک کار و چالاکی ده‌نوێنن که له ڕابردوودا ته‌واو فه‌رامۆش کرابوون و له بیریش چووبوونه‌وه وه‌کو ناوچه‌کانی ئیلام و لوڕستان و به‌ختیاری و باکووری خۆراسان ، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که من ئاگاداربم ته‌نها له نێو کورده‌کانی باکووری خۆراساندا 57 گه‌ریلای سه‌ری چیاکانیان هه‌یه و سه‌دان کادری چالاکی ڕێکخستنیشیان تێدا به‌رهه‌م هێناون . که ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی کار و کرده‌وه‌ی ته‌واوی پارته کلاسیکیه‌کانی دیکه‌یه هه‌م له باشوور و هه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتدا ، چونکه سه‌رده‌مانێکی دوور و درێژیش هه‌مان بوار بۆ ئه‌و پارتانه کرابوویه‌وه هه‌م له ئێران و هه‌م له عێراقدا و به‌ڵام به‌رهه‌مه‌که‌یان نه‌ک هه‌ر هوشیارکردنه‌وه‌ی کوردی بنده‌ستی ئه‌و داگیرکه‌رانه نه‌بوو به‌ڵکو ببوون به به‌شێک له پیلانه‌کانی ئه‌و داگیرکه‌رانه بۆ سه‌رکوت و بێده‌نگ بوونی کوردی ئه‌و پارچانه‌ی کوردستان .
له ئه‌نجامی ئه‌م داڵده‌دانه‌ی ئێرانیش بۆ پ‌ک‌ک نه‌ک هه‌ر ئێران نه‌یتوانی ئامانجه‌کانی بپێکێت و کۆنترۆڵی پ‌ک‌ک بخاته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه به‌ڵکو پ‌ک‌ک توانی زۆر چالاکانه ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت و جه‌ماوه‌ر هوشیار بکاته‌وه و نزیکبوونه‌وه‌ی گه‌ل ده‌سته‌به‌ر بکات و ئه‌نجامه‌که‌شی ده‌رکه‌وتنی پارتێکی شۆڕشگێڕی وه‌کو پژاکه .
کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش نه‌یتوانی ئامانجه‌کانی بپێکێت ئه‌وا به ناچاری هه‌م په‌نای برده به‌ر تورکیا بۆ لاوازکردنی بزاڤی ئاپۆچێتی و هه‌م به دڕندانه‌ترین شێوه‌ش بکه‌وێته لێدان و سه‌رکوتکردنی ئه‌و بزاڤه و لایه‌نگره‌کانیان و ته‌نانه‌ت ئابوورییه‌کی زۆری ئێرانیش ته‌رخان بکات بۆ درووست‌کردنی دیواری چه‌ندین کیلۆمه‌تری بۆ ڕێگه‌گرتن له کار و چالاکیه‌کانی پژاک .
ئه‌م به‌شه‌ی بابه‌ته‌که‌م کۆتایی ده‌هێنم به یه‌ک پرسیار که له سه‌رجه‌م پارته به‌ڕێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگره‌کانیان ده‌که‌م و ده‌ڵێم : - ئه‌و بواره‌ی که بۆ پ.ک.ک کرایه‌وه له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بۆ دانانی بنکه و باره‌گا ، ئه‌گه‌ر بۆ ئێوه بکرێته‌وه به هه‌مان شێوه ئایا له‌نێوان ڕازیبوون و فه‌رامۆشکردندا کامیان هه‌ڵده‌بژێرن ؟
به‌شی شه‌شه‌م و کۆتایی په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌و هۆکارانه‌ی که ده‌بنه هۆی لاوازبوونی پژاک .
درێژه‌ی هه‌یه .....
جه‌لال چوارتایی
26-08-2008

Friday, August 29, 2008
اقتصاد چین، اقتصاد ایران، و رنگ گربه
جنیفر ینگ دختر جوانی در چین است که برای یک شرکت بین المللی کار می کند. داستان زندگی خانوادگی جنیفر ینگ داستان چین است. مادر بزرگش 94 سال پیش و در زمانی که چین مدرن وجود نداشته است در روستایی در جنوب شرقی چین به دنیا می آید. مادربزرگ بی سواد است و حتی اسم ندارد. خانواده اش مجبورش می کند که پایش را ببندد تا کوچک شود و او شانس بیشتری در ازدواج داشته باشد. مادر بزرگ ازدواج می کند و تشکیل خانواده می دهد و صاحب شش فرزند می شود . زندگی مادر بزرگ مصادف است با جنگ داخلی و سپس روی کار آمدن مائو. زندگی در زیر سایه سیاست های کمونیستی مائو به سختی می گذرد. مخصوصا زمانی که سیاست "خیزش عظیم به جل‌و" (Big Leap Forward) مائو شکست می خورد و قحطی سالهای 1958 تا 1960 پیش می آید. قحطی که باعث مرگ 30 تا 100 میلیون چینی می شود. مادر جنیفر که جوانترین فرزند مادربزرگ است به یاد می آورد که در سن شش سالگی همیشه گرسنه بوده است. مادر جنیفر به مدرسه و سپس به دانشگاه می رود و پس از آن شغلی دولتی در شهر مجاور می یابد. جوانی او همزمان با تغییرات در سیاست های چین است. دولت چین که پی به ناکارایی سیاست های کمونیستی برده است شروع به آزاد کردن بازارها می کند. سخن معروف دنگ شیائو پینگ که "ما گربه را برای موش گرفتن می خواهیم، سیاه و سفید بودن گربه اهمیت ندارد" نشان از جدی بودن چین در تغییر سیاست های اقتصادی است. مادر تشکیل خانواده می دهد و جنیفر به دنیا می آید. همزمان با رشد جنیفر چین نیز به سرعت رشد می کند. جنیفر اکنون فارغ التحصیل دانشگاه در رشته فایننس است و به تازگی در یک شرکت بین المللی به کار مشغول شده است. حقوق اولین ماه او 100 برابر اولین حقوق سالانه مادرش است. چین کاپیتالیست چنان رفاهی برای مردمش فراهم کرده است که در چین کمونیست تصور ناپذیر بود. رفاه حاصل از تغییر سیاست های اقتصادی به سمت سیاست های بازار مختص عده ای خاص نیست. فقرای چین هم از پیش‌رفت اقتصادی به‌ره برده اند. (زمانی کندی گفته بود که وقتی آب بالا می آید هم کشتی را بالا می برد و هم قایق را.) در سال 1978 بیش از 30 درصد مردم چین در زیر خط فقر یک دلار در روز زنگی می کردند در پایان سال گذشته این رقم به کم‌تر از 2.5 در صد رسیده است.
در ایران عزیز ما متاسفانه، هنوز بحث از سیاه و سفید بودن گربه است. نه گربه سفید اقتصاد عدالت طلبانه دولت، نه گربه سفید چپی های کم عقل داخلی، و نه گربه سفید اقتصاد اسلامی (گربه ای که اصلا وجود ندارد)، هیچکدام موشی نمی گیرند. هیچکدام از آقایان هم از گربه سیاه بازار آزاد خوششان نمی آید. بحث اقتصادی در ایران اصلا بحث موش گرفتن گربه نیست، بحث سیاه و سفید بودن آن است. و مادام که چنین است نتایج هم چنان است که هست.

چرا مردم امریکا رئیس جمهورهای احمق انتخاب می کنند؟
چرا مردم امریکا از انتخاب رئیس جمهورهای خیلی باهوش گریزانند؟ بوش در حرف زدن دچار مشکل است. مثلا به این و این ویدئو نگاه کنید. ریگان هم آدم باهوشی نبود. متوسط نمرات ریگان در دانشگاه C بوده است. مک کین هم در حرف زدن دچار مشکل می شود و در دانشکده نیروی دریایی از آخر و در میان بیش از 800 نفر، نفر چهارم بوده است. در این میان رئیس جمهورهای حتی باهوش امریکا هرگز از هوش خود حرفی به میان نمی آوردند. مثلا نقل است که آیزنهاور در تبلیغات ریاست جمهوری خود از عکسی استفاده می کرده است که او را کمی احمق تر از آنچه هست نشان دهد. کلینتون هم که بسیار باهوش است و دقت و هوش او را می توان در مصاحبه هایش با مجری های باهوشی مثل چارلی رز دید وقتی به شهرهای کوچک امریکا می رود بسیار ساده حرف می زند. یا اوباما هرگز در تبلیغات انتخاباتی خود از اینکه مدرک از دانشگاه هاروارد دارد و استاد دانشگاه بوده است و یا اینکه به عنوان رئیس مجله بسیار معتبر Harvard Law Review انتخاب شده بوده است حرفی نمی زند. نخبه بودن (یا الیت بودن) در انتخابات امریکا به معنی تماس نداشتن با مردم عادی است و نکته منفی حساب می شود.
نقل است و نظر سنجی ها هم چنین نقلی را تائید می کند که مردم امریکا به رای دادن به فردی که در تصورشان بتوانند با او آبجو بخورند متمایل ترند. توجه به این نکته مفید است که آبجو خوردن در امریکا کار چندان به اصطلاح با کلاسی نیست. با کلاس ها شراب خوارند. نخبه و کلاس در ذهن مردم به هم مربوطند.
رفتار کاندیداهای انتخاباتی امریکا را که ببینید از همین رویه پیروی می کند. به بار شهرهای کوچک می روند و آبجو می خورند. مثلا در این فیلم هیلاری کلینتون با لیوان یک بار مصرف آبجو می خورد (ویدوی دیگر). یا اینکه کاندیداها به غذاخوری های عادی سرکوچه می روند و غذاهای به اصطلاح بنجل (junk) می خورند.
در تماس نبودن با مردم در امریکا برای یک کاندیدا جرم بزرگی است. مثلا یک بار یک خبرنگار از رودی جولیانی (کاندید جمهوری خواهان) پرسیده بود که شیر گالنی چند است و او پاسخ داده بود 1.5 دلار. درحالی که قیمت شیر حدود 4 دلار بود. همین پاسخ را اصحاب رسانه به اصطلاح پیراهن عثمان کردند که او نمی داند مردم چه می کشند.
نکته تکمیلی اینکه مردم از رئیس جمهورشان انتظار دارند که مشاوران و وزیران بسیار باهوش داشته باشد یا افرادی که به عنوان قاضی دادگاه عالی انتخاب می شوند همگی بسیار باهوشند. مثلا پوالسون که وزیر خزانه داری است بسیار باهوش است و می داند که در اقتصاد این ملک چه می گذرد. بوش احمق است اما تمام مشاورانش، رئیس بانک مرکزی امریکا، و قضات عالی بسیار باهوشند.

Thursday, August 28, 2008
Wednesday, August 27, 2008
Monday, August 25, 2008
Thursday, August 21, 2008
Subscribe to:
Posts (Atom)