Friday, October 30, 2009
Tuesday, October 27, 2009
به‌بۆنه‌ی ڕاپه‌ڕینی مه‌زنی کورده‌کان
ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ له کوردستانی تورکییه ڕوو ده‌دا، ڕووداوێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره و ده‌گمه‌نه که ناکرێ، چاومان له حاندی بقووچێنین و نه‌یبینین. (پ.ک.ک) حه‌ره‌که‌تێکی که‌م وێنه و پارادۆکسیکالی کردووه، تاقمێکی بۆ ته‌سلیم نه‌بوون ته‌سلیم کردووه! جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکیش بۆ پێشوازی ئه‌و ڕووداوه، ڕاپه‌ڕیون؛ پێشوازییه‌ک که ڕاپه‌ڕینه.
به‌بڕوای من حه‌ره‌که‌ت و هه‌وڵه نوێ یه‌که‌ی (پ.ک.ک) ریسک و کایه‌یه‌کی ده‌گمه‌ن و سه‌رسووڕێنه‌ره‌و به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌و هه‌وڵه گه‌وره‌یه چکۆله بکه‌نه‌وه، من به حه‌ره‌که‌تێکی سه‌مبولیکی نازانم. له‌کردارێکی سه‌مبولیکدا قه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه، مه‌ترسی و ریسک و ته‌نانه‌ت پێشوازی و راپه‌ڕین نابیندرێ. شایه‌دیش (پ.ک.ک) وه‌ک هه‌وڵێکی سه‌مبولیک ئه‌و ده‌ست پێشخه‌رییه‌ی کردبێ، به‌ڵام شاڵاو و شه‌پۆلی خه‌ڵک ئه‌و ڕووداوه‌یان زۆر زیاتر له‌حه‌ره‌که‌تێکی سه‌مبولیک به‌رز کردۆته‌وه‌و به‌ئاستێكی دیکه‌یان گه‌یاندووه‌و کردوویانه‌ته‌هه‌وڵێكی راسته‌وخۆی سیاسی. به‌و جۆره‌من پێموایه‌کێشه‌ی کورد له دوای ئه‌و ڕووداوه‌وه له تورکییه ده‌که‌وێته قۆناغێکی تازه‌وه و وێده‌چێ کایه‌یه‌کی نوێ ده‌ست پێ بکا. پێشوازی بێ وێنه‌ی شه‌قام ئه‌و هه‌وڵه‌ی وه‌ک کردار و تاکتیکێکی سیاسی نیشان دا‌و ئێستا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین که ئایا ده‌سه‌ڵاتدارنی تورک ده‌یانه‌وێ چۆن ئه‌و هه‌وڵه تازه‌یه جواب بده‌نه‌وه. ئایا له‌گه‌ڵی ده‌که‌ونه کایه‌یه‌کی سیاسییه‌وه یان نا هه‌ر به که‌ڵه‌وه‌کێشی نیزامی وڵامی ده‌ده‌نه‌وه؟ ئه‌وه‌ی زۆر جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که له‌و قۆناغه نوێیه‌دا کورد حه‌ره‌که‌ت و کایه‌ی هه‌وه‌ڵی کردووه؛ به وته‌یه‌کی دیکه ئێستا تۆپه‌که له زه‌وی ئه‌وان دایه‌و تێی ڕاماون چی لێ بکه‌ن. ئه‌وه‌ش له‌ڕووی دوابینی و بیرێکی تیژبینانه‌وه کراوه.
وه‌ک ئاماژه کرا ئه‌وه‌ی که کێشه‌که‌ی به‌ره‌و ئاقارێکی نوێ بردووه و خستوویه‌تییه قۆناغێکی نوێوه و قووڵتر و ئاشکراتر و به‌رزتری کردۆته‌وه، ته‌نیا هه‌وڵه پارادۆکسیکاله‌که‌ی (پ.ک.ک) نییه، که ده‌سه‌ڵاتی تورک نازانێ چی له‌گه‌ڵ بکا، به‌ڵکوو شه‌قام و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی خه‌ڵک و ویست و ئیراده‌ی کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی گوشار خستۆته‌سه‌ر و کۆی ئه‌وانه‌وای کردووه کێشه‌ی کورد بکه‌وێته فازێکی نوێوه. خه‌ڵکێک که بێ لایه‌ن و سه‌یرکه‌ر نین و هه‌موو هاتوونه نێو گۆڕه‌پانه‌وه، ده‌یانه‌وێ له‌دابین کردنی چاره‌نووسی خۆیاندا بێ کرده (منفعل) و ده‌سته‌وستان نه‌بن و به‌شداری راسته‌وخۆی کایه‌که بکه‌ن؛ خۆیان به‌خاوه‌نی کێشه‌که ده‌زانن و بێ ده‌نگ نین. شه‌پۆلی مه‌زنی شه‌قام و ڕاپه‌ڕینی کارناوالیی ئه‌وان، زۆر له‌وانه‌یه هه‌ردوو لایه‌نی کایه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش خستبێته تێ ڕامانه‌وه. شایه‌د نه (پ.ک.ک) و نه‌ده‌سه‌ڵاتی تورک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان نه‌کردبێ که شه‌قام به‌و جۆره به‌ره‌و ئاستێکی نوێ و ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕوان نه‌کراویان ببا. ئاشکرایه که به‌شێکی زۆر له ده‌سه‌ڵاتی تورکییه هه‌میشه هه‌وڵی داوه کێشه‌ی کورد له (پ.ک.ک)دا خۆلاسه بکاته‌وه و له‌گه‌ڵ (پ.ک.ک)ش له‌ڕێگای نیزامییه‌وه و به‌زمانی گولله بدوێ و ڕێگری ئه‌وه بووه کورد بێته نێو کایه‌ی سیاسه‌ت و دیالۆگه‌وه. یانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک نه‌یانویستووه له بنه‌ره‌تدا وا پیشان بدرێ که له‌و ناوچه‌یه‌دا کێشه‌یه‌ک هه‌یه. هه‌ر بۆیه نایانه‌وێ (پ.ک.ک) وه‌ک لایه‌نێکی کایه‌که نیشان بدرێ. چونکه ده‌زانن هاتنه نێو کایه‌ی سیاسییه‌وه یانی دان پێدانان به به‌شێک له مافه‌کانی ئه‌وان. به‌ڵام شه‌پۆلی مه‌زنی شه‌قامه‌کان ده‌رنگ یان زوو، ده‌توانێ ئه‌و زه‌ینییه‌ته بگۆڕێ و مه‌جبووریان بکا پێداچوونه‌وه‌یان هه‌بێ و توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه که‌سانێکی ده‌مارگرژ که حازر نه‌بوون کایه بکه‌ن، بێنێته نێو کایه‌وه.
(پ.ک.ک) به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی حیزبێکه که نیشانی داوه ده‌توانێ پێست بگۆڕێ و له ئاڵ وگۆڕ و فۆرم گۆڕین نه‌ترساوه، له دوای کۆن بوونی فۆرمی سوننه‌تی حیزبایه‌تی له جیهان و ناوچه‌دا، هه‌وڵی داوه تا راده‌یه‌ک تۆڕئاسا (شه‌به‌که‌یی) خۆی داڕێژێته‌وه، ئه‌وه یه‌کێک له گه‌وره‌ترین هۆکاره‌کانی زیندوو بوون و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و سازمانه‌یه؛ هه‌روه‌ها له په‌نای هه‌موو ئه‌و نوێ کاری و نوێ خوازییانه‌دا، ڕێبه‌رێکی وریای کاریزمای له پشته‌وه بووه، به‌و هۆیانه پێگه‌ی باشی له‌نێو شه‌قام و خه‌ڵکدا هه‌یه. هه‌موو ئه‌وه‌ش ده‌زانین شه‌قامه‌کان چه‌نده له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات شوێن دانه‌رن و چه‌نده بۆ ده‌سه‌ڵات مه‌ترسیدارن! (پ. ک.ک) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وه‌ک ئامراز و (ئه‌هروم)ێکی به‌سه‌ردا سه‌پاو که‌ڵکی له‌چه‌ک و شه‌ڕ وه‌رگرتووه و وریایانه‌ش ژیانی ئوردوگایی قه‌بووڵ نه‌کردووه، که‌متاکورت به‌هۆی شه‌پۆلی مه‌زنی شه‌قامه‌وه هه‌وڵی داوه له‌سه‌ر کایه‌ی سیاسی و مشت و مڕی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیه‌ش شوێن دانه‌ر بێ. به‌بڕوای من (پ.ک.ک) دوای ئه‌م هه‌وڵه پارادۆکسیکاله‌ی، پتر له‌جاران ده‌توانێ له کایه‌و مشت ومڕی سیاسی‌دا به‌شداری بکا؛ چونکه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک مه‌جبوورن له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌دا که پشت گیری ته‌واوی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵه، هه‌ڵوێست بگرن.
هه‌مووی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا به‌گه‌وره و چکۆله و پیر و لاو و ژن و پیاوه‌وه، به بیروڕای جیاواز و جۆراوجۆره‌وه به‌ڕواله‌تی پێشوازی و ناوه‌رۆکی ڕاپه‌ڕینه‌وه، هاتنه سه‌ر شه‌قام، هه‌موو له شتێکدا توابوونه‌وه و داواکاری شتێک بوون: "ئێمه‌ش نه‌ته‌وه‌ین. هاتووین له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی تورک ئاشت بینه‌وه." ئه‌و داخوازییه سیاسییه‌یانی ئه‌وه‌ی که کورد له‌و به‌شه هه‌نگاوێکی زۆر بنه‌ڕه‌تی و گه‌وره‌ی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که له په‌یامی ئاشتی و هه‌ڵفڕاندنی کۆتری سپی و هه‌ڵکردنی ئاڵای سپی کورده‌کان و له‌و ته‌سلیم بوونه سه‌یر و سه‌مه‌ره و پارادۆکسیکاله‌ی تاقمێک له گه‌ریلاکانی (پ.ک.ک)دا، نه‌ته‌نیا هیچ ته‌سلیم بوون و به‌چۆکدا هاتنێک نابینرێ، به‌ڵکوو له‌و کاره سیاسییه مه‌ترسی داره‌دا، وریایی و بوێرییه‌کی به‌رچاوو خۆی حه‌شار داوه‌که ئاکامه‌کانی له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌که‌ونه ڕوو. "ئێمه وێرای ئه‌وه‌ی که حازر نین له نه‌ته‌وه‌بوون و ڕه‌گه‌ز و زمان و خاک و هه‌موو مافه‌کانی خۆمان چاوپۆشی بکه‌ین، په‌یامی ئاشتیمان هێناوه"! به بڕوای من ئه‌وه ده‌توانێ ببیته هه‌وێنی مۆدێلێکی تازه‌ی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێ. هه‌ر وه‌ک گاندی مۆدێلی خه‌باتی مه‌نفی دامه‌زراند، مۆدێلێکی تازه‌ش خه‌ریکه بۆ خه‌باتی کورد بیچم بگرێ...

Sunday, October 25, 2009
گرووپه‌كانی ئاشتی و كاریگه‌رییه‌كانی
حه‌سه‌ن شێخانی
داهێنان، گرتنه به‌ری مێتۆدی نوێ و هه‌بوونی ئالترناتیڤ له تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانی دینامیزمی
بزووتنه‌وه‌ی باكووری كوردستانه. باڵه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه وه‌ك ئورگانیزمێكی زیندوو له گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كی پلانمه‌ند له پێناو ئامانجێكی دیاریكراودا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و به پێی ئه‌مه‌ش رێكاری نوێ له مێژووی شۆڕشه‌كانی جیهاندا ده‌خه‌نه پراكتیك و رۆژه‌ڤه‌وه. ناردنه‌وه‌ی سێ گرووپی ئاشتی به پێی پرۆسه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م بزاڤه‌دا بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا له به‌رده‌م سیاسه‌تی چه‌قبه‌ستوودا، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستیه‌یه.
ئیستا بزوتنه‌وه‌ی باكوور بۆته بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ و كرداری و به هێزێكی زۆره‌وه خۆی ده‌نوێنێ و به بوێرییه‌كی تایبه‌ته‌وه له پڕۆسه‌ی خه‌باتدا ده‌سپێشخه‌ری ده‌كا و رۆژه‌ڤ بۆ ده‌وڵه‌تی تورك دیاری ده‌كا.
بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاریی پێویستیان له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی باكوور هه‌یه ناردنه‌وه‌ی سێ گرووپی ئاشتی وه‌ك تێكۆشانێكی نوێ، دوور له چاوه‌ڕوانی نه‌بوو، چونكه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه زۆر جار گۆڕانكاری و داهێنانی كردوه له دژوارترین هه‌لو مه‌رجه‌كاندا رێگای له به‌رده‌م خۆیدا كردۆته‌وه.
قه‌تیس كردنه‌وه‌ی ئه‌م تێكۆشانه نوێیه له ئاستی سه‌مبولیك دا، خۆی له خۆیدا شرۆڤه و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ناته‌واوی لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌م جووڵه‌یه بزووتنه‌وه ده‌باته قۆناغێكی نوێوه و له پراكتیك دا كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی گرینگ به دوای خۆیدا دێنێ.
لێردا ده‌كرێ كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م تێكۆشانه نوێیه له سه‌ر پرسی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی باكوور، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ستنیشان و شرۆڤه بكه‌ین:
1- ئه‌م هه‌نگاوه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بزاڤی ئازادیخوازی باكوور به‌رفراوان ده‌كاته‌وه. به‌شێكی دیكه له خه‌ڵك راكێشی نێو پرۆسه‌ی ئازادیخوازی ده‌كا.
پێشوازی سه‌دان هه‌زار كه‌سی خه‌ڵكی باكوور له گرووپه‌كانی قه‌ندیل و مه‌خموور نیشانی دا كه نه‌ته‌نیا PKKله قه‌ندیل و شاخه‌كانی كوردستان ئیزۆله نه‌بوه به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش و زیاتر له پێشوو به جه‌ماوه‌ری بوه و به‌م شێوه‌یه مه‌ودایه‌ك له نێوان شار و چیادا نه‌ماوه.
به‌شداری بێ وێنه‌ی خه‌ڵك له كه‌رنه‌ڤاڵی پێشوازی كردن دا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی كه خه‌ڵكی باكوور گه‌ریلاكانی شاخ وه‌ك پارێزه‌ر و نوێنه‌رانی خۆی چاو لێده‌كاو به گوێره‌ی بانگه‌وازی رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه هه‌نگاو ده‌نێ.
2- خه‌ڵكی باكوور چه‌ند رۆژ له سه‌ر پێیانن و به شێوه‌یه‌كی راشكاوانه داخوازییه‌كانی خۆیان دێننه زمان. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گه‌له ژیانێكی ئازادی ده‌وێ و چیتر قه‌بووڵ ناكا له بنده‌ستی دا بژی.
خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب له میتینگی ئامه‌د و شاره‌كانی دیكه، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئاستی وشیاریی كوردی باكوور به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه له ژێر زه‌ختی بزاڤی باكوور دا، فه‌زای باكوور و توركیه تا راده‌یه‌كی زۆر كراوه‌ته‌وه و بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی توركیه‌دا گه‌ریلاكانی كورد به شێوه‌یه‌كی ئازادانه له نێو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ردا وته پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كاتیی 5 كه‌س له ئه‌ندامانی گرووپه‌كانی ئاشتی و پاشان ئازاد كردنیان، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ده‌وڵه‌تی توركیه به باشی ده‌زانێ ئه‌گه‌ر وه‌ك گرووپه‌كانی ساڵی 1999 مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بكا به زیانی خۆی ده‌شكێته‌وه و بۆیه ناچار بوو ئازادیان بكا.
3- AKP سه‌ره‌ڕای پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر،تا هه‌نووكه جیددییه‌ت و بوێری پێویستی بۆ چاره سه‌ر كردنی پرسی كورد له خۆی نیشان نه‌داوه وله پراكتیك دا هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌هاویشتووه.به شێك له هه‌وڵه‌كانی AKP له سه‌ر فریودانی رای گشتی كورد و به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی كوردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا چڕ بۆته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی باكوور به‌م حه‌ره‌كه‌ته مێژووییه رێگه له ساخته‌كاری و دووروویی پارتی داد و گه‌شه پێدان ده‌گرێ و له حاڵه‌تی جیددی نه‌بوونی AKP بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له داهاتوو دا، رووخساری راسته‌قینه‌ی AKP زیاتر بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌خا و ده‌بێته كۆسپێكی جیددی له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ئه‌و پارته‌دا بۆ فریودانی رای گشتی كورد و به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا. هه‌روه‌ها ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته نزیكایه‌تی فریودرانه له هه‌مبه‌ر پرسی كورددا، له لایه‌ن AKPوه زه‌حمه‌تتر ده‌كاو وای لێده‌كا زیاتر له پێشوو خۆی ساغ بكاته‌وه.
4- رای گشتی تورك و رای گشتی نێو نه‌ته‌وه‌یی زیاتر له پێشوو بۆیان ده‌ركه‌و‌ت كه گه‌لی كورد ئاشتیخوازه و ده‌یهه‌وێ به شێوازێكی ئاشتییانه پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكرێ. به‌م پێیه به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی نژاد په‌ره‌ستانی تورك بۆ خه‌وشدار كردنی رووخساری بزاڤی ئازادیخوازی كورد و نیشاندانی وه‌ك جۆڵانه‌وه‌یه‌كی شه‌ڕخواز ده‌چێته ژێر پرسیار و شكست ده‌هێنێ.
5- ئه‌م هه‌نگاوه و جۆش و خڕۆشی خه‌ڵك بۆ پێشوازی له گرووپه‌كانی ئاشتی، مۆڕاڵی نه‌ته‌وه‌یی كورد له پارچه‌كانی دیكه به‌رز ده‌كاته‌وه و ئاسۆی گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتنی كورد گه‌ش و خۆشتر ده‌كا. به‌شداری هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی باشوور له مه‌راسیمی به‌ڕێ‌كردن و پێشوازی كردنی گرووپه‌كانی ئاشتی دا سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه روحی یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر له هه‌میشه به هێز بوه.
6- به سه‌رنج دان به چییه‌تی و پێكهاته‌ی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی باكوور، پێده‌چێ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له داهاتووشدا خاوه‌ن تێكۆشانی نوێ و داهێنه‌رانه بێ و به‌م شێوه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی جیهانیدا وه‌ك مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتووی شۆڕش له په‌نا مودێله‌كانی ئه‌فریقای باشوور، خه‌باتی مه‌ده‌نی ره‌ش پێسته‌كانی ئه‌مریكا و هێندووستان دا ریز به‌ند بكرێ.
بێ گومان هه‌نگاوی مێژوویی ناردنه‌وه‌ی گرووپه‌كانی ئاشتی بۆ توركیه، شۆڕشی كورد زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌بات و جووڵه‌یه‌كی گه‌وره به به‌ره‌وپێش چوونی پرسی كورد له باكوور ده‌به‌خشێ.

Tuesday, October 13, 2009
شعر جاودانی «ای وای مادرم»، شاعر شهریار
آهسته از بغل پله ها گذشت
در فکر آش و سبزی بیمار خویش بود
اما گرفته دور و برش هاله اي سياه
او مرده است و باز پرستار حال ماست
-
در زندگي ما همه جا وول مي خورد
هر كنج خانه صحنه اي از داستان اوست
در ختم خويش هم به سر و كار خويش بود
بيچاره مادرم
-
هر روز مي گذشت از اين زير پله ها
آهسته، تا به هم نزند خواب ناز من
امروز هم گذشت
در باز و بسته شد
با پشت خم از اين بغل كوچه مي رود
چادر نماز فلفلي انداخته به سر
كفش چروك خورده و جوراب وصله دار
او فكر بچه هاست
هر جا شده هويج هم امروز مي خرد
بيچاره پيرزن، همه برف است كوچه ها
-
او از ميان كلفت و نوكر ز شهر خويش
آمد به جستجوي من و سرنوشت من
آمد چهار طفل دگر هم بزرگ كرد
آمد كه پيت نفت گرفته به زير بال
هر شب درآيد از در يك خانه ی فقير
روشن كند چراغ يكی عشق نيمه جان…
-
او را گذشته ايست سزاوار احترام
تبريز ما ! به دور نماي قديم شهر
در باغ بيشه خانه مردي است با خدا
هر صحن و هر سراچه يكي دادگستري
اين‌جا، به داد ناله ی مظلوم مي رسند
اين‌جا، كفيل خرج موكل بود وكيل
مزد و درآمدش همه صرف رفاه خلق
در باز و سفره پهن
بر سفره اش چه گرسنه ها سير مي شوند
يك زن مدير گردش اين چرخ و دستگاه
او مادر من است
-
انصاف مي ده‌م كه پدر راد مرد بود
با آن همه در آمد سرشارش از حلال
روزي كه مرد روزي يك سال خود نداشت
اما قطار ها ی پر از زاد آخرت
وز پي هنوز قافله هاي دعاي خير
اين مادر از چنان پدري یادگار بود
-
تنها نه مادر من و درماندگان خيل
او يك چراغ روشن ايل و قبيله بود
خاموش شد دريغ
-
نه او نمرده است مي شنوم من صداي او
با بچه ها هنوز سر و كله مي زند
ناهيد لال شو
بيژن برو كنار
كفگير بي صدا
دارد براي نا خوش خود آش مي پزد
-
او مرد و در كنار پدر زير خاك رفت
اقوامش آمدند پي سر سلامتي
يك ختم هم گرفته شد و پر بدك نبود
بسيار تسليت كه به ما عرضه داشتند
لطف شما زياد
اما نداي قلب به گوشم هميشه گفت :
اين حرفها براي تو مادر نمي شود.
-
پس اين که بود ؟ ديشب لحاف رد شده بر روي من كشيد
ليوان آب از بغل من كنار زد
در نصفه هاي شب يك خواب سهمناك و پريدم به حال تب
نزديك هاي صبح
او باز زير پاي من اين‌جا نشسته بود
آهسته با خدا
راز و نياز داشت
-
نه او نمرده است
نه او نمرده است كه من زنده ام هنوز
او زنده است در غم و شعر و خيال من
ميراث شاعرانه ی من هرچه هست از اوست
كانون مهر و ماه مگر مي شود خموش؟
آن شير زن بميرد ؟ او شهريار زاد
هرگز نميرد آنكه دلش زنده شد به عشق
-
او با ترانه هاي محلي كه مي سرود
با قصه هاي دلكش و زيبا كه ياد داشت
از عهد گاهواره كه بندش كشيد و بست
اعصاب من به ساز و نوا كوك كرده بود
او شعر و نغمه در دل و جانم به خنده كاشت
وانگه به اشك هاي خود آن كشته آب داد
لرزيد و برق زد به من آن اهتزاز روح
وز اهتزاز روح گرفتم هواي ناز
تا ساختم براي خود از عشق عالمي
-
او پنج سال كرد پرستاري مريض
در اشك و خون نشست و پسر را نجات داد
اما پسر چه كرد براي تو ؟ هيچ هيچ
تنها مريضخانه، به اميد ديگران
يكروز هم خبر
كه بيا او تمام كرد
-
در راه ق‌م به هرچه گذشتم عبوس بود
پيچيده كوه و فحش به من داد و دور شد
صحرا همه خطوط كج و كوله و سياه
طومار سرنوشت و خبر هاي سهمگين
درياچه هم به حال من از دور مي گريست
تنها طواف دور ضريح و يكي نماز
يك اشك هم به سوره ياسين من چكيد
مادر به خاك رفت
-
آن شب پدر به خواب من آمد ، صداش كرد
او هم جواب داد
يك دود هم گرفت به دور چراغ ماه
معلوم شد كه مادره از دست رفتني است
اما پدر به غرفه ی باغي نشسته بود
شايد كه جان او به جهان بلند برد
آن‌جا كه زندگي ستم و درد و رنج نيست
اين هم پسر كه بدرقه اش مي كند به گور
يك قطره اشك مزد همه زجر هاي او
اما خلاص مي شود از سر نوشت من
مادر بخواب خوش
منزل مباركت
-
آينده بود و قصه ي بي مادري من
ناگاه ضجه اي كه به هم زد سكوت مرگ
من مي دويدم از وسط قبر ها برون
او بود و سر به ناله بر آورده از مفاك
خود را به ضعف از پي من باز مي كشيد
ديوانه و رميده دويدم به ايستگاه
خود را به هم فشرده خزيدم ميان جمع
ترسان ز پشت شيشه ی در، آخرين نگاه
باز آن سفيد پوش و همان كوشش و تلاش
چشمان نيمه باز
از من جدا مشو
-
مي آمديم و كله ی من گيج و منگ بود
انگار جيوه در دل من آب مي كنند
پيچيده صحنه هاي زمين و زمان به هم
خاموش و خوفناك همه مي گريختند
مي گشت آسمان که بکوبد به مغز من
دنيا به پيش چشم گنهكار من سياه
وز هر شكاف و رخنه ی ماشين، غريو باد
يك ناله ی ضعيف هم از پي دوان دوان
مي آمد و به مغز من آهسته مي خليد
تنها شدي پسر
-
باز آمدم به خانه، چه حالي؟ نگفتني
ديدم نشسته مثل هميشه كنار حوض
پيراهن پليد مرا باز شسته بود
انگار خنده كرد، ولي دلشكسته بود
بردي مرا به خاك سپردي و آمدي؟
تنها نمي گذارمت اي بينوا پسر
مي خواستم به خنده در آيم ز اشتباه
اما خيال بود
اي واي مادرم
—–
محمد حسین بهجت تبریزی / شهریار

Friday, October 9, 2009
Subscribe to:
Posts (Atom)