Wednesday, February 11, 2009
تیرۆر کردنی قاسملو‌و کاریگه‌رییه‌کانی
تێرۆری کوردانی رۆژهه‌ڵات، پرسێکی گرنگه. شه‌هید قاسملو چۆن گه‌یشته ڤییه‌نا؟ ئه‌و دانیشتنه چۆن رێکخرا؟ کێ به‌و کاره هه‌ڵسا؟ ناوی تاوانبارانی ئه‌و تاوانه؟ ئایا گومان له که‌س هه‌یه، له‌وانه‌شی شه‌هیدکران‌و ئه‌وانه‌شی پێوه نه‌بوون؟ چۆن تاوانبارانی ئه‌م دۆسییانه بدرێنه دادگا‌و کاری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆف چییه؟
بۆ تیشکخستنه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته مامۆستا گۆران «حه‌سه‌ن ئه‌یوب‌زاده»ی مافناس‌و نووسه‌ر‌و هاوڕێی د.قاسملوی شه‌هید بۆ ئاوێنه ده‌دوێت، که ساڵی 1977 ماسته‌ری له‌یاسادا وه‌رگرتوه‌و له‌نه‌مسا دكتۆرای له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خوێنێت.
- وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بێ ناساندنی دکتۆر قاسملو به به‌ره‌ی نوێی کورد، ناته‌واوه. کت‌وپڕ چوونه نێو باسێکی ئاوا نامۆ بۆ خوێنه‌ر ره‌نگه زۆر سه‌رنجڕاکێش نه‌بێ. باشتر وابوو ئێوه له‌ڕوانگه‌ی خۆتانه‌وه دکتۆر قاسملوتان به خوێنه‌رانی حه‌وته نامه‌که‌تان ناساندبایه. پێویستیی خستنه‌ڕووی بابه‌ته‌که‌شتان باس کردبایه‌و له ده‌وری د.قاسملو‌و خه‌باته‌که‌ی‌و کارتێکه‌ریی ئه‌و له بزووتنه‌وه‌ی گشتیی کورد بدوێن، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له‌سه‌رجه‌می باسه‌که‌و پرسیار‌و وه‌ڵامه‌کان ئاگادار بێ.
باسکردن له سه‌ربورده‌ی خه‌مهێنه‌ری دوکتۆر قاسملو تیرۆری سه‌دان کادر‌و پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگری حدکا له باشوری کوردستان له وتووێژێکی کورت‌دا نالوێ. باسکردن له دوکتۆر قاسملو بێ باسکردن له که‌سایه‌تی خۆی‌و سیاسه‌ت‌و رابردووی سیاسیی ئه‌و، حیزبه‌که‌ی‌و ئیبتیکار‌و زانایی‌و ئیمان‌و باوه‌ڕی به مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد، باسکردن له هاوڕێکانی‌و که‌موکووڕیی حیزبه‌که‌ی‌و جیهانبینی‌و ئامانجه‌کانی، دۆست‌و دوژمنه‌کانی کاتێکی فره‌ی گه‌ره‌که. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێک هه‌بێ، ده‌کرێ له دادێ‌دا ئه‌و بابه‌ته بکرێته زنجیره وتارێک‌و له گۆڤاره‌که‌تاندا بڵاوبکرێته‌وه. به‌ڵام با ئێستا به کورتی سه‌رجه‌می پرسیاره‌کانتان وه‌ڵام بده‌مه‌وه.
تیرۆری د.قاسملو، بۆ کۆتایی هێنان به خه‌باتی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو. به نه‌مانی دوکتۆر قاسملو‌و دکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندیی، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هه‌بونی سیاسیی نه‌ماو ژیانی ئۆردوگانشینیی هه‌ڵبژارد. ئه‌وه‌ی به ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (هه‌ردووبه‌ش) له کۆیه جێگیربووه، په‌یوه‌ندیییه‌کی به رابردووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی سه‌رده‌می قاسملو‌و شه‌ره‌فکه‌ندیی‌و به خه‌باتی کورد‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه نه‌ماوه.
ژیانی ئۆردوگانشینیی بۆ حیزبێکی رزگاریخواز به مانای ته‌سلیم‌و راکردنه له‌و به‌رپرسایه‌تییه که وه‌ئه‌ستۆی گرتووه. به‌مانای قبووڵی کۆیله‌یه‌تیی فکریی‌و له‌ده‌ستدانی هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌باتی رابردووه. ئۆردوگانشینیی زه‌مینه‌ی داڕزانی که‌رامه‌تی مرۆڤی سیاسیی پێکدێنێ. ئه‌و گروپه به وته‌ی سه‌رۆکه‌که‌ی بیست ساڵه خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌و له کۆنه قشلێکدا، به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه‌و له خه‌یاڵدا ریساله‌تی ئازادکردنی خه‌ڵکێک‌و وڵاتێک به‌ڕێوه ده‌با که لێی هه‌ڵاتووه. ئیددیعای خه‌بات‌و رێبه‌ریی خه‌ڵکێک ده‌که‌ن که حه‌ڤده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خۆیان خزانده ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناڕاسته‌وخۆی کۆماری ئیسلامیی، له دژوارترین کاتی ژیانیاندا ئه‌مه‌كدار نه‌بون به هیواو ئاوات‌و ئامانجی خه‌ڵکه‌که‌یان. رێگه‌یان بۆ تیرۆریستان کرده‌وه که که‌رامه‌تی کورد بشکێنن. به‌ڕاکردنی خۆیان وره‌یان به داگیرکه‌ر دا ده‌روونی هه‌ڵکۆڵێ‌و له نێوه‌وه دایڕزێنێ. رێبه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه، باوک‌و دایک، خوشک‌و براو که‌سوکار‌و هاوڕێی به برینداریی جێهیشت، بۆ ئه‌وه له ئۆردووگایه‌کی ژێرده‌سه‌ڵاتی ناڕاسته‌وخۆی کۆماری تیرۆردا به جیره‌یه‌کی مانگانه بژی. سه‌دان مرۆڤی خاوه‌ن پرستیژ‌و فیداکار که هه‌موو ته‌مه‌نیان فیدای ئامانجیان کرد، سه‌دان لاوی پێشمه‌رگه‌یان کرده ده‌سته‌چیله‌ی ئاگری رق‌و کینه‌ی دوژمن. ته‌مه‌نی هه‌زاران گه‌نجیان زایه‌کرد.
له‌شه‌ڕی دوولایه‌ندا ئاساییه که لایه‌نی بێ هێزی داماو، تێکبشکێ. تێشکانێک که له درێژه‌ی خه‌باتدا بووبێ، شه‌ڕافه‌تمه‌ندانه‌یه. به‌ڵام ئه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکرات، ئاکامی شکست له مه‌یدانی خه‌باتدا نه‌بوو. ئه‌و بڕیاره ته‌نیا دژ به خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌بوو، به‌ڵکو دژ به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو کورد‌و سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی سیاسیی رێبه‌رانی کورد له باشوری کوردستانیش بوو. ئه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه زه‌مینه‌و ده‌رفه‌تی بۆ بانده تیرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ره‌خساند که خه‌باتی پیرۆزی کورد توونا بکه‌ن. ئه‌م ئاشبه‌تاڵه به ته‌جروبه‌ی باشور ناوی زڕا. ئه‌وه بوو ئاکامی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تیرۆری دوو رێبه‌ری کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
دوابه‌دوای له‌قه‌وه‌زکردنی کادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزب له18/8/1992، گوشاری ناڕاسته‌وخۆی کۆماری ئیسلامی بۆ چه‌ککردنی ئۆردوگانشینه‌کان‌و قه‌ده‌غه‌کردنی مافی دیفاع له خۆیان، شانۆگه‌ریی هێرش بۆ ئۆردوگای کۆیه به ئیبتیکاری هه‌ندێ به‌رپرس له3/4/1986- بۆ خاشه‌بڕکردنی حیزبه‌که‌ی قاسملو وه‌رێخرا. «حدکا به پێی رێکه‌وتننامه‌ی4/8/1996 له‌گه‌ڵ کۆماری تیرۆر ئاشبه‌تاڵی خۆی به ره‌سمیی راگه‌یاند. دوای جێبه‌جێکردنی ئه‌و پیلانه، کۆماری ئیسلامیی ده‌بوو تۆڵه‌ی سه‌رشۆڕیی خۆی له‌به‌رامبه‌ر قاره‌مانانی سه‌رده‌می رێبه‌رایه‌تی قاسملو‌و شه‌ڕه‌فکه‌ندیی له ئۆردوگانشینه‌کان بکاته‌وه. ئه‌نفالێکی شاراوه‌ی بێ ئه‌ژماری تیرۆرکراو، بریندار له کادر‌و پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگر وه‌رێخڕا.
ژماره‌ی دروستی بێسه‌رو شوێنکراو، رفێندراو‌و تیرۆرکراوانی حیزبه‌کان له باشووری کوردستان هه‌رگیز نه‌زانرا. قسه له سه‌دان‌و هه‌زار‌و زیاتره. تا ئێستا هیچ کۆمسیۆنێک بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و هه‌موو جینایه‌ته پێکنه‌هاتووه. هیچ سازمانێکی لایه‌نگری مافی مرۆڤ‌و بێ‌لایه‌ن له‌و جینایه‌تانه‌یان نه‌کۆڵیوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌ک دوو که‌س له بنه‌ماڵه‌ی تیرۆرکراوان سکاڵایان دژ به فه‌رمانده‌رانی تیرۆریسته‌کان به دادگا رایگه‌یاندبێ، هاوار‌و سکاڵایان به هیچ جێگه‌یه‌ک نه‌گه‌یشتووه. ئه‌وه‌ی به ناوی «قه‌رار» راگه‌یاندراوه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه. له‌مه‌ڕ ئه‌و به‌شه له پرسیاره‌که که دکتۆر قاسملو چۆن گه‌یشته ڤییه‌نا، دانیشتنه‌که چۆن رێکخرا‌و کێ «به‌و کاره هه‌ڵسا؟» وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له په‌روه‌نده‌ی(فایل- دۆسییه) تیرۆره‌که‌دا‌و له شکایه‌تی وایدینگێر، پارێزه‌ر (وه‌کیل – محامی) یانی نه‌سرین قاسملو، هاوژینی به‌ڕێی دکتۆر قاسملو دژ به ده‌وڵه‌تی ئوتریش‌و له کتێبه‌که‌ی دکتۆر پیترپیلچدا باسکراوه به‌م جۆره‌یه: پێشنیارده‌ری وتووێژ‌و ئاڵقه‌ی پێوه‌ندیی نیوان ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی‌و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، دکتۆر جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوو. هه‌روه‌ها، رێکخه‌رو پێکهێنه‌ری هه‌موو کۆبونه‌وه‌کان له شاری ڤییه‌نی ئوتریش بێجگه له ئاخر کۆبوونه‌وه‌ی دکتۆر قاسملو‌و تیرۆریسته‌کانی به‌ناو دیپلۆماتی کۆماری ئیسلامیی هه‌ر ناوبراو بووه. نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا بێجگه له ئاخر کۆبوونه‌وه به‌شداری کردبوو.
خاڵی سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که رێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستان له ناوه‌رۆکی په‌روه‌نده‌ی تیرۆره‌که ئاگادار نییه. چونکه په‌روه‌نده‌که به زمانی ئاڵمانییه. رێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکرات به‌هه‌ر بیانوویه‌ک بووه نه‌یویستووه، ئه‌و فایله (دۆسییه، په‌روه‌نده) له ئالمانییه‌وه بکا به کوردیی‌و په‌روه‌نده‌که بخوێندرێته‌وه‌و راستییه‌کان بخرێنه‌ڕوو.
زانیاریییه‌کی که له له‌لایه‌ن به‌رپرسی پێشووی حیزبی دیموکرات له‌مه‌ر ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌و که‌سانێک که له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا ده‌وریان هه‌بووه، بڵاوکراوه‌ته، ناڕاست‌و بێ‌پایه‌و سازکراون. حیزب له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا ئاماده نه‌بوو خه‌رجی وه‌کێلێک بۆ کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیرۆره‌که‌ی دکتۆر قاسملو له دادگه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوژینه‌که‌ی دکتۆر قاسملو دابین بکا‌و به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه باسی نه‌کرێ.
له‌مه‌سه‌له‌ی تیرۆری دکتۆر قاسملو‌دا تۆڕێکی به‌ربڵاوی سیخوری خۆیی‌و ده‌ره‌کیی، ئه‌ندامانی سازمان‌و گروپی سیاسیی، مامۆستا‌و نووسه‌ر‌و گرێدراوی ده‌زگای ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامی، ناوداری ده‌ره‌کیی یارمه‌تیده‌ری ده‌زگای جاسوسیی کۆماری ئیسلامیی بوون. کارگێڕانی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی ئوتریش له ئازادکردنی تیرۆریسته‌کاندا ده‌وری سه‌ره‌کییان هه‌بووه. کۆبوونه‌وه‌کان له دوو ده‌وردا له شاری ڤییه‌ن به‌ڕێوه‌چوبوون. جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی ینک به پێی ده‌قی په‌روه‌نده‌که له‌سه‌ر بنه‌مای وته‌ی شایه‌ته‌کان، رێکخه‌ر‌ی چوار کۆبوونه‌وه‌که‌ی ده‌وری یه‌که‌م بوو. به‌ڵام له کۆبوونه‌ی ئاخردا نه‌یانهێشتبوو به‌شداریی بکا. زۆر به‌سانایی بوو که له‌مه‌ر ئه‌و کاره‌ساته زانیارییه‌کانی تاڵه‌بانی‌و نووسه‌ری به‌ناووده‌نگ مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ مێژوو وه‌ربگیرێ.
له‌مه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره که «تاوانبارکراوانی» ئه‌و جینایه‌تانه کێ بوون، به ده‌بێ بگوتری دووده‌سته بوون. یه‌که‌م بڕیارده‌رانی تیرۆر که بریتیبوون له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامیی‌و کارگێڕانی به‌ڕێوه‌به‌ری بریاره‌که.
دووهه‌م، سازمان‌و که‌سایه‌تی‌و که‌سانێکی سیخوڕ که له‌و تۆڕه تیرۆریستییه‌دا ده‌وریان گێڕاوه. له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا زۆر کرده‌وه هه‌یه که تاوانه، به‌ڵام تاوانی تیرۆر نین. سیخوڕیکردنی ئه‌ندامانی سازمانێکی سیاسی کوردستانیی به ئامۆژگاریی به‌رپرسێکی ئه‌و سازمانه بۆ ده‌زگای جاسوسی کۆماری ئیسلامی تاوانی سیخوڕییه نه تیرۆر‌و دیاریکردنی تاوانبار کاری دادگایه. که‌س نازانی ژماره‌ی دروستی ئه‌و جینایه‌ته دژه به‌شه‌رییانه که له‌باشوری کوردستان دژ به کوردی رۆژهه‌ڵات له‌ماوه‌ی ئۆردوگانشینیدا کراون چه‌ند که‌سه. له‌مه‌ڕ تیرۆری کادر‌و ئه‌ندامانی حیزبه‌سیاسییه‌کان، به تایبه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (هه‌ردووبه‌ش) به‌رپرسایه‌تی رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه بۆ پێکهێنانی زه‌مینه‌ی تیرۆر‌و ئاوڵاکردنه‌وه‌ی ده‌ستی تیرۆریسته‌کان خوویایه. به‌رپرسایه‌تییه‌که سیاسیی، ئه‌خلاقیی ویژدانییه. رێبه‌رایه‌تی حیزب ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خسته ژێرده‌سه‌ڵاتی ینک که دۆستی ستراتێژیکی دوژمنه‌که‌ی بوو. له‌مه‌سه‌له‌ی تیرۆری دکتۆرقاسملودا، خێڵه‌کیی بوونی حیزبی دیموکرات، بێ‌دیسیپلینی‌و نه‌ناسینی دوژمن‌و خۆشباوه‌ڕی‌و متمانه‌کردن به قه‌وڵ‌و به‌ڵێنیی‌و بێ متمانه‌یی به دۆست‌و متمانه‌کردن به دوژمن ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی لێکه‌وته‌وه.
باس کردن له‌و رووداوه بی‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ساڵه‌کانی پێشتر‌و هه‌ڵسه‌نگاندن‌و باسکردنی هه‌ل‌ومه‌رج‌و هۆکاره‌کان که ئه‌و زه‌مینه‌یان بۆ تیرۆری دکتۆر قاسملو‌و دواتر تیرۆری به کۆمه‌ڵی کورد له باشور پێکهێنا ناته‌واوه.
ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر تیرۆری دکتۆر قاسملو نووسراوه به‌زمانی بیانییه. ته‌نیا کتێبێک که له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نووسراوه کتێبی ئیسکۆرت به‌ره‌و تارانه. سیاسه‌تڤانی به‌ناووده‌نگ‌و ئه‌ندامی پارلمانی ئوتریش (نه‌مسا) به پێی ده‌قی په‌روه‌نده‌ی تیرۆره‌که که له‌لایه‌ن پۆلیسی دادوه‌ریی نه‌مساوه ئاماده‌کرابوو، به هه‌ڵبژارده‌ی خۆی‌و ئه‌و به‌شانه‌ی له روانگه‌ی خۆیه‌وه‌و دژ به سیاسه‌تی کارگێڕانی وڵاته‌که‌ی خۆی بووه ئه‌و کتێبه‌ی نووسیوه. زۆر زانیاریی ورد له‌سه‌ر ئه‌و جینایه‌ته‌و ناوی که‌سانێک له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا هه‌یه که ده‌وری خراپیان گێڕاوه، باسی نه‌کراوه.
ئه‌و کتێبه کراوه به‌کوردیی‌و له باشوری کوردستان دووجار بڵاوکراوه‌ته‌وه.
تیرۆری دکتۆر قاسملو پێلانێکی نێوده‌وڵه‌تی بوو. تۆڕێکی به‌ربڵاوی جاسوسی له سازمانه سیاسییه‌کان (نێوخۆیی‌و ده‌ره‌کیی) سیاسه‌تڤان‌و سیخوڕ، دۆست‌و دوژمن، بۆ ئه‌و تیرۆره کاریان کردبوو. هه‌رکام به پێی لێهاتوویی‌و متمانه‌یه‌کی که پێی‌کرابوو ده‌وری خۆی گێڕابوو.
رووداوێک که ده‌قه‌ومێ ره‌نگه ده‌یان هۆی هه‌بێ. سه‌رجه‌می ئه‌و هۆیانه ئه‌و رووداوه ده‌خولقێنن. به‌ڵام ده‌کرێ له نێو ئه‌وانه یه‌ک یان چه‌ند هۆ سه‌ره‌کیی بن. دادوه‌ر له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا له‌و هۆسه‌ره‌کییه ده‌گه‌ڕێ. ره‌نگه هه‌رکام له‌و هۆیانه که سه‌رجه‌م پێکهێنه‌ری رووداوه‌که‌ن هه‌ر کام به ته‌نیا تاوان بن یان به‌شێک له تاوانه‌که بن. بۆ که‌سێک که بخوازێ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌و هۆیه‌کان‌و ئه‌و تۆڕه سیخورییه به‌ربڵاوه بڕیاربدا یان بدوێ پێویسته زانیاریی تیمێکی پسپۆر‌و کارناس‌و خیبره‌و ده‌یان داموده‌زگای بێلایه‌نی ده‌وڵه‌تیی کاری بۆ بکه‌ن. بۆ تیرۆری دکتۆر قاسملو هاوڕێکه‌ی (عه‌بدوڵلا قادری) ره‌نگه به‌ده‌یان به‌شی تایبه‌تی‌و پسپۆری مرۆڤ‌کوژ، به مانگ‌و ساڵ کاریان بۆ کر‌دبێ. هه‌ر وه‌کو له لێکۆڵینه‌وه‌ی لێکۆڵه‌ر له دادگا‌ی میکۆنۆس راگه‌یاندرا 16 وه‌زاره‌تخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ماوه‌ی یه‌ک ساڵ کاریان بۆ کردبوو. به ملیۆنان دۆلار خه‌رجیان بۆ ته‌رخان کردبوو. دیاره بۆ تیرۆری دکتۆر قاسملو ئه‌و کاره به سانایی نه‌بوو. به‌رنامه‌و پلانێکی که بۆ تیرۆری دکتۆر قاسملو داڕ‌ێژرابوو، به وردبینییه‌وه کاری بۆ کرابوو. به‌رنامه‌دارێژ به جۆرێک پیلانه‌که‌یان به هاوکاریی سیخوڕه سیاسییه‌کانی کورد داڕشتبوو که ئاشکراکردنی بۆ که‌س نه‌لوێ. ته‌نیا یه‌ک روداوی پێشبینی نه‌کراو ئه‌و جینایه‌ته‌ی ئاشکرا کرد. که‌وانه کردنی گولله‌یه‌ک‌و بریندارکردنی تێرۆریستی ناوزڕاو به ناوی جه‌عفه‌ر سه‌حراڕودی ئه‌و جینایه‌ته‌ی ئاشکرا کرد.
له‌مه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره که تیرۆریسته‌کان کێ بوون؟ به متمانه‌وه ده‌کرێ بگوترێ که ئه‌م سێ که‌سه‌بوون: جه‌عفه‌ر سه‌حراڕودی ناسراو به ره‌حیمی، به‌رپرسی کاروباری حیزبه‌سیاسییه‌کانی باشوری کوردستان‌و باوه‌ڕپێکراوی ره‌فسه‌نجانی. حاجی مسته‌فه‌وی به‌رپرسی پێشووی به‌شی جاسووسی‌و ئه‌منییه‌تیی ورمێ (هه‌رێمی موکریان)و تیرۆریستێکی دیکه به ناوی بزرگیان که وێنه‌کانیان بڵاوکراونه‌وه.
له‌مه‌ر هۆی ئاماده نه‌بوونی بنبێللا (سه‌رۆک کۆماری پێشتری ئه‌لجه‌زایر) به پێی قه‌رار له کۆبوونه‌وه‌ی کۆتاییدا‌و هۆی که‌متره‌خه‌میی‌و نه‌پاراستنی ئه‌منییه‌تی جیگه‌ی کۆبوونه‌وه، زۆر ئاشکرایه که جینایه‌تکاران به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌موو پیلانه‌کان بوون‌و رێکخه‌ره‌که به ته‌واوی له ژێر فه‌رمانی جینایه‌تکاراندا بووه. به‌ڵگه‌ی زۆر له ژێر ده‌ستی پۆلیسی ئوتریش‌دا هه‌بووه که بڵاونه‌کراونه‌وه.
بێنبێلا، سه‌رۆک کۆماری پێشتری ئه‌لجه‌زایر بۆ ئه‌و ده‌وره که بۆ له‌داوخستنی دکتۆر قاسملو گێڕابووی، ئاپارتمانێکی له شاری ڤییه‌ن به قیمه‌تی ملیۆنێک‌و چوارسه‌ت‌و په‌نجا هه‌زار شیلینگ بۆ کڕدراوه. بێنبێللا به پێی قانون نه‌یده‌توانی له شاری ڤییه‌ن مڵک بکرێ، چونکه نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته نه‌بوو. به‌ڵگه‌ی ئه‌و مڵک کڕینه‌و وته‌ی خاوه‌ن ده‌فته‌ر‌و راپۆرتی پۆلیسی دادوه‌ریی له وتاری راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کدا له سایتی هه‌ڵوێستدا بخوێنه‌وه. بنبێللا له دوای تیرۆره‌که‌و له ده‌ربڕینی په‌ژاره‌و نووسینی پرسه نامه‌که‌یدا ئاخ‌و ئۆفی بۆ فازل ره‌سوڵ نووسیوه‌و له‌به‌ر ناڕه‌حه‌تی ویژدان له رووی نه‌هاتووه به یه‌ک وشه‌ش په‌رۆشیی خۆی بۆ تیرۆری دکتۆر قاسملو عه‌بدوڵلا قادری ده‌ر‌بڕێ. بروانه لاپه‌ره‌ی 8 ژماره‌ی تایبه‌تی Institut Kurde de Paris Nr. Special Juillet – Août 1989 به زمانی فه‌ره‌نسی.
بۆ ناسینی بێنبێللا بڕوانه بیره‌وه‌رییه‌کانی به‌نی سه‌در به زمانی فارسی. بڵاوکردنه‌وه‌ی نێوه‌رۆکی په‌روه‌نده تیرۆره‌که‌و زانیاریی له‌سه‌ر سیخور‌و کارگێڕانی ئه‌و جینایه‌ته، ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌رانی حیزبی دیموکراته.

باشووری کوردستان، یان هه‌رێمی کوردستان؟ (به‌شی سێیه‌م)
کاره‌ساتیی ئاشبه‌تاڵ، به ته‌نها مسته‌فا بارزانیی، لێی به‌رپرس نییه، هه‌ر وه‌ک چۆن به ته‌نها مه‌سعود بارزانی له تاوان و خیانه‌تیی 31ی ئاب به‌رپرس نابێت، به‌ڵکوو ئه‌و عه‌قڵه‌ی که سه‌رجچاوه‌ی چالاکیی و بزووتنه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگایه و پێی ده‌گووترێ ڕووناکبیران، ئه‌وانیش پشکی گه‌وره‌یان به‌رده‌که‌وێت. کاتێک ئینگلیزه‌کان ده‌وڵه‌تیی عێراقیان دروستکرد زۆربه‌ی ڕووناکبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردی له‌گه‌ڵدا بوو، ته‌نانه‌ت پشتیان کرده شێخ مه‌حمودی حه‌فید، ئه‌گه‌ر کورد هه‌موو یه‌ک ده‌نگ، یه‌ک هه‌ڵوێست دژی ئینگلیز بووه‌ستانایه. له‌و بڕوایه‌دام، کێشه‌ی کورد به‌شێوه‌یه‌کی جیددیانه‌تر ئاوڕی لێ ده‌درایه‌وه، وه‌ک ئه‌مڕۆ نه‌ده‌بوو.
له مێژوودا ڕووناکبیرانی کورد، ڕۆڵێکی نه‌گه‌تیڤ و چه‌واشه‌کارانه‌یان بینیوه له تێگه‌یشتوون و به‌لاڕیبردنی ڕاستییه‌کان، هه‌ر ئه‌و عه‌قله‌ی که خۆیان کردۆته چاو و ده‌مڕاست، وه‌ک (نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، خوێنده‌وار و سیاسیی .. هتد) پشکی ته‌واویان له‌و نه‌هامه‌تییانه‌دا به‌رده‌که‌وێت. ئه‌مانه له بری ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه و خیانه‌تیی سه‌رکرده‌کان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، تاوانباریان بکه‌ن، که‌چی زۆربه‌یان له‌گه‌ڵدا بوون، له کۆڕ و قسه و باسه‌کاندا پاساوی نه‌به‌جێیان بۆ بڕیاره‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا ده‌هێنایه‌وه.
زۆر له‌وانه‌ی، تا ئه‌مڕۆش خۆیان پێ نه‌ته‌وه‌ییه و حیزبه‌که‌یان پێ به حیزبێکی ناسیۆنالیستی کوردییه عه‌یاره (24)ه، به تایبه‌تی کۆنه کاژ‌یک و پاسۆکه‌کان، له بری ئاشبه‌تاڵ به کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌یی و خیانه‌تی رابه‌رایه‌تییه‌که‌ی دابنێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به خیانه‌تیشی نه‌زانن، بیکه‌نه هه‌ڵه‌ی ڕابه‌ره‌کانی، به پێچه‌وانه‌وه، تا ئه‌مڕۆش ئاشبه‌تاڵ به بڕیارێکی بلیمه‌تییانه و عاقڵانه‌ی مه‌لا مسته‌فا و تاکه ڕێگایه‌ک داده‌نێن، گوایه بارزانیی کوردی له کوشتن و قه‌ڵاچۆکردن ڕزگارکردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کردایه، ئه‌ی چی بکردایه؟! ئێران سنووری داده‌خست، به ده‌وڵه‌ته دراوسێکانیشه‌وه په‌لاماری کوردی‌یان ده‌دا. هه‌رچه‌نده ئه‌مه، له ناوه‌رۆکدا ڕوویه‌کی دیکه‌ی ناوشیاریی ئه‌م ڕووناکبیرانه‌ی کورد ده‌رده‌خات، له هه‌مانکاتیشدا بۆ خۆی وه‌ڵامدانه‌وه و ددان پیانانێکه، که ئه‌و به‌ڵگه و نووسینانه‌ی له سه‌ر ئاشبه‌تاڵ وتراوون و نووسراونه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که شۆڕشه‌که‌ی بارزانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ داواکردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد نه‌بووه، به‌ڵکو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی و خواستیی دوژمنانی کورد بووه، به پلان و به فه‌رمانی ئه‌وان کورد چه‌کی پێهه‌ڵگیراوه، کاتێکیش کاریان به بارزانیی و به کورد نه‌ما، داوایان کرد چه‌ک دابنێن، ئیتر مه‌لا مسته‌فاش ئاشبه‌تاڵی ڕاگه‌یاند، جگه له‌وه ئه‌و پاساوهێنانه‌وه‌یه‌ی ئه‌م ڕووناکبیرانه ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنیت، که قسه‌کانی عیسا پژمان ڕاستن و مه‌لا مسته‌فا و سه‌رانی دیکه‌ی کورد، به وه‌کاله‌ت ئه‌و یاخیبوونه‌یان دژی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و ڕژێمه یه‌ک له دواییه‌کانی عێراق ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر قسه له سه‌ر پێچه‌وانه‌که‌شی بکه‌ین، ئه‌وه مه‌لا مسته‌فا وه‌ک سه‌رکرده و ڕابه‌ڕێک ده‌بوو ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت، به‌وه‌ی، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک وشیار بوایه ئه‌وه‌ی بزانیانه ئه‌گه‌ر ئێران، ئیسڕائیل، ئه‌مه‌ریکا و سۆڤیه‌ت ده‌ستی لێبه‌ربده‌ن، ئه‌م کاره‌ساته‌ی به‌دوادا دێت؟ حیزب دروستکردن و شه‌ڕهه‌ڵگیرساندن، هانابردنه به‌ر دوژمن، به‌و شێوه‌یه‌ی که سه‌رانی کورد کاری له سه‌ر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها به‌و مه‌رجانه‌ی دوژمن بۆتی داده‌نێت، جگه له ماڵویرانی و کوشتن و قه‌ڵاچۆکردن، سه‌ره‌نجامێکی دیکه‌ی نابێت. ئه‌مه گه‌مه و یاری کردنی منداڵانه نییه، سه‌رکرده‌ی وریا و تێگه‌یشتوو، ده‌بێت به وریاییه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بداته چه‌ک و یاخیبوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نیت، به‌باشیی خوێندنه‌وه‌ی بۆ پاشه‌ڕۆژ و پێشبینی بۆ ڕووداو و په‌یوه‌ندیی و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌بێت، هه‌ر وه‌ک چۆن له یاری شه‌ترنجدا، ته‌نها زانین مه‌رجی بردنه‌وه نییه، به‌ڵکو ماتماتیک، بیرکردنه‌وه، لێکدانه‌وه، وریایی، زیره‌کی و لێهاتوویی، له خوێندنه‌وه‌ی سایکۆلۆژییه‌تی به‌رامبه‌ردا، کاریگه‌ریی خۆیان ده‌بێت، ئاواش سه‌رکرده‌ی میلله‌ت و حیزبێک، ده‌بێت زیره‌ک و وریابێت، هه‌موو ئه‌و به‌هرانه‌ی تێدا بێت، ئایا ئه‌مانه له مه‌لا مسته‌فا و سه‌رانی ئه‌مڕۆی کورددا هه‌ن؟
له یاداشته‌کانی شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حمودی حه‌فیددا، وه‌ک باس ده‌کرێت، شتیی زۆری نووسیبووه‌وه، له به‌شێکیدا باس له‌وه ده‌کات، که شای ئێران بۆ یه‌که‌مجار پێش ئه‌وه‌ی بیر له مه‌لا مسته‌فا بکاته‌وه، زووتر نوێنه‌رێکی خۆی ناردۆته لای شێخ له‌تیف، به ده‌میی پێی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر دژی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، ڕاپه‌ڕیت و شۆڕش بکات، ئه‌وا ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی ئه‌دات. وه‌ڵامی شێخ له‌تیفیش بۆ نوێنه‌ره‌که‌ی شا ئه‌وه بووه: ئه‌گه‌ر ئێوه بچوکترین ماف به کورده‌کانی ئێران بده‌ن، ئه‌وه منیش ئاماده‌م ئه‌و کاره بکه‌م. دوای ئه‌وه چه‌ند که‌سێک له‌وانه‌ی ده‌ور و به‌ری لێی ده‌پرسن، ئه‌و وه‌ڵامه چیی بوو وا به‌و شێوه‌یه داته‌وه؟ ئه‌ویش وه‌ڵام ئه‌داته‌وه ده‌ڵێ: شه‌ڕکردن خۆڕایی نییه، من چۆن منداڵی ئه‌و عاله‌مه به کوشت ئه‌ده‌م، که بزانم بۆچی ئه‌و داوایه‌م لیده‌که‌ن! زۆربه‌ی کتێبه‌کانی شێخ له‌تیف و به‌ڵگه و نووسینیه‌کانی، له دوای ڕاپه‌ڕین له لایه‌ن (شێخ س. حه‌فید) به دیاریی دراون به جه‌لال تاڵه‌بانی، ڕه‌نگه (شێخ س.) ، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ئه‌مڕۆ نکولی له‌و هه‌ڵه‌یه بکات.
به هه‌ر حاڵ ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێت باس له‌وه بکه‌ین، سه‌رانی کورد به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندیی و ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌که‌یان خستۆته مه‌ترسییه‌وه. کورد خاوه‌نی حیزب و بزووتنه‌وه و شۆڕشێک نه‌بووه، که ئه‌م سه‌رکردانه بۆی تێکۆشابن، هه‌میشه کوردستان تووله ڕێگایه‌ک بووه، ئامانج و خواسته‌کانی بنه‌ماڵه و داگیرکه‌رانی پێداگه‌یه‌ندراوه‌ته جێ، بازاڕێکی بازرگانیی گه‌وره بووه، بۆیه له هه‌موو گه‌مه‌کاندا کورد به دۆراو لێی ده‌رچووه. کورد وه‌ک هیچ ده‌ستکه‌وتی نه‌بووه، تا خاوه‌نی ئه‌م سه‌رکردانه‌ش بێ، پاشه‌ڕۆژیش ده‌ستکه‌وتی نابێ.
بوونه سه‌رکرده‌ی حیزب و ڕابه‌ری میلله‌ت، به‌رپرسیارێتیی مێژووییه، ئاشبه‌تاڵ و 31ی ئاب، دوو له‌که‌ی قه‌ترانی ڕه‌شن به ته‌وێڵی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانیی، چونکه سه‌رکرده‌ی راسته‌قینه و ڕابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ڕووداوی وا ناخوڵقێنێت، ئه‌و تاوانه‌ی بنه‌ماله‌ی مه‌لا مسته‌فا به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد کردوویانه، هه‌رگیز کاڵبوونه‌وه‌ی نییه، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر که‌سانێک به سۆزه‌وه، پینه‌ی ئاشبه‌تاڵ و کاره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بکه‌ن و پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌مانه پیشان بده‌ن، دیاره ناوشیارانه له به‌ر خاتری پاراستنی مێژووی خه‌باتیی خۆیان و ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیی و قوربانییه‌کانیانه، که‌سانێکی تریش له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی مادیی، که خۆیان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سێ بنه‌ماڵه‌یه گرێداوه، لێ نه‌وه‌کانی دواهاتوو، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕاستتر و تێڕوانینی جیاوازیان بۆ خه‌بات، یان خیانه‌تی ئه‌و سێ بنه‌ماڵه‌یه (بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د، تاڵه‌بانی و بارزانیی) ده‌بێت، که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک عومه‌ر شه‌ریف، ئه‌کته‌ری میسریی به‌ناوبانگ، له خۆڕا ئه‌و داواکارییه‌ی ڕه‌ت نه‌کرده‌وه، کاتێک ویستیان به پاره‌یه‌کی زۆر ده‌می چه‌ور بکه‌ن و له فلیمێکدا ڕۆڵی مه‌لا مسته‌فا پێ ببینن. وه‌ڵامی عومه‌ر شه‌ریف ئه‌وه بوو، که هه‌ڵه‌یه، هیچ ئه‌کته‌رێک ڕۆڵی که‌سایه‌تییه‌ک ببینێ، تا لایه‌نی که‌م سه‌د ساڵێک به‌سه‌ر نه‌مان و مێژووی ڕووداوه‌کانیدا تێنه‌په‌ڕێت، هه‌ر وه‌ک خۆشی باسی ده‌کات، کاتێک ڕازیی بوو، وه‌ک ئه‌کته‌رێک ڕۆڵی عومه‌ر موختار ببینێت، ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ڕه‌چاوکردبوو، به‌ڵام عومه‌ر شه‌ریف نه‌چووه ژێر بار، ڕۆڵی مه‌لا مسته‌فای بارزانیی نه‌بینی. کاتێک من قسه‌کانی عومه‌ر شه‌ریفم خوێنده‌وه، هێنده‌ی دیکه ئه‌و ئه‌کته‌ره‌م له لا گه‌وره‌تر بوو، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆڵه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه، به‌ڵکوو له به‌ر ئاستیی وشیاریی سیاسیی و تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی، ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه. به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ند و ئه‌کته‌ره کورده‌کانی باشووردا ئاستی وشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی عومه‌ر شه‌ریفی تێدا نییه، یان هه‌ر سفره. زۆربه‌یان په‌یامیی هونه‌رییان پێ نییه، له ئاست ده‌سه‌ڵات و پۆست و ناوگه‌ڵدا، که‌سایه‌تیی خۆیان بڵند پێڕاناگیرێت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده (فه‌ل)انه، بازرگانی به به‌هره‌ی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن، له پێناو پاره و خۆده‌رخستندا هه‌موو کارێکی ناشرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هونه‌ره‌که‌ش وه‌ک خۆیان ناشرین ده‌که‌ن، بۆیه ئه‌مڕۆ ئاستیی هونه‌ری کوردیی له باشووردا روو له داکشانه، نه‌ک هه‌ڵکشان. ئه‌وانه‌ی، که دڵسۆز و هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌نی کوردیشن، به په‌نجه‌ی ده‌ستیش ناژمێردرێن، هونه‌رمه‌ند و ئه‌کته‌ره کورده‌کان، وه‌ک زۆربه‌ی ڕووناکبیر و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانی دیکه، ئه‌مڕۆ خۆیان کردۆته به‌شێک له ڕووخساری ره‌شی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش لایه‌نێکی تری نه‌هامه‌تییه‌کانی کورده، کاتێک ڕووناکبیره‌کانی، خۆیان ده‌خه‌نه باوه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌وه، کاره‌کانیان قێزه‌وه‌ند خۆیان ناشرین ده‌که‌ن.
ئه‌مه پێناسه‌ی دروستی ڕووناکبیر و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانی کورده، نه‌ک بوونه‌ته گه‌نده‌ڵ، به‌ڵکو له ناو باخه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و یه‌کێتییدا بۆگه‌نیشیان کردووه، ڕه‌وشت و موڕاڵ و به‌هره جوانه‌کانی دنیای هونه‌ریشیان ته‌ڵخ و ناشرین کردووه، بێگوومان هۆکاری ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ که‌سایه‌تیی تێکشکاوی کورد، که پێویسته لێره به‌دواوه، له به‌شه‌کانی داهاتووماندا پێناسه‌یه‌کی بۆ بکه‌ین و بیبه‌ستینه‌وه به ئاشبه‌تاڵ و سه‌رنه‌که‌وتن و
تێکشکاندنه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌کی کورد.

باشووری کوردستان، یان هه‌رێمی کوردستان؟ (به‌شی دووه‌م)
با سه‌ره‌تا پرسیار له سه‌ر هۆکاری شۆڕش و یاخبوونه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا بکه‌ین؟
سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسم، سه‌رده‌می زێڕین و سه‌رده‌می بوژانه‌وه‌ی هه‌ستیی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد بوو له کوردستانی باشووردا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌ی گه‌وره و بچوک و تاکیی کورد، به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ک ده‌ڕۆیشت، بڕواناکه‌م، له هیچ سه‌رده‌مێکدا کوردی باشوور له دروستبوونی عێراقه‌وه ئه‌و ئازادییه‌ی به خۆیه‌وه دیبێت، چونکه خوێنده‌نه‌وه‌ی تاکی کورد بۆ مێژوو، بۆ جوگرافیا، بۆ پاشه‌ڕۆژ، بۆ چاره‌نووس، بۆ یه‌کخستن، بۆ یه‌کێتیی، به‌رفراوانتر و به‌رکراوه‌تر ده‌بوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، چاره‌نووسی کوردستانی باشوور وه‌ک خواستیی ناسیۆنالیستیی کوردیی، که باسی لێوه‌ده‌کرا، له میژووی شێخ سه‌عید، کوشتنی به‌کر سدقیی له موسڵ، شێخ مه‌حمود و ڕووداوه‌کانی موسڵه‌وه ده‌خوێنرایه‌وه، ئه‌و مێژووه، خه‌ونی ناسیۆنالیزمی کورد بۆ داخوازییه‌کان، له‌وێشه‌وه سنووری باشووری کوردستان (ویلایه‌تیی موسڵی پێشوو) دیاری ده‌کرا، به‌وه‌ی موسڵ به‌شێکه له کوردستان. که‌رکوک گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌بوو، چونکه به شار و ده‌ور و به‌ره‌که‌یه‌وه، دانیشتووه‌که‌ی، که له سه‌رو %80 بوو، به‌شێک بوو له کوردستان، ته‌نانه‌ت زۆر له ڕووناکبیر و نووسه‌ری کوردی ئه‌و سه‌رده‌مه، زیاد ڕۆییان له خه‌ونه‌کانی پانکوردستان ده‌کرد، گفتوگۆیان له سه‌ر کوردستانبوونی تکریت و چوارده‌وری به‌غدا و دیاله‌ش ده‌کرد، ده‌ستیان بۆ ئه‌وێنده‌ر راده‌کێشا، که ئه‌و شوێنانه سه‌ردمێک کوردستان بوون و ئیستا عه‌ره‌ب داگیری کردوون.
به‌ڵی ئه‌و کاته سنووری کوردستان له چیاکانی حه‌مرینه‌وه ده‌ستی بۆ ڕاده‌کێشرا، نه‌ک له زمانی مه‌سعود بارزانیی و هۆشیار زێباری و سه‌رانی یه‌کێتیی، که ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌کان ڕه‌فتار له سه‌ر کوردبوونی ولایه‌تیی موسڵ و ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن.
++++++++
سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی عه‌بدولکه‌ریم زۆر که‌م بوو، ته‌نها 3 ساڵێکی خایاند (1958 تا 1961) کاتێک نێوانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراق، تێکچوو، له مانگی ئه‌یلولی 1961دا دایانه کێو، یاخیبوونی خۆیان ڕاگه‌یاند و شۆڕ‌شیان ده‌ست پێ‌کرد، لێره‌دا ئه‌گه‌ر وشیارانه بیربکه‌ینه‌وه، ده‌توانین بپرسێن:
ئاخۆ پارتی و بارزانی چ داخوازییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییان، له سه‌ر حکومه‌تی مه‌رکه‌زی هه‌بووبێت عه‌بدولکه‌ریم قاسم بۆیانی جێ به‌جێ نه‌کرد وا ناچار ده‌ستیان دایه چه‌ک؟ داخوازیی سیاسیی بارزانیی چیی بوو، له کاتێکدا وه‌ک سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریمدا به کورد درابوو، ڕژێمه‌کانی دوا به‌دوای ئه‌و به کوردیان نه‌ئه‌دا و که‌چی مه‌لا مسته‌فا، هه‌میشه به وه‌رگرتنی بڕێ پاره و دانای چه‌ند وه‌زیرێکی کارتۆنی به‌رده‌وام ڕێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵیاندا مۆرده‌کرد؟ ئه‌مه له کاتێکدا وه‌ک وتم حکومه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێن له لووتی کوردێکه‌وه هاتبێته ده‌رێ، پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانیش، ته‌نانه‌ت له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا، ددانی به‌وه‌دا نابوو، که عیراق نیشتمانی کورد و عه‌ره‌به، کورد هاوبه‌شی به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته، ژماره‌یه‌ک له کورد کرابوونه وه‌زیر و له کوردستاندا ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌ری عه‌ره‌ب نه‌بوون، یان هه‌بوون و ژماره‌یان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران، به‌ڵام بۆچی مه‌لا مسته‌فا، ئیبرایم ئه‌حمه‌د، جه‌لال تاڵه‌بانی و عومه‌ر ده‌بابه، عه‌لی عه‌سکه‌ری ، و ... هتد. هاتن له حکومه‌تی عیراقی یاخیبوون، ئه‌مه له کاتێکدا، سه‌رۆک کوماری عێراق (عه‌بدوولکه‌ریم قاسم)، هه‌روه‌ک عیسا پژمان باسی لێوه‌ده‌کات و نووسیوێتی، که عه‌بدولکه‌ریم نیوه کورد بووه (دایکی کوردی فه‌یلی بوو)؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه، هه‌مووی له یادداشته‌که‌ی عیسا پژنامدا وه‌ڵامه‌کان به دوور و درێژیی دراونه‌ته‌وه، به‌ڵام (عیسا پژمان که ئه‌فسه‌ری ساواک و زنجیره لێکبه‌ستراوه‌که‌ی نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد و ڕژێمی شای ئێران) بوو، له‌و باره‌یه‌وه دواوه، تا سه‌رده‌می ئاشبه‌تاله‌که، هه‌مووی باسکردووه، به‌شێکی که‌می کراوه‌ته کوردی، ئه‌مه جگه له شه‌له‌مو نکدیمۆن که له کتێبه‌که‌ی به ناوی (موساد له عێراق و ده‌وله‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری) ئه‌میش ڕوویه‌کی تری ئه‌و ڕاستییانه‌ی ئاشکراکردووه، به دواشیدا که‌سانی وه‌کو مه‌حمود سۆرانی (د. مه‌حمود) له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی حیزبی شیوعی دیوی شاراوه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و ئاشبه‌تاڵیشیان باسکردووه.

باشووری کوردستان، یان هه‌رێمی کوردستان؟
ئێلفرێد ئه‌نشتاین: گێلێتی مرۆڤ له‌وه‌دایه، کاتێک کارێک ده‌کات، دێت چه‌ند باره‌ی ده‌کاته‌وه، هه‌موو جارێکیش چاوه‌ڕوانی سه‌ره‌نجامی جیاوازیان لێده‌کات.
(ئه‌گه‌ر هه‌رێم، ناتوانێت ناوچه‌دابڕاوه‌کان، بخاته سه‌ر خۆی، با خۆی بخاته‌وه سه‌ر ناوچه‌دابڕاوه‌کان، بوونی هه‌رێم پیرۆزیی تێدا نییه با نه‌مێنێت، پارتیی و یه‌کێتیی باشووری کوردستانیان بچوککرده‌وه، کردیانه هه‌رێم)
حاجی حسێنێک هه‌بوو، خه‌ڵکی گوندی هه‌باسچه‌قه‌ڵ، نازانم ئه‌م گونده که‌وتۆته کوێوه و ئیستا ماوه یان، نا، لێ له‌م چیرۆکه کورته‌دا ناوی ئه‌و گونده هاتووه:
جارێک کوڕێک به باوکی ده‌ڵێت: بابه . .. عه‌وڵا قاچی مریشکێکی شکاندم. باوکه ده‌یکات به هه‌را و ده‌ڵێت: چۆن؟ ده تۆش بڕۆ کوڕم، قاچی مانگایه‌کی بشکێنه! کوڕه ده‌ڵی: بابه له‌سه‌ر قاچی مریشکێک، چۆن قاچی مانگایه‌ک ده‌شکێنرێت؟ ماوه‌یه‌کی تری پێ ده‌چێت، کوڕه دێته‌وه، ده‌ڵێ: بابه ئه‌م جاره، عه‌وڵا قاچی مانگاکه‌ی شکاندووم! باوکی قۆشقی ده‌بێت، ده‌یکاته هه‌را، ده‌ڵێ: ده که‌واته ئه‌مجاره بڕۆ قاچی خۆی بشکێنه!، کوڕه ده‌ڵیت: بۆ خاتری خوا ئه‌وه چی ئه‌ڵێیت، چۆن له سه‌ر قاچی مانگایه‌ک بچم قاچی خۆی بشکێنم؟ ماوه‌یه‌کی تر تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مجاره کوڕه به هه‌ڵه‌داوان، قوڕگی پڕ له گریانه‌وه، دێته‌وه لای باوکی، پێی ده‌ڵێ: بابه گیان ئه‌ی هاوار، چیم لێ ئه‌که‌ی، عه‌وڵا، حه‌مه‌ی کوڕمی کوشت، ئیستا چیبکه‌م؟ باوکه به بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێک بدات، وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه ئه‌ڵی: هیچ کوڕم. هیچ مه‌که. کوره هاوار ئه‌کات ئه‌ڵێ: چۆن هیچ، ئه‌وه چی ئه‌ڵێیت باوکه؟ تۆ له‌سه‌ر قاچی مریشکه‌که، وتت بڕۆ قاچی مانگه‌که‌ی بشکێنه، له سه‌ر قاچی مانگاکه وتت بڕۆ قاچی خۆی بشکێنه، که‌چی ئیستا ئه‌و کوڕه‌که‌می کوشتووه، ئه‌ڵێی هیچی لێمه‌که؟!
باوکه ده‌ڵێت: کوڕم، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی له‌سه‌ر قاچی مریشکه‌که، قاچی مانگاکه‌یت بشکاندایه، دوایی نه‌ده‌هات قاچی مانگاکه بشکێنێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مانگاکه‌ش، قاچی خۆشیت بشکاندایه هه‌رگیز زاتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد، بێت کوڕه‌که‌ت بکوژێت. تازه هه‌رچییه‌ک بکه‌یت، کوڕه‌که‌ت ڕۆیشت و بۆت زیندوو نابێته‌وه.
ئه‌و کورته چیرۆکه چ په‌یوه‌ندییه‌کی به باسه‌که‌مانه‌وه هه‌یه. چاوه‌ڕێ بکه‌ن تا،دێمه سه‌ر کروکی باسه‌که‌مان، که به چه‌ند زنجیره‌یه‌ک پێشکه‌شتانی ده‌که‌م:
******************** ++++++++++++++++ ********************
له ساڵانی 1958 که له پۆلی دوو بۆ سێی سه‌ره‌تایی ده‌چووم، له یادمه کاتێک شۆڕشی 14ی ته‌مووز بوو، عه‌بدولکه‌ریم قاسم ده‌سه‌ڵاتیی گرته ده‌ست و رژێمی پادشایی له عێراقدا نه‌ما، ئه‌و ڕۆژگاره بۆ کورد به سه‌رده‌می زێڕین ده‌ژمێرێت، تا ڕاده‌یه‌ک کورد ئازادییه‌کی به‌خۆیه‌وه دی، ڕێگای پێدرا ڕۆژنامه و گۆڤار به زمانی زگماکی خۆی و به‌بێ سانسۆرکردن، چاپ بکات، جۆره چالاکیی و بووژاندنه‌وه له بیر و هزر و ڕاگه‌یاندنی کوردیی لێکه‌وته‌وه، ده‌توانم بڵێم، ئه‌مه هانده‌رێکی ته‌واو بوو، که نه‌وه‌ی نوێی کوردیی ئه‌و سه‌رده‌مه، کوردییه‌کی باش، ڕێنووسێکی ڕاست، ئاره‌زوومه‌ند بۆ خوێندنه‌وه‌وه و نووسینی کوردی فێرببن. نه‌وه‌یه‌ک دروست بوو، چینێکی حه‌زمه‌ند به زانست و به زانیاریی، ڕاکردوو به دوای چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و پاشه‌ڕۆژدا، تینوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی، په‌روه‌رده و گۆشبکرێت. ئه‌مڕۆ من ئه‌و به‌راورده، له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پاش ڕاپه‌ڕیندا ده‌که‌م، ده‌بینم ئاسمان و ڕێسمان، که ده‌بوو، زۆرتر و باشتر و به پێچه‌وانه‌وه بوایه، بۆڕی سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسمی بدایه. ئه‌مڕۆ زیاد له 17 ساڵه نه‌وه‌یه‌یه‌کی پاش ئه‌نفال و کیمیاباران به‌ره‌و ڕووی دوو حیزبی به‌ناو کوردیی (پارتیی و یه‌کێتیی) کراوه‌ته‌وه، ده‌بوو نه‌وه‌یه‌کی تێگه‌یشتوو، خوێنه‌ری وریا بۆ مێژووی ڕابردووی نه‌ته‌وه‌که‌یان، شاره‌زا له نه‌رێت و جوگرافیا و زمانی خۆیان بوونایه، دروست ئاوا سه‌ری هه‌ڵبدایه، هیچ نه‌بوایه وشیار و ئاگاداربکرانایه‌ته‌وه له کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران و مێژووی ڕه‌شی به‌عس، لێ ئه‌وه‌ی، ئه‌و دوو حیزبه، له ماوه‌ی 18 ساڵه‌دا کردیان ته‌واو پێچه‌وانه‌وه بوو. ئه‌وه‌ی ئه‌وان به سه‌ر نه‌وه‌ی پاش ڕاپه‌ڕین و دوای سه‌ددام هێنایان، زۆر مه‌ترسییدارتربوو، له‌وه‌ی داگیرکه‌رێک به سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستدا ده‌یهێنێت. نه‌وه‌یه‌کی که‌مته‌رخه‌م، نه‌شاره‌زا، ته‌وه‌زل و خه‌واڵو، ده‌سه‌ڵاتیی کوردیی ڕاده و ڕێژه‌ی تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه و هه‌ستیی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپاریزییان هێنایه خوار سفر، دیاره ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه.
چه‌ند ساڵ به‌ر له ئیستا، داوام له ناسیاوێکی خۆم کرد، که مامۆستای زانکۆیه له سلێمانی، تا له‌و باره‌یه‌وه یارمه‌تیم بدات و ئامارێکم بۆ ئاماده‌بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند پرسیارێکم بۆی نارد، مه‌ردانه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا داواکه‌ی بۆ به‌جێهێنام، له دوانزه پۆلی جیاوازدا، ئه‌م پرسیارانه‌ی له خوێندکاره‌کان کردبوو:
• پرسیار: به‌عس چییه؟ له %95 ده‌یانزانی به‌عس چییه، به‌ڵام زانیارییه‌کی که‌میان له‌سه‌ری هه‌بوو، که ئه‌و زانیارییه‌ش ده‌چوونه خانه‌ی نه‌زانینه‌وه. زۆربه‌یان ده‌ماوده‌م بیستبوویان، ده‌یان وت: ئه‌و سه‌رده‌مه من مناڵ بووم.
•پرسیار: به‌عس چیی کردووه؟ له%81 نه‌یان ده‌زانی به‌عس چی کردووه، زۆربه‌شیان وه‌ڵامیان ئه‌وه‌بوو، که به‌عس حیزبه‌که‌ی سه‌ددام بووه، بۆ کورد خراپ بووه، کوردی کوشتووه، ئازاری داوه، له‌وه زیاتر به شه‌رمه‌وه ده‌یان وت: هیچی تری لێنازانین. به کوردییه‌که‌ی ده‌ماو ده‌م له هاوڕێ و که‌سی نزیکی خۆیان ئه‌و زانیارییه‌یان وه‌رگرتبوو.
• پرسیار: که‌ی هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کرا؟ له کۆی هه‌موویان، ته‌نها 10 که‌س وه‌ڵامی ڕاستیی دابووه‌وه، واته ده‌یزانی که له ساڵی 1988دا هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کراوه، له %3 یان ئه‌و خوێندکارانه زانیاری‌یان له سه‌ری هه‌بوو، ئه‌ویش زانیارییه‌کی مامناوه‌ندیی.
• پرسیار: ئه‌نفال یانی چی؟ له %75 ده‌یانزانی ئه‌نفال یانی چی، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی، ئه‌نفال ئایه‌تێکی ناو قورعانه، له‌وێوه ده‌یان وت کوردی پێ ئه‌نفال کراوه، که باسی ئه‌نفالکردنی کوردیشی لێپرسیبوون، ته‌نها 15 که‌س وه‌ڵامی راستیی دابۆوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسین و ڕۆژنامه‌کانیان ده‌خوێنده‌وه، ئه‌وانی دیکه، هه‌ندێکیان گۆڤار و ڕۆژنامه کوردییه‌کانیان ده‌خوێنینه‌وه، لێ بازیان به‌سه‌ر ئه‌و باسانه‌دا ئه‌دا و حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌ی و ئه‌و کاره‌ساتانه نه‌بوو.
• پرسیار: شێخ مه‌حمود کێیه؟ دوو که‌س، له کۆی ئه‌وانه، ده‌یانزانی، هه‌ندێکی تریان پێکه‌نینه‌وه ده‌یان پرسی: ئه‌وه‌ی که وێنه‌که‌ی له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را هه‌ڵواسراوه؟
• ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجڕاکێشان بوو، زۆربه‌ی زۆریان ده‌یان وت، جار به جار نه‌بێ ته‌ماشای که‌ناڵه کوردییه‌کان ناکه‌ین، زیاتر حه‌زیان له ته‌ماشاکردنی که‌ناڵه عه‌ره‌بیی و تورکییه‌کان بوو.
ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی، که پارتی و یه‌کێتی، له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵدا، بۆیان به‌رهه‌مهێناوین.
چاوه‌ڕێی به‌شه‌کانی دیکه بن.
سه‌رنج: ئه‌م نووسینه‌م بۆ سیمینارێکی نێو پاڵتۆڵک ئاماده‌کردبوو، که به‌زمانێکی ساکار و ڕه‌وانی کوردیی نووسیبۆوه، به باشمزانی هه‌ر هه‌مان بابه‌ت به چه‌ند زنجیره‌یه‌ک لێره‌دا بڵاوبکه‌مه‌وه.

Tuesday, February 10, 2009
ئاوڕدانه‌وه له مێژووێکی تاڵی پارێزگای کرماشان
به‌شی دووهه‌م: ئێقباڵ سه‌فه‌ری
به‌شی یه‌که‌می ئه‌م وتاره ئاماژه‌یه‌ک بو به مێژووی" شورای یاوری تهیدستان" ،( شیت )، حجتیه مهدوی و میثم تمار" و ڕۆڵی ئه‌و تاقمانه له کوشت و بڕ و تۆقاندن، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و پارێزگای کرماشان به‌تایبه‌تی.
له‌م به‌ه‌شه‌دا هۆکاره‌کانی خۆڵقانی ئه‌و گۆڕه‌پانه به‌رینه بۆ تۆندئاژۆی ئایینی و پاوانخوازی، پیکهاته ئایینیه‌کانی دانیشتوانی پاڕێزگای کرماشان و ناکۆکی و جیاوازیه‌کانیان، پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی و رۆڵی دوو بیرۆکه‌ی ئیسلامی سیاسی، ئاماژه دان به خاڵێکی هاوبه‌ش و به‌هێز بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانی داگیرکه‌ران، له گه‌ڵ تێڕوانینێکی کورت ده‌خرێنه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
به‌سه‌رنجدان به پێگه و جێگه‌ی شاری کرماشان، به‌تایبه‌تی له باری مێژوویه‌وه، که کۆنترین شوێنه‌واره‌کان و ئاسه‌واره‌کانی به درۆ ناسراوی( تحریف شده) پارته‌کانی (پارسه‌کان) لێ هه‌ڵکه‌وتۆه، ئه‌م پارێزگایه له لایان پانئێرانیسته‌کانه‌وه سه‌رمایه‌یه‌کی زۆری بۆ ته‌رخان کراوه تاکوو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی تێدا لاواز بکرێ. له سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه و یه‌کده‌ستکردنی گشت پیکهاته نه‌ته‌وییه‌کان له ژێر ناوی ئێران و ئێرانی له لایان ڕه‌زاشاوه و کوڕه‌که‌یه‌وه، به سه‌دان کتێب له لاێان مه‌زنیخۆازه‌کانه‌وه له بۆ ناساندنی ئه‌م سه‌رزه‌ویه وه‌ک سه‌رزه‌وی پارس که هه‌مان فارس بێ، چاپ و بڵاو کراونه‌ته‌وه. ئه‌مه به نۆره‌ی خۆی تاڕاده‌یه‌ک شوینه‌وارێکی نه‌رینی له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م به‌شه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانابوو و هێشتاش به شیوه‌ی پچڕپچڕ تاڕاده‌یه‌ک به‌رده‌وامه. پاش شۆڕشی 57 و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی مه‌لاکان، دوو دیارده‌ی فره ئاڵۆز و مه‌ترسی دار یه‌کیانگرت و بارودۆخێکیان خۆڵقاند که گۆڕه‌پانی رمبازێنی توندئاژۆی گه‌یانده خۆهه‌ڵقورتاندن له ژیانی ڕۆژانه‌ی تاک و کۆمه‌ڵ. کاتێک پانئێرانیسمی مه‌زنیخۆاز به هه‌موو پێکهاته و تۆێژه‌کانیه‌وه تێکه‌ڵ به شیعیسمی ده‌مارگرژ بوو، خرابترین ڕۆڵی له‌سه‌ر پیکهاته یان دانیشتوانی پارێزگای کرماشان و ئیلام گێڕا. له که‌س شاراوه نییه که پارێزگای کرماشان ئاڵۆزترین ناوچه‌ی ئه‌م چوارچیوه جوغرافیه‌یه که به (ئێران) ده‌ناسرێ. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که سنووریکی دوور‌و درێژ و ده‌ستکردی له گه‌ڵ وڵاتی عێراق هه‌یه و به دایم له‌و سنوورانه شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه. ئه‌مه بۆ خۆی باردۆخێکی خۆڵقاندبوو که گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌کانی سه‌رکوت، وه‌ک پادگانه‌کان و هێزی له‌شکری، ده‌سگا هه‌واڵده‌ری و سیخۆڕیه‌کان، هێزه‌کانی ژاندارمه و سۆپای پاسداران، هه‌م له کاتی ده‌سه‌ڵاتی هه‌مه‌ڕه‌زا و پاشانیش کۆماری ئیسلامی له‌م پارێزگایه جێگیر بکرێن. دیاره ئه‌مه بۆ خۆی لیکدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ و جێگای له‌م وتاره‌دا نابێته‌وه. دووهه‌م خاوه‌ن چه‌ندین کانگای ژێر زه‌وی و سرووشتییه که ڕۆڵێکی به‌رچاویان له ئابووری وڵات هه‌یه و یه‌کێک له ڕێگا گرینگه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له‌وێه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێ. سێهه‌م له هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌کانی سیاسی دا قورسایی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه و له زۆریه‌ک له ئاڵوگۆره‌کانی هه‌ریمی و گشتیش دا ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه. وه‌ک سرده‌می مه‌شرۆته خۆازی، سه‌ره‌تای شۆڕشی 57 و ڕۆڵی گرۆپه فاشیستی یه‌کان و ئێستاس بابه‌تی ڕیفورمخوازی. بێجگه له‌وانه‌ش که هه‌رکامیان گرێنگی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه، کوردستانی بوونی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده هێنده‌ی دیکه‌ش بارگرانی خستۆه‌ته سه‌ر و لێره‌ش هه‌م بۆ کورد وه‌ک گه‌وره‌ترین شار و ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی کوردستان باێخی هه‌بووه و هه‌یه، هه‌م وه‌ک به‌شێک له لاشه‌یه‌کی گه‌وره‌تر به‌ناوی (ئێران) قورسایی خۆی هه‌یه. که‌وابی له خۆڕا نییه که نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست ئه‌و هه‌موو سه‌رمایه‌یه‌ی بۆ تێکدان و تێک هه‌ڵپژراندنی ته‌رخان کردوه. ڕۆڵی ئایین و ئایینزاکان له‌م کۆمه‌ڵگایه:
جێگای یه‌که به دوو کردن نییه که ئایین و مه‌زهه‌به‌کانیش یه‌کێک له کیشه هه‌ره ئاڵۆزه‌کانی ئه‌م به‌شه له کوردستانه که ڕۆڵی نه‌رینی خۆی هه‌بووه و به‌مزوانه‌ش کۆتایی پێ نایه. ئه‌گه‌ر وایه که جێگای شک نییه، ده‌بێ پێناسه‌یه‌کی ئه‌وانیش بکه‌ین. له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا چه‌ندین پێکهاته‌ی ئایینی و کولتۆری هه‌ن که به‌دایم له دۆخێکی ئاڵۆز وناکۆکی دا ژییاون. له گه‌رده‌نه‌ی ئه‌سه‌دئاواوه که ئێستا به‌شێکه له پارێزگای هه‌مه‌دان، تاکوو شارۆچکه خوسره‌وی و سنووری ده‌ستکرد که مه‌وداکه‌ی نیزیک به 400 کیلومیتره، به‌شێکی به‌رچاوی دانیشتوانه‌که‌ی پێکهاتوه له کورده یارسانیه‌کان. دانیشتوانی شار‌و شارۆچکه‌کانی هه‌رسین و ئه‌سه‌دئاوا، که‌نگه‌وه‌ر و چه‌مچه‌ماڵ، سه‌حه‌نه و جوینئاوا، بێستون و کرماشان، کۆزه‌ران و هارونئاوا و کرند، گاواره و گوران، قه‌ڵخانی و سه‌رپێڵی زه‌هاو، قه‌سریشیرین و سنجاوی، خوسره‌وی و نه‌وتشار، له گه‌ڵ ده‌یان شارۆچکه و سه‌دان گوندی دیکه‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده یان تیکه‌ڵاون، یان به گشتی یارسانین. هه‌مووانیش ده‌زانن که یارسانیه‌کان موسۆڵمان نین و له گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی بوونی کۆماری ئیسلامی‌دا له ناته‌بایه‌کی یه‌کجار قووڵدان. له کرماشانه‌وه به‌ره‌و قازانچی و ڕوانسه‌ر، پاڵنگان وجوانڕۆ، باینگان و پاوه و نه‌وسۆد، تازه‌ئاوا و سه‌لاسی باوه‌جانی، سه‌رپیڵ و ده‌شتی زه‌هاو، قه‌سریشیرین له‌گه‌ڵ ده‌یان شارۆچکه و سه‌دان گوندی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده دیسان یان به گشتی، یان تیکه‌ڵاویکی پچڕ پچڕ، پیکهاتون له کورده‌کانی به ئایین موسۆڵمانی سونه. ئه‌مانیش له باری ئایینیه‌وه نه له گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی شیعیسم ته‌بان، نه‌ش له گه‌ڵ یارسانیه‌کان. له نه‌وتشاره‌وه به‌ره‌وه گێڵانی خۆرئاوا، قه‌سریشیرین و سه‌رپیڵی زه‌هاو، ده‌شتی بشیوه و قه‌ڵاشاین، سیه‌سیه و ده‌شتی هارونئاوا، ده‌شتی مایه‌شت و کرماشان، بێستون و سۆنقری کولیایی، هه‌رسین و تویسرکان، که‌نگه‌وه‌ر و ئه‌سه‌دئاوا له گه‌ڵ ده‌یان شار و شارۆچکه و هه‌زاران گوند، دانیشتوانه‌کی پیکهاتوون له کورده‌کانی به ئایین موسۆڵمانی شیعه و له زۆر جێگاش تێکه‌ڵن. لێره‌ش فه‌لسه‌فه‌ی وجودی شیعیسم نه له گه‌ڵ یارسانیه‌کانی ناموسۆڵمان و نه‌ش له‌گه‌ڵ موسۆڵمانه‌کانی سونه، چ نێوانیکیان نیه و به‌دایمیش له ئاڵوزی و مشتومڕدا بوونه. ئیتر باسی زه‌رده‌شتیه‌کان، مه‌سیحیه‌کان، یه‌هودیه‌کان، به‌هایه‌کان، که‌لیمیه‌کان و ئایین و ئایین‌زاکانی دیکه به‌و بانه‌وه بمینێ. له تاریف ده‌ربچێ مێژووی ئه‌م پارێزگایه پڕه له پیکدادانی نێوان ئه‌م پێکهاته ئایینیانه. شه‌ڕ و دووبه‌ره‌کی و به‌ده‌یان ڕووداوی تاڵ متمانه‌ی له پیکهاته ئایینیه‌کان سه‌ندوه‌ته‌وه. ئه‌و ڕووداو و هۆکارانه هه‌رکامه و به نۆره‌ی خۆیان شوێنه‌واری نه‌رینیان له‌سه‌ر ئه‌م پیکهاتانه داناوه و تاڕاده‌یه‌کیش هه‌ستی تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه له ئارادا بووه. به هه‌ستپیکردرن به‌و هۆکاره مه‌ترسیدارانه که پێشبینی کردنیان هێنده‌ش هاسته‌م نین، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاکامه که هه‌م باوکی تاجدار و هه‌م باوکی مێزه‌ره، بیانوی ده‌ره‌کی و نێوخۆیان بۆ لاوازکردن و شوردنه‌وه‌ی هه‌ست و بیری نه‌ته‌وه‌یی دانیشتوانی ئه‌م به‌شه له وڵاته‌که‌مان هه‌بووه.
پیلانه‌کانی ئێستای ڕێژیم:
کۆماری ئیسلامی به هاندان و یارمه‌تی کردنی گرۆپه‌کانی بناوه‌ژۆی ئایینی له به‌شیکی به‌رچاوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌تایبه‌تی له پاڕێزگای کرماشان که زیاتر موسۆڵمانانی سونه ده‌گرێته‌وه، ته‌واوی تواناکانی خۆی خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ چه‌ندین ئامانج. یه‌که‌م مه‌به‌ستی ڕێژیم له‌م پێوه‌ندیه دا که ستراتیژیک دێته به‌رچاو، به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ هزر و بیری نه‌ته‌وه‌ییه که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام به‌تایبه‌تی، ڕووی له گه‌شه سه‌ندندایه. مه‌به‌ستی دووهه‌میان ڕووبه‌ڕوکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرۆپه بناوه‌ژۆانه له گه‌ڵ حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردیه که ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی- نیشتمانی، له گه‌ڵ دێموکراسی و سکولاریسمیان وه‌ک بنه‌ماکانی ژیانێکی ئارزۆمه‌ندانه هه‌ڵبژاردوه. که ئه‌مه ده‌کرێ وه‌ک تاکتیک حیسابیان له‌سه‌ر بکرێ. مه‌به‌ستی سێهه‌میان په‌ره‌پێدانی ناکۆکی و له‌به‌رانبه‌ر یه‌ک ڕاگرتنی کورده‌کانی شیعه و سونی و یارسانیه، تاکوو پێشگیری بکه‌ن له نیزیک بوونه‌وه و هاوکاری نێوان ئه‌م پێکهاتانه که هه‌موویان له پانتاییه‌کی به‌رین دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه، که ئه‌ویش پانتایی نه‌ته‌وه‌ییه. به‌ڵام ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بێجگه له‌و مه‌به‌ستانه‌ش که له‌سه‌ره‌وه باس کران، ئامانجی دیکه‌شی له به‌هێزکردنی بناوژۆی ئایینی له کوردستان هه‌یه که ده‌بێ ئاوڕی لێ بدرێته‌وه.
دوو بیرۆکه‌ی ئیسلامی سیاسی و دروستکردنی ڕێکخراوی ئایینی:
ئێمه ده‌زانین که سه‌دان ساڵه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و ململانێ له نێوان دوو بیرۆکه‌ی لێکجیاوازی موسۆڵمانان دا له ئارا دا بووه. ئه‌م بیرۆکانه ئێستا ڕواڵه‌تی ئایدولۆژی کۆنی گۆڕیوه و وه‌ک ئیسلامی سیاسی بۆه‌ته ئه‌کته‌ریکی ناسراوی گۆڕه‌پانی سیاسی، که له ململانێ یه‌کی خه‌ست و خۆڵدان. ئه‌م بیرۆکانه که له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان پێیان ناوه‌ته قۆناخیکی نویه‌وه که ناسینه‌وه‌یان گه‌لێک سانایه و له‌م پێوه‌ندیه‌ش دا ده‌توانین به به‌ڕاشکاوی بڵێین که ئێستا شه‌ڕێکی ڕانه‌گیاندراوی گشتگیر له نێوان ئه‌م بیرۆکانه‌دا له په‌ره‌سه‌ند دایه. واته شیعیسم به‌ڕێبه‌رایه‌تی مه‌لاکانی شیعه له ئێران و سونه به ڕێبه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت و بناه‌وژۆه‌کانی سعودی. هه‌ربۆیه‌ش به‌شی یه‌که‌می ئه‌م وتاره به ناساندنی گرۆپه‌کانی فاسیستی ئایینی و ڕۆڵی ئه‌وان له‌م کۆمه‌ڵگایه دا ده‌ستیپیکرد. چوونکه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م وتارانه ته‌نیا بۆ ناساندنی گرۆپه توندئاژۆه‌کان و ده‌ستنیشانکردنی هۆکاری لاوازیه‌کان،جیاوازیه‌کان و ناته‌بایه‌کانی کۆمه‌ڵی خۆمان و ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئایینی و شۆڤیونیستی مه‌زنیخۆاز نییه. له‌ڕاستی دا ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م وتارانه چوونه نێو قووڵایی ئه‌و دیارده ترسناکه‌یه که هه‌ر له ئێستاوه ده‌بی به دور له هه‌موو چه‌شنه ده‌مارگرژیه‌کی ئایدولۆژی، ئایینی یان سیاسی و ڕیکخراوه‌یی، چاره‌سه‌ریکی ژیرانه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه. به‌سه‌رنج دان به پیلانگێڕی داگیرکه‌ران و ئه‌و بۆشاییانه‌ی نێو کۆمه‌ڵگای خۆمان که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ دراوه، ده‌بێ بێینه سه‌ر ئه‌و بڕوایه که هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌رچه‌ند چۆکه‌ش بێ، ده‌توانێ به نرخێکی گران له سه‌رمان ته‌واو بێ. ئیمه له‌و ڕاستیه به ئاگاین که هیچ هێزێک نیه بتوانێ یه‌کگرتوی ئایینی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بێنێ. چوونکه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و ئایین و مه‌زهه‌بانه نه ده‌توانن یه‌کتری قبووڵ بکه‌ن، نه‌ش ده‌توانن له ژێر چه‌تری ڕێکخراوێکی هاوبه‌ش دا کۆ ببنه‌وه که چاوه‌ڕوانی فتوایان لێ بکرێ. لێره‌ش مه‌به‌ست نه درۆشم دانه، نه توند ئاژۆی سیاسیه، نه‌ش له ڕێشه‌دانی ئایینه. به‌ڵکوو ئه‌وه دانپێدانان به مێژوویه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه که یه‌کگرتوی ئایینی یه‌کێک له نه‌کراوه‌کانه که خه‌ونیشی پێوه نابینرێ. ئیمه وه‌ک کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌گه‌ر نه‌توانین ئه‌زموون له‌و مێژووه خوێناویه‌ی ئه‌و گرۆپه فاشیستی و ئایینیانه‌ی پارێزگای کرماشان وه‌رگرین، خۆ به لانی که‌مه‌وه ده‌توانین ده‌رسێک له ڕووداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی وڵاتی عێراق و باشوری کوردستان وه‌ربگرین. چوونکه به‌و پێناسه‌وه که له‌سه‌ره‌وه کردمان، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که پارێزگای کرماشان بۆ خۆی هیندوستانێکه له ئایین و ئایینزا. ئێستا که ئاماژه‌مان به به‌شێکی به‌رچاو له‌کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆمان داوه و ئه‌وه‌شمان ڕوونکردۆته‌وه که بۆشایی بۆ ده‌ست تێ وه‌ردانی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی له ئارادایه، بۆچی و به چ مه‌به‌ستێک، به‌تاقی کراوه‌کان جاریکی دیکه تاقی که‌ینه‌وه؟. له کۆمه‌ڵگایه‌ک دا که ناکۆکی و جیاوزیه ئایینیه‌کان گه‌وره‌ترین زه‌بری مێژووی له جه‌سته‌ی داوه و ئاسه‌واره‌کانیشی هه‌موو برینی وه‌ناسۆر که‌وتۆن، دروستکردن و دامه‌زراندنی ڕێکخراوی ئایینی چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێ و بۆ چ مه‌به‌ستێکه؟. ئه‌وش به بیانوی ئه‌وه که زۆربه‌ی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان موسۆڵمانن!. جارێ به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌و زۆربه‌یه وه‌ک یه‌ک بیر ناکه‌نه‌وه و جیاوازیه‌کانیان که‌متر له جیاوازی نێوان مه‌سیحیه‌کان و یه‌هۆدیه‌کان نییه. بێجگه له‌وه‌ش ئه‌و زۆربایه‌تیه ناچێته یانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌ێمانه کردنه‌وه، که وه‌ک بنه‌ما بخرێته ستراتیژی ڕێکخراوی سیاسیه‌وه. که‌وابێ دروستکردن و پاڵپشتی کردن له دامه‌زراوه‌یه‌کی ئایینی ئه‌ویش بۆ توێژیکی تایبه‌تی و له ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوی کوردستان دا، نه‌گ هیچ قازانجێکی بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگا ڕه‌نگاوڕه‌نگه نییه، به‌ڵکوو وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی" شیت، حجتیه‌ی مهدوی و میثم تمار"ه، به‌ڵام له‌ژێر ناویکی دیکه و له کاتوساتیکی دیکه‌دا. له‌م پێوه‌ندیه دا و له هه‌مان کاتدا، مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای مامۆستایانی ئایینیه به شیعه و سونه ،یارسانی و به‌هایی، یه‌هودی و زه‌ردشتی، که‌لیمی و مه‌سیحیه‌وه که دڵخۆازانه سه‌ندیکای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێ و داکۆکی له مافه‌کانی توێژی خۆیان بکه‌ن. هه‌روه‌ک ئافره‌تان، کرێکاران، خوێندکاران پارێزه‌ران، بازاریه‌کان، تاکسیداران، و هتد. مکانیسم بۆ جه‌ماوری کردنی خه‌بات، به مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگا، په‌ره‌پێدانی دیموکراسی و چالاککردی خه‌ڵک له ژیانی رۆژانه‌یان دا، له گره‌وی بوونی بنکه و بنیادی مه‌دنی و ئین ج ئۆه‌کانی سه‌ربه‌خۆ و دێموکراتیک دایه، نه‌گ دامه‌زراندی ڕێکخراوی ئایینی. له وڵاتیکدا که له سیر تا پیازی کراوه‌ته ئیسلامی و بنه‌ما بۆ هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵاگای ئیمه یاسای ئیسلامیه، ئیتر نهینیکاری ڕێکخراوی ئایینی و به سیاسی کردنی بۆ چ مه‌به‌ستێکه؟. ئه‌ویش به‌و تێڕوانیه ساکار و کلاسیکه‌وه که له ناته‌بایدایه له گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕوداوه‌کان و گه‌شه‌ی هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی- نیشتمانی.
خاڵی به‌هێزی هه‌نووکه:
سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵه خاڵه نه‌رینی و لاوازانه که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکراوه، خاڵێکی زۆر گرینگی هاوبه‌ش و هیوابه‌خش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت له هه‌ردووک پارێزگای ئیلام و کرماشان که گۆڕه‌پانی بۆ چالاکی سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موار کردوه، بۆژانه‌وه‌ی هزری نه‌ته‌وه‌ییه. سه‌ره‌ڕای دنه و داڵده‌دانی کۆماری ئیسلامی و خه‌رج کردنی بودجه‌یه‌کی زۆر به مه‌به‌ستی دابڕاندنی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵکی کوردستان له یه‌کتر، ئه‌و هه‌لپه‌رستیانه‌ی ڕێژیم ئامانجی خۆی نه‌پێکاوه و پیلانی گه‌ڵاڵه‌دانه‌ران و تیئوریسیونه‌کانیان ڕۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و کز بوون و لاوازی زیاتر چووه. سه‌ره‌ڕای ته‌رخان کرانی ئه‌و هه‌موو ئیمکاناته پڕوپاگه‌نده‌یی و داراییه بۆ په‌ره‌پێدان به به‌رزکردنه‌وه و داسه‌پاندنی زۆره‌ملی شیعیسمی تێکه‌ڵ به پانئێرانیست،خه‌ڵکی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام ڕێبازێکی دیکه‌یان هه‌ڵبژاردوه که به پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ولایه‌تی فه‌قیهی کۆماری ئیسلامیه. که ئه‌ویش خۆناسینه‌وه‌یه له چه‌مکی هزر و بیری نه‌ته‌ویی و ئه‌و پانتایه به‌رینه‌یه که هه‌موو پێکهاته‌کان به که‌مینه و زۆرینه‌وه خۆیانی تی دا ده‌بیننه‌وه و زۆریش به سانایی یه‌کتر ده‌خوێننه‌وه. ئه‌وه ڕه‌وتێکه ده‌ستی پیکردوه و دیارده یان بابه‌تێک نیه که کۆماری ئیسلامی لێ خافڵ بێ. هه‌ربۆیه‌شه که کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم بێکار دانه‌نیشتوون و پیلانی نویێان بۆ لاوازکردی ئه‌م هزروبیره داڕشتۆه.
تێڕوانینێک:
بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه و پۆچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانی مێزه‌ربه‌سه‌رانی تاران و نه‌یارانی ده‌ره‌کی، ئه‌رکی نیشتمانی هه‌موو شۆڕشگێڕانه به تاک و به کۆمه‌ڵه‌وه که سه‌ره‌ڕای یارمه‌تی و ڕێنوێنی کردنی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ دامه‌زراندنی بنکه و بنیادی سه‌ربه‌خۆ و دێموکراتیک، خۆیان له‌و پانتاییه نه‌ته‌وه‌یی یه‌دا ببیننیه‌وه و له هه‌مان پانتایش دا خۆیان پێناسه بکه‌ن. له هه‌مان کات دا دیسان ئه‌رکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه که به دژی هه‌مو چه‌شنه لاکیشکردن و دارده‌ست دروستکردنیک دا بچنه‌وه که به بیانوی زۆرایه‌تی و که‌مایه‌تی ئایینیه‌وه، جیاوازیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا به هێند ناگرن.
له یه‌ک ڕه‌سته دا، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ جارێکی دیکه" شیت، ججتیه‌ی مهدوی، میثم تمار و پێشمه‌رگه‌ی موسۆڵمانمان بۆ نه‌بنه ئه‌کته‌ره‌کانی گۆڕه‌پانی سیاست و ڕمبازێن، ده‌بێ له‌و پانتاییه به‌رینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یه‌دا دا خۆمان ڕێک خه‌ین که گه‌لێک جیاوازه له کولتۆری سیاسی و سیاسه‌تی لاسایی کردنه‌وه‌ی کۆن و پوترکاو.

Monday, February 9, 2009
Subscribe to:
Posts (Atom)