Wednesday, March 25, 2009
Monday, March 23, 2009
Thursday, March 19, 2009
به‌شی سێهه‌م له‌بیرکراوه‌کان
روونکردنه‌وه
پێش ده‌ستپێکردنی به‌شی سێهه‌می ئه‌م زنجیره بابه‌ته به پێویستی ده‌زانم هێندێ شت روون بکه‌مه‌وه:
به‌شه‌کانی پێشوی ئه‌م نوسراوه‌یه له لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه پێشوازیه‌کی باشی لێ‌کرا، زۆر که‌س به نوسینی بۆچون یا ناردنی ئیمه‌یل پشتگیریان له‌م لێکۆلینه‌وه‌یه کرد و له بۆچونه‌کانیان ئاگاداریان کردمه‌وه که سپاسیان ده‌که‌م. له ساردی که‌ش‌و هه‌وای سیاسی دا ئه‌و پێشوازییه دوور له چاوه‌روانی بوو و منی له درێژه‌دانی ئه‌م کاره دلگه‌رمتر کرد.
سه‌باره‌ت به رخنه‌یه‌کیش پێویسته هێندێ شت روون بکه‌مه‌وه:
1- ئه‌و شه‌ره به‌ڵایه‌کی ئاسمانی یا کاره‌ساتێکی سروشتی نه‌بوو که له ئیراده‌ی مرۆڤه‌کان به‌ده‌ر بێ و ته‌حلیل کردنی ته‌نیا برینه‌کان بکولێنێته‌وه، ئه‌و شه‌ره ده‌ستکردی مرۆڤه‌کان بووه و ده‌کرا که نه‌قه‌ومێ و به‌داخه‌وه ئێستاش هیچ به‌ڵێنێک نیه که دوباره نه‌بێته‌وه.
2- ئه‌و که‌سانه‌ی که له سه‌رهه‌لدان و په‌ره‌گرتنی ئه‌و شه‌ره دا بریارده‌ر بوون، زۆربه‌یان ئێستا زیندوون و ئێستاش هه‌ر خه‌ریکی کاری سیاسین. ئه‌وان ده‌توانن له‌م باره‌وه رونکردنه‌وه بده‌ن، ده‌توانن له کرده‌وه‌کانیان دیفاع بکه‌ن یا ده‌توانن -دور بێ له رێبه‌رانی کورد!- بۆ هه‌ڵه‌کانیان داوای لێبوردن بکه‌ن.
3-ئه‌و شه‌ره به‌رهه‌می روداوێکی چه‌ند ساعه‌ته یا چه‌ند رۆژه نه‌بووه. ئاکامی تێکهه‌ڵچونی چه‌ند که‌سی نه‌خۆش یا سه‌رخۆش یا که‌م توانای عه‌قلی نه‌بوو. شه‌ره‌که 6 سال یا به حیسابێکی وردتر 8 سالی خایاندووه. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین کۆنگره گیراوه، ده‌یان پێلێنۆم به‌رێو‌ه چووه. سه‌دان بریار دراو‌ه. خاوه‌ن بریاره‌کانیش نه ته‌نیا ساغ و سلامه‌ت بوون به‌لکو خۆیان به رێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک داده‌نا (ئێستاش هێندێکیان وا بیر ده‌که‌نه‌وه). ئێستاش که 19 سال له کۆتایی ئه‌و شه‌ره تێپه‌ریوه، ئه‌گه‌ر منیش واز له‌و لێکۆلینه‌وه‌یه ببێنم، ئه‌گه‌ر 91 سالی دیکه‌ش تێپه‌رێ، ئاخرێکه‌ی دوای 100 سالیش بێ که‌سانێک له‌و شه‌ره ده‌کۆلنه‌وه، به‌لام ئه‌و کات جیاوازێکه‌ی له‌وه دا ده‌بێ که مه‌جالێک بۆ رونکردنه‌وه یا دیفاع له خۆ کردن یا داوای لێبوردن نامێنێ و تاوانبارانی ئه‌و شه‌ره له غیابی خۆیان دا بێ‌ره‌حمانه دادگایی ده‌کرێن .
له نوسراوه‌که‌ی به‌شی 2 دا چه‌ندین هه‌ڵه‌ی تایپی و ئیملایی تێدابوو ،سه‌باره‌ت به‌و که‌مکارییه که به‌رهه‌می ناشاره‌زایی من له‌گه‌ل ئه‌و به‌سته‌ره‌ی 'کوردلا‌ند' بوو. له خوێنه‌ران داوای لێبوردن ده‌که‌م و حه‌ول ده‌ده‌م له به‌شه‌کانی داهاتوو دا به که‌مترین ئاستی بگه‌یێنم
له‌بیرکراوه‌کان
به‌شی سێهه‌م
هۆیه‌کان‌و چۆنیه‌تی کۆتایی شه‌ڕ
کاتێک سالی 1369 حیزبی دیموکرات ته‌قه‌وه‌ستانی له‌گه‌ل کۆمه‌له راگه‌یاند، شه‌ڕه‌که به‌ره‌سمی کۆتایی پێهات. له راگه‌یاندراوه‌که دا هاتبوو که چونکه کۆمه‌له ئیتر بوونی نه‌ماوه و له‌مه‌یدان‌دا نایانبینین، بۆیه ئه‌و هه‌لوێسته‌مان گرتووه.
بۆ لێکدانه‌وه‌ی هۆیه‌کانی ئه‌و ته‌قه‌وه‌ستانه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که بۆ زووتر یا دره‌نگتر نه‌هاته ئاراوه، پێویسته هه‌لومه‌رجی ئه‌وکاتی هه‌ر‌دوو لایه‌ن له‌و قۆناغه دا شی بکه‌ینه‌وه:
کۆمه‌له له 2 سال پێشتری, 2 زیانی گه‌وره‌ی وێکه‌وتبوو. گوردانی شوان که هێزێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌له بوو، دوای ئه‌وه‌ی که که‌وته ناو گه‌مارۆی هه‌رازان چه‌کداری کۆماری ئیسلامی که له شکسته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌رانه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و گوردانه کوژران یا به دیل گیران که دواتر ئێعدام کران، هه‌روه‌ها پۆلێک له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌له وه‌به‌ر دوکه‌ڵه ژه‌هراوییه‌که‌ی کیمیابارانه‌که که‌وتن و قوربانی بوون.
حیزبیش هه‌لومه‌ر‌جێکی ناخۆشی هه‌بوو، 2 سال بوو ئینشعابێکی گه‌وره‌ی تێ که‌وتبوو و سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌ی لێ جیا ببۆوه ،ساڵێک دوای ئه‌وه‌ش سکرتێره‌که‌ی تێرۆر کرابوو. هاو‌کات شه‌رێکی تازه‌ی ده‌گه‌ل ئه‌ندامانی پێشوی خۆی که جیا ببونه‌وه ده‌ست پێ کردبوو. شه‌ر ده‌گه‌ل کۆماری ئیسلامیش به‌رده‌وام بوو. به‌م جۆره حیزب هێزێکی زۆری بۆ به‌شداری له سێ مه‌یدانی شه‌ڕ دا نه‌مابوو و له‌و قۆناغه‌ش دا کوشتنی ئه‌ندامه‌کانی پێشووی خۆی بۆ گرنگتر بوو!
که واته ده‌رده‌که‌وێ که به داخه‌وه ئه‌و ئاگربه‌سه‌ش به‌رهه‌می رخنه له خۆ گرتن یا به‌خۆ دا چونه‌وه یا بیر‌کردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو. ده‌کرێ بلێین ئه‌و ته‌قه‌وه‌ستانه به‌سه‌ریان دا سه‌پابوو و به ناچاری بوو. هه‌ر بۆیه کۆتایی ئه‌و شه‌ره وه‌ک کۆتایی شه‌ری دیکه ناچێ!! هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تا‌ی ئه‌و زنجیره‌یه دا باسی کرا، له کۆتایی شه‌ر نه ئاشتبوونه‌وه رووی دا ، نه لایه‌نێک بردیه‌وه ،نه راگه‌یاندراوێکی هاوبه‌ش بلاو بۆوه نه به‌لێن و په‌یمانێک بۆ دووپات نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته درا.
چه ند هه‌لوێستی جێگای رێز:
ئێستا که ئێمه به‌و رووداوه دا ده‌چینه‌وه ،تێگه‌یشتن له هه‌ڵه‌بونی ئه‌و شه‌ره کارێکی زۆر دژوار نیه! مه‌حکوم کردنه‌که‌شی مه‌ترسێکی زۆر گه‌وره نیه! به‌لام ئه‌گه‌ر که‌سانێک له جه‌نگه‌ی شه‌ره‌که‌دا له زیانه‌کانی تێگه‌یشتبێن و هاو‌کات وێرابێتیان بۆچونی خۆیان رابگه‌یێنن ،جێگه‌ی رێزه:
-دوکتور حوسین خه‌لیقی که له سه‌رده‌می شه‌ره‌که دا 3 ده‌وره ئه‌ندامی کومیته ناوه‌ندی حدکا بوو، هیچ کات ئه‌و شه‌ره‌ی ته‌ئید نه‌کرد و ته‌بلیغی بۆ نه‌کرد، حازر بوو نرخه‌که‌شی بدا. کاک دوکتور خه‌لیقی سه‌ره‌رای لێهاتوویه‌کانی هیچ کات له ئاستی کومیته ناوه‌ندی بۆ سه‌ر‌تر نه‌چو و ته‌نانه‌ت سالێک دوای کۆتایی شه‌ریش واته له کۆنگره‌ی 9 ش دا به ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌لنه‌بژێردرا.
- مامۆستا حه‌سه‌ن زاده که دوای کۆنگره‌ی 7 ( سالی 1364)به جێگری سکرتێر هه‌لبژێردرابوو، چه‌ندین جار ناره‌زایه‌تی به شه‌ر ده‌گه‌ل کۆمه‌له ده‌ربری‌بوو و به تایبه‌ت زۆر دژی دانانی مه‌رج بۆ کۆتایی شه‌ر له لایه‌ن حیزبه‌وه بوو. له‌و پێناوه دا به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی له پۆستی خۆی ئیستعفای دا ،هه ر چه‌ند ئیستعفاکه‌ی دواتر له ده‌فته‌ر سیاسی لێ قوبول نه‌کرا. (به‌و بیانویه که کۆمه‌له که‌لکی خراپی لێ وه‌رده‌گرێ) به‌لام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش، لانیکه‌م توانی چی دی جێگر سکرتێری نه‌کا.
- پێشمه‌رگه‌کانی هێزی پێشه‌وا چه‌ندین جار خۆیان له شه‌ر ده‌گه‌ل پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌له پاراست و سه‌ره‌رای ئازایی و بزۆزی و به‌دفه‌رێکی که ته‌نیا تایبه‌ت به خۆیان بوو، تا بۆیان کرا حه‌ولیان دا له شه‌ر ده‌گه‌ل کۆمه‌له ،چالاک نه بن. ئه‌و هێزه له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی‌وه هه‌ره‌شه‌یان لێ‌کرا که بۆچی خۆیان له شه‌ری کۆمه‌له ده‌دزنه‌وه . گوترابو که تێکرا سزا ده‌درێن و سه‌رکۆنه ده‌کرێن، به‌لام دیسان هه‌ر به دل ئه‌و شه‌ره یان نه‌ده‌کرد.
-شێخ عزالدین حسینی که‌سایه‌تی ناوداری کورد زۆر توند به دژی ئه‌و شه‌ره هه‌لوێستی گرت و حه‌ولی ده‌دا له هه‌مو رێگه‌کان بۆ کوژانه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و شه‌ره که‌لک وه‌رگرێ. چه‌ندین جار به هاوکاری ده‌گه‌ل سازمان و که‌سایه‌تێ‌کانی دیکه‌ش به‌ره‌سمی حه‌ولی نێوبژیوانی و کۆتایی هینان به شه‌ری دا که به‌داخه‌وه سه‌رنه‌که‌وت به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی خۆ ماندوو کرد که هه‌ر دوو لایه‌ن ئێستا گله‌یی لێ بکه‌ن!
-ژماره‌یه‌کی زۆر له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌له هیج کات نه‌یانتوانی شه‌ر ده‌گه‌ل دیمۆکرات به شه‌ری دژ به سه‌رمایه‌داری دابنێن و زۆر پێشمه‌رگه‌ی ئازا و لێهاتوو به خاتری بێ بروایی به‌و شه‌ره تۆ‌مه‌تی "دژی شۆرش" بونیان لێ درا. یه‌کێک له هۆیه‌کانی که‌مبوونه‌وه‌ی پیشمه‌ر‌گه‌کانی کۆمه‌له له ساله‌کانی دوای 1363 ، ناره‌زایه‌تی به دامه‌زرانی حیزبی کمونیستی ئێران و شه‌ری دیموکرات بوو ،
ته‌واوی ئه و هه‌لوێستانه جێگه‌ی رێزن به‌لام دلنیام که ئه‌وانه‌ی باسیان کرا هه‌مو هه‌لوێسته‌کان ناگرێته‌وه و ئاستی ئاگاداری من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه. داوا له خوێنه‌ران ده‌که‌م ئه‌گه‌ر نمو‌نه‌ی دیکه‌یان پێ شک دێ ئاگادارم بکه‌نه‌وه.
پرسیارێکی هه‌ڵه :
زۆر جار له کاتی به‌ره‌وروبوونه‌وه ده‌گه‌ل کێشه‌یه‌ک و حه‌ول‌دان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆی کێشه‌که ، چۆنیه‌تی دارشتنی پرسیار, به قه‌د دۆزینه‌وه‌ی ولامه‌که گرینگه. ئه‌گه‌ر پرسیاره‌که به شێوه‌یه‌کی نادروست دارێژرابێ له دۆزینه‌وه‌ی وه‌لامی دروست دورمان ده‌کاته‌وه. سه‌باره‌ت به کێشه‌ی شه‌ری کۆمه‌له و دیموکرات له مێژ ساله پرسیارێکی هه‌له، وه‌لامی لێ شاردوینه‌وه :
له شه ری کۆمه‌له و دیموکرات دا کام لایه‌ن تاونبار بوون؟ ئه و پرسیاره بۆ وه‌لامێکی هه‌له لامان ده‌دا. چون وه‌لامه‌که ده‌گه‌ل وه‌ی که لایه نێک به ته‌واوی تاوانبار ده‌کا ، ناراسته‌وخۆ پاکانه بۆ لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ش ده‌کا. که واته ده‌بێ گۆرانێکی بچوک له فۆرمی پرسیاره که پێک بێنین:
له شه‌ری کۆمه‌له و دیموکرات دا کام لایه‌ن ”زیاتر” تاوانبار بوو؟
به بێ هیچ پێشه‌کی دارشتنێک ، به دابه‌شکردنی تاوانی شه‌ر به سه‌ر 3 به‌شی جیاواز له یه‌ک حه‌ولی دۆزینه‌وه‌ی وه‌لامه‌که ده‌ده‌م:
ئه‌و تاوانه به سه‌ر 3 به‌شی لێک جیاواز واته: 1- ده‌ست پێکردنی شه‌ر ، 2- به‌رفراوان بوونه‌وه‌ی شه‌ر و 3- درێزه‌کێشانی شه‌ر، دابه‌ش ده‌کرێ:
سه‌باره‌ت به به‌شی یه‌که‌م ، کۆمه‌له زیاتر تاوانبار بوو. ده‌کرێ بلێین له سه‌ره‌تا دا به بۆچونێکی ره‌های چینایه‌تی، فه‌زای ره‌وانیی شه‌ر، کۆمه‌له سازی کرد، حیزبی دیموکراتیش پێشوازی لێ کرد.
سه‌باره‌ت به به‌شی دووهه‌م و سێه‌هه‌م، واته به‌رفراون بوونه‌وه‌ی مه‌یدانی شه‌ر و درێژه‌کێشانی شه‌ر، حیزبی دیموکرات تاوانبار بوو. حیزبی دیموکرات به بریاری سه‌راسه‌ری کردنی شه‌ری کۆمه‌له له سالی 1363، مه‌یدانی شه‌ر و تێکهه‌لچونی زۆر به‌ر فراوان کرده‌وه و له راستی دا به کرده‌وه جیاوازێکی له نێوان شه‌ری کۆماری ئیسلامی و شه‌ری کۆمه‌له نه‌هێشه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و حیزبه به دیاری کردنی مه‌رجێكی نامه‌عقول بۆ راگه‌یاندنی ته‌قه‌وه‌ستان له سالی 1364 نه‌قشی سه‌ره‌کی له درێژه‌کێشانی شه‌ردا هه‌بوو. مه‌رجێک که هیچ کات و‌ه‌دی نه‌هات و تا کۆتایی شه‌ریش نه‌یتوانی به سه‌ر کۆمه‌له ی دا بسه‌پێنێ.
ئه‌و شه‌ره له و رووداوه دلته‌زێنانه بوو که ئه‌وه‌نده‌ی دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌کانی دژوار بوو ، دۆزینه‌وه‌ی قوربانێکانی دژوارتره. سه‌دان که‌س که ره‌نگه رۆژی یه‌که‌می خه‌بات ته‌نانه‌ت زۆر بیریان له جیاوازی‌کانی کۆمه‌له و دیموکرات نه‌کردبوبێته‌وه و ته‌نیا به مه‌به‌ستی خه‌بات به دژی کۆماری ئیسلامی و بو ئازادی،ده‌ستیان دابێته چه‌ک،له و شه‌ره دا شه‌هید بوون یا گیانیان به‌خت کرد.هه زاران که‌س له شۆرش دلسارد بوونه‌وه،نرخی خه‌بات زۆر چو سه‌رێ ،زۆر که‌س هه‌ستیان ده‌کرد ده‌گه‌ل گیانیان، ده‌بێ ئابرو و شانازیه‌کانیشیان دانێن، باس‌کردن له شادیی دوژمن و ناحه‌زانی کوردیش قه‌له‌مێکی به‌سۆزو به توانای ده‌وێ.
له به‌شی داهاتووی ئه‌م زنجیره‌یه‌دا ، وێرای ناساندنی بریارده‌رانی ئه‌و شه‌ره که ئێستا مه‌جالی روونکردنه‌وه یا داوای لێبوردنیان ماوه، ئه‌زموونه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته بۆ دوارۆژ شرۆڤه ده‌که‌م و چه‌ند پێشنیارێک ده‌خه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌ران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان
هێمن سه‌یدی
.

Wednesday, March 18, 2009
Wednesday, March 11, 2009
طرز تهیه سیب و گلابی
حضرت علىّ بن موسى الرضا عليهم السلام حكايت فرموده است :
روزى صعصعة بن صوحان عبدى يكى از ياران امام علىّ عليه السلام مريض و در بستر بيمارى قرار گرفته بود، اميرالمؤ منين علىّ عليه السلام به همراه عدّه اى از دوستان و اصحاب خود جهت ديدار صعصعه رهسپار منزل او گشتند.
پس از آن كه وارد منزل شدند و نشستند، از مريض احوالپرسى و دلجوئى كردند، صعصعه بسيار خوشحال و شادمان شد.
امام علىّ عليه السلام به او فرمود: اى صعصه ! مبادا از اين كه من و يارانم به ديدار تو آمده ايم ، بر دوستانت فخر و مباهات كنى .
بعد از آن ، به يكى از همراهان خود د‌ستور داد تا سنگى را كه در كنار اتاق بود، خدمت حضرت بياورد.
وقتى امام عليه السلام سنگ را به دست مبارك خود گرفت ، آن را در دست خود چرخانيد؛ ناگهان تبديل به گلابى گشت ، سپس آن را به يكى از افراد مجلس داد و فرمود: اين گلابى را به تعداد افراد، قطعه قطعه كن و به هر يك قطعه اى بده تا تناول نمايند.
و خود حضرت علىّ عليه السلام نيز قطعه اى از آن گلابى را برداشت و در دست مبارك خود چرخانيد تا تبديل به سيب كاملى شد، آن گاه سيب را تحويل همان شخص قبلى داد و فرمود: آن را نيز به تعداد افراد تقسيم كن و سهم هر يك را تحويلش بده تا تناول كند و قطعه اى از آن سيب را نيز خود امام علىّ عليه السلام گرفت .
هر كدام سهميّه سيب و گلابى خود را خوردند مگر حضرت كه آن قطعه سيب را در دست مبارك خود گرداند تا به صورت اوّليّه همان سنگ در آمد و آن را سر جايش نهادند.
امام رضا عليه السلام افزود: هنگامى كه صعصعه آن دو قطعه گلابى و سيب را تناول كرد، مرض و ناراحتى او بر طرف گشت و كاملاً بهبودى برايش حاصل شد و بعد از آن از جاى خود برخاست و نشست و اظهار نمود:
اى اميرالمؤ منين ! تو مرا شفا دادى و بر ايمان و اعتقاد من و دوستانم افزودى ، پس درود و صلوات خداوند بر تو باد.
منابع:
عيون المعجزات : ص 51، نوادر المعجزات : ص 57، ح 22، مدينة المعاجز: ج 1، ص 432، ح 293.

Saturday, March 7, 2009
ده خاڵ، که بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی کورد سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ: ح.س.سۆران
به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
هه‌مومان ده‌زانین دۆزی رامیاری، مه‌به‌ستێکی زۆر فیچه‌ڵفاچ (زیگزاگ) و چه‌ند لایه‌نه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه راڤه‌کردنی کارێکی ساکار نیه و رامان و لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێ و ئه‌رکی له‌سه‌رشانی پسپۆڕ و
کارناس گه‌لی جۆربه‌جۆره، که له به‌ستێنگه‌لی تایبه‌ت دا شاره‌زا بن. به‌ڵام ئێستا له به‌ر یه‌ک لاقه‌بایی ، ته‌نیا باڵی و پڕشوبڵاوی کورد، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست دانیه، من ده‌مه‌وێ وه‌ک تاقه که‌سێک هۆی سه‌ره‌کی تێک شکانی رامیاری و دروست نه‌بوونی میری ( ده‌سته‌ڵات) یه‌کی سه‌ربه‌خۆی کورد، به نزیکه‌ی په‌نجا میلیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه، له‌م ده‌خاڵه گرنگه دا کۆ بکه‌مه‌وه و ئاماژه‌یان پێ بکه‌م:
- منمنایه‌تێ و نه‌کردنی "من" ه‌کان، به " ئێمه" و خۆمالێ خۆمالێ" کردن، یانی له باتی ئه‌وه‌ی له بیری که‌هکه‌شانێکی پڕشنگ داری کورد دا بین، زۆرتر بیرمان له رووناکی تاقه ئه‌ستێره‌ی خۆمان کردوه‌ته‌وه و له جێگه‌ی قازانجی درێژ خایه‌ن و پڕبایه‌خی نه‌ته‌وه‌یی له‌بیری سوودی کورت خایه‌ن و بێ بایه‌خی تاقه‌که‌سی و خۆمان دا بووین.
- لاوازی په‌یوه‌ندی ده‌رکی له گه‌ڵ جیهان. کورد قه‌ت هه‌وڵێکی وای بۆ ئه‌وه نه‌داوه، که په‌یوه‌ندی بنه‌وه‌شت له ته‌ک گه‌لانی دیکه دا پێک بهێنێ و خۆی بناسێنێ، ده‌لێم بڵێم ئێستاش، له هه‌زاره‌ی سێ دا، کورد لایه‌نگر و دۆستێکی ده‌سته‌ڵاتداری ئه‌وتۆ له جیهان دا شک نابا.
- خۆ خۆری، که بریه‌تی بوه له شه‌ڕی ناوخۆیی، کێشه و هه‌را و که‌ڵوه‌جه‌ڕێی هه‌ریمی، ناوچه‌یی، تاقمی، هۆزی و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌یی .
- ساکاری، جوامێری، مێرخاسی و خۆش باوه‌ڕی ڕامیاری. ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵسوکه‌وت گه‌له له دۆستێ و په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و تاقه که‌سی دا زۆر جوان و باشن، به‌ڵام به داخه‌وه سیاسه‌ت ( رامیاری ) ناوی خۆی به خۆیه‌وه‌یه و شێوازی دیکه‌ی ده‌وێ.
- بارودۆخی جوغرافیایی و ژێئۆپۆلیتیکی کوردستان، به تایبه‌ت نه‌بوونی رێگه‌ی ئاواڵه و ره‌وان بۆ ده‌ریای ئازاد . ئه‌و رێگه باریک و ته‌سکه‌ش که له خه‌ریته ( نه‌خشه)ی کوردستانی گه‌وره‌دا ده‌یبینن، به ئاسانی پێی دا نا گه‌ینه زه‌ریای ئازاد و کێشه‌ی هاتوچۆی هه‌یه .
- سیستمی ئاغا و رایه‌تی، که به چه‌شنی به‌رچاو و حاشا هه‌ڵنه‌گر، زۆر کات و له زۆر جێگه، زۆرتر له نه‌ود له سه‌دی کوردی خستوه‌ته پاراوێزێکی شپرزه‌وه و ده‌توانین ناوی بنێین کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی. باسی هه‌ڵاواردنی ئافره‌تیش با له‌و لاوه بوێستێ، چون له زوربه‌ی وڵاتانی هاوسێی کورد، ئافره‌ت هه‌ر به‌شخوراو بوه.
- له خواره‌وه بوونی پلله و راده‌ی خوێنده‌واری. تا نزیکه‌ی په‌نجا ساڵ پێش، ره‌نگه سه‌دی نه‌وه‌د و پێنجی کورد یا هه سه‌وادی نه‌بوه، یه ئه‌گه‌ر بووبێتیشی له راده‌یه‌کی که‌م دا بوه.
- فێل و ته‌ڵه‌که‌ی ئایینی. دیاره ئایینی هه‌ر که‌س بۆ خۆی پیرۆزه، به‌ڵام له زۆر ناوچه‌ی کوردستان کار له‌وه ترازاوه و هه‌میشه ئایین بۆ سه‌رکوت و ده‌مکوتی خه‌ڵک به کار براوه. ته‌نانه‌ت بۆ وێنه بیستوومه، کوتوویانه ئه‌گه‌ر هه‌ر کوردێک له شۆڕشی شێخ عوبه‌یدوڵڵای شه‌مزینی دژ به خه‌ڵیفه‌ی ئیسلامی ئه‌سته‌مبووڵ لایه‌نگری بکا، ته‌ڵاقی ژنه‌که‌ی ده‌که‌وێ – به فه‌رمایشی مامه شێخ ره‌زای خۆمان: "ئه‌فاکه‌ڵڵا حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح... .
- بیانی به هه‌ند گرتن و خۆ به که‌م گرتن. وه‌ک شتێک هێندێک کورد، پێیان وابوه کورد هه‌ر ده‌بێ بن ده‌ست بێ. بۆ وێنه ئێستاش زۆر که‌س پڕکێشی ناکه‌ن به راشکاوی باسی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن، که مافێکی ره‌وایه و هه‌ر به پارسه‌نگ بوونی ته‌رازوی رامیاری بیانی ئاماژه ده‌فه‌رموون، که پارسه‌نگ بوونه‌که‌ش کاتیه و زۆرتر له مێژودا بوه‌ته تراویلکه ( سه‌راو ) وخشه خش .
- بایه‌خ نه‌دانی ئه‌وتۆ به زانست، تێکنیک و پیشه‌سازی .
دیاره هۆگه‌لی تێکشکان هه‌ر ته‌نیا ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بوون– به‌ڵام به بۆچوونی من ئه‌مانه له گرنگترین په‌تاکانن ، که به هیوام ئیدی له سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک دا، کورد کوته‌نی " له هه‌ر خه‌سارێک، په‌ندێک وه‌ربگرین " .
تێبینی: ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه راڤه‌یه‌کی گشتیه ، مه‌به‌ست له هیچ تاقم، هۆز و که‌سی تایبه‌ت نیه و به هیوام به شرۆڤه کردنێکی دڵسۆزانه لێم وه‌ربگرن، چون تا درمه‌کان نه‌دۆزینه‌وه، نا توانین په‌تا کان ده‌رمان بکه‌ین .
خزمه‌تگوزاری بچووکی کوردستانی گه‌وره - ح.س.سۆران

توركیا و جینۆسایدى ئەرمەن و كورد
د. لازاریف دەڵێ : مەسەلەى كورد وەك كێشەیەكى نێو دەوڵەتى لەسەرەتاى سەدەى نۆزدەهەمدا سەرى هەڵدا لەسەدەى بیستەمیش دواى شەڕى یەكەمى جیهانى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بایەخى زیاتر بوو . ، ئەوەى پەیوەستە بەم باسەوە كۆمەڵكوژى ئەرمەنەكانە لەسەردەمى دەوڵەتى عوسمانى و ڕیكخراوى ئیتحاد و تەرە قى و تێوە گلانى نەتەوەى كورد لەو سەردەمەدا كەلەئێستادا دووبارە كەیسى جینۆسایدى ئەرمەنەكان زیندوبۆتەوە و كە توركیا بەسەركوردا ساخى كردۆتەوە ، بۆیە باسەرەتا باسێك لەڕێكخراوى (ئیتحاد و تەرەقى) بكەین كەزۆرینەى ئەندامە ناسراوەكانى لەكورد پێك هاتووە ، كەڕۆڵێكى هێجگار خراپیان بینیوە ، ئیتیحادیەكان واتە ڕێكخراوى ئیتحاد‌و تەرەقى ساڵى (1894) دامەزراوە تەڵعەت پاشا وەك سەرۆكى ئەو ڕێكخراوە دەست نیشان كراوە ،، د. عەبدوڵا جەودەت كەكوردە و یەكێكە لەدامەزرێنەرانى ئەو ڕێكخراوە و سەرنووسەرى گۆفارى عوسمانلى ساڵى (1897- 1904) كەئۆرگانى ئیتیحاد و تەرەقى بووە ئەمیش ڕۆڵێكى هێجگار خراپى بینیوە ، ئەم زاتە واتە عەبدولڵە جەودەت كوردێكى كورد فرۆش بووە ، بەڵام ئەوەى جێى داخە كاك فەرهاد پیرباڵ جار و بار لەڕێگاى ڕۆژنامەى (چاودێرە) وە بەیەكێك لەهەرە ڕوناكبیرە گەورەكانى كوردى توركیاى دادەنێت كەلەئەساسەوە باوەڕى بەكورد نەبووە بیرى لەدامەزراندنى دەوڵەتى توركى كردۆتەوە ، بۆیە ئیتیحادیەكان باوەڕیان وابووە كەدەبێ تۆرانیەكان بەچەك هەموو جیهان بخەنە چێردەستى خۆیانەوە بۆیە لەنێوان ساڵانى (1914-1918) كۆمەڵ كوژیەكى ترسناكیان بەرامبەر ئەرمەنەكان و كوردەكان كرد بەواتایەك لەشارەكانى وان و بەدلیسسى و ئەرزەڕوم بەدەگمەن ئەرمەن و كورد مان ، وەهەرچى كوردیشە بەپێى بەڵگە نامە مێژوویەكان (50) هەزاریا لێكوژرا ، بۆیە بێویژدانییەكى گەورە دەكەین كەباسى كێشەى كوردمان كرد پەنجە درێژ نەكەین بۆتورك و دەوڵەتى عوسمانى ، وە لەوبڕوایەدام ئەوستەمەى تورك بەدرێژاى مێژوو لەنەتەوە جیاجیاكانى وڵاتەكەى كردووە بەتاى بەتى كورد و ئەرمەن بڕواناكەم هیچ دەوڵەتێكى دونیا ئەوەندە بێویژدانانە كردبێتى ، بۆیە هەر ئەمە بوو گەورە كۆمەڵناسى تورك (ئیسماعیل بێشكچى) هاتە جواب و ووتى : توركیا دەوڵەتێكى ڕگەز پەرستەو مافى كەمە نەتەوەكانى پێشێل دەكات ، وەهەر ئەمەش بوو واى لەگەورە ڕۆمان نووسى تورك (ئۆرهان پامۆك) كرد ڕۆمانێك تەرخان بكات لەسەر ململانێى نەتەوەى تورك و ئەرمەن و كورد ، كەواتە ئەوەى تورك بەرامبەر نەتەوەى كوردى كردى لەو بڕوایەدام عەرەب نەیكرد ئاخر سەدام حسێن بەدرێژاى (35) ساڵ ئێمەى چەوساندەوە بەڵام نەتەوەى تورك ئەوە بۆ دوو سەدەیە دان بە زمانە كەماندا نانێت و دەڵێت ئیوە لەچیاوە هاتوون هەتا ئێستاش بەردەوامە لە دژایەتیمان ، بەڵام ئەوەى جێى نیگەرانیە هەستى نەتەوایەتى كورد‌و ئینتیماى ڕ‌ۆشنبیرانى كورد زۆر لەئاستێكى نزمدا بووە چونكە لەسەردەمى ئیمپراتۆریەتى عوسمانی‌دا ڕوناك بیرانى كورد زۆر بەیان خاوەنى پلەو پایەبوون ، بۆ وێنە كەسانى وەك د. عەبدولڵە جەودەت و شەریف پاشا كەهەردوكیان كوردبوون و ئینتیماى كوردبونیان زۆر نزم بووە لەباتى بیر لەدامەزراندنى دەوڵەتى كوردى بكەنەوە بەپێچەوانەوە یەكێك بوون لەدامەزرێنەرانى ئیتحاد و تەرەقى و باوەڕیان بەدروست بوونى دەوڵەتى عوسمانى بووە ، بۆیە لەبارەى نەبونى ئینتیماى ڕ‌ۆشنبیرانى كوردەوە ڕوناكبیرى كورد (محەمەد ئەمین زەكى) دەڵێ تاتورك نەیووت من توركم و عەرەب نەیووت من عەرەبم ئێمە نەمان ووت كوردین .، لەكۆتاویدا ئەوەى جێى باسە لەئێستادا كەیسى جینۆسایدى ئەرمەنەكان لەلایەن ئەوروپاو ئەرمەنەكان زیندو بۆتەوە بۆ ئەوەى نەیەڵن توركیا ببێتە ئەندام لەیەكێتى ئەوروپا ، بەڵام ئەوەى جێى داخە توركە شۆفێنییەكان كۆمەڵكوژى ئەرمەنەكانیان خستۆتە پاڵ كورد ، ئەمیش لەوەوە سەرى هەڵداوە لەئان و ساتى كۆمەڵ كوژیەكەدا شێخ ئەحمەد بارزانى لەكوردستانى باشوورەوە هێزێكى گەورە كەژمارەیان چوارسە چەكدار دەبێ بەهاناى ئەرمەنەكانەوە دەچێ لەئەنجامدا ژمارەیەكى كەمیان لێ دەكوژرێ بەدەستى سەربازانى تورك ، بەڵام ئەوەى جێى داخە (تۆفیق پاشا) ى سەرۆك وەزیرانى حوكمەتى تورك بەڕاشكاوى تاوانى كوشتارى ئەرمەنەكان دەداتە پاڵ كورد و توركە تۆرانیەكانى لێ بێبەرى دەكات و بەڕاشكاوى دەڵێ ئوەى كۆمەڵ كوژى ئەرمەنەكانى كرد كوردەكان بوون .
سەرچاوە و پەراوێز :
1. كتێبەكەى مەنسور بەرزنجى بەناوى (چەند ڕاستیەكى مێژوویى لەبارەى شۆرشى شێخ عەبدولسەلامى بارزانى و شۆڕشەكانى دیكەى بارزان تا 1945
2. ڕۆمانى بەفر توركیاى ڕاستە قینەمان نیشاندەدات (ئیدریس بەرزنجى) ڕۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە (388)
3. لازاریف ، ئەو هۆكارانەى مەسەلەى كورد پێك دەهێنن ، محمد حەمە باقى،چاپى كوردستان ،1992،چاپى یەكەم .

Thursday, March 5, 2009
Wednesday, March 4, 2009
Subscribe to:
Posts (Atom)