Showing posts with label kurdish. Show all posts

Saturday, May 29, 2010
Friday, May 28, 2010
Thursday, May 6, 2010
Monday, May 3, 2010
Monday, April 19, 2010
Monday, November 9, 2009
عوسمان بایده‌میر: هه‌ر ده‌بێت بگه‌ین به خۆری ئازادی
کاوه ئه‌مین
چوارشه‌ممه، ۴‌ی نوامبری ۲۰۰۹
"به‌و ته‌شته ئاوه‌ی تورکیا ناکه‌وینه مه‌له"
له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌یدا بۆ سوێد، عوسمان بایده‌میر له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی كوردییه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا، زیاتر له سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێك ده‌چوو تا سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌ك. ژنانی باكووریی به هه‌له‌له لێدان و له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی ئاماده‌بوواندا، له شاری ئۆپسالا بایده‌میر به ئارامی له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دانیشت. ئه‌وكاته‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرابوو یه‌ك كاژێر بوو، به‌ڵام بایده‌میر به پێكه‌نینه‌وه به به‌شداربووانی وت: كه ئه‌و نیگایانه‌ی ئێوه ده‌بینم پێموانییه سه‌عات و دوو سه‌عات به‌شی تێربوون له‌یه‌كترمان بكات.
عوسمان بایده‌میر سه‌ره‌تای قسه‌كانی به‌وه ده‌ست پێكرد "ئێمه هه‌موومان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، كاتێك باكووری كوردستان ده‌ستی به تێكۆشان كرد ده‌یانگوت ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن ته‌نها خه‌ونێكه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین كه نه‌ك ته‌نها خه‌ون نه‌بوو به‌ڵكو ئێستا خه‌ریكه تامی ئازادی ده‌كه‌ین".
جارێك له رۆژنامه‌یه‌كی سوێدیدا خوێندمه‌وه، بایده‌میری به "سێبه‌ری ئۆجه‌لان" له باكووری كوردستان وه‌سفكردبوو، بۆ نا، ئه‌وه‌تا خۆیشی شانازیی پێوه ده‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك زۆریان هه‌وڵدا ئامه‌د له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بایده‌میر ده‌ربێنن، به‌ڵام ئه‌و بڕوای ته‌واوی به‌خۆی و گه‌له‌كه‌ی بوو بۆیه بێباكانه پێیگوتن: ئامه‌د قه‌ڵای ئێمه‌یه و كه‌س ناتوانێ ئه‌و قه‌ڵایه‌مان لێ داگیر بكات، هه‌رواش بوو.
كاتێك بایده‌میر سه‌ردانی سوێدی كرد، چه‌ند رۆژێك بوو بۆ دیداری وه‌كو خۆیشی وتی، "براكانی" له باشووری كوردستان گه‌ڕابووه‌وه، كاتێكیش باسی باشووری ده‌كرد له‌ناخی دڵییه‌وه په‌سنی باشووری ده‌دا و ده‌یگوت: "یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه له باكووری كوردستان لێی په‌ستم، ئه‌و هه‌موو سه‌یته‌رانه‌ن كه رۆژانه به زمانی توركی داوای پێناسمان لێده‌كه‌ن، به‌ڵام كه چوومه باشوور حه‌زم ده‌كرد پێشمه‌رگه نه‌ك جارێك ده‌یان جار داوای پاسپۆرتم لێ بكه‌ن، ئای چه‌ند خۆشه كاتێك سه‌ربازی كورد به زمانی كوردی داوای پێناسه‌كانمانیان ده‌كرد و خۆمان كۆنترۆڵی وڵاتی خۆمان ده‌كه‌ین".
بایده‌میر كاتێك باسی قه‌ڵای ئامه‌دی ده‌كرد نه‌یده‌شارده‌وه ئه‌و قه‌ڵایه به پشتیوانی گه‌ریلاكان پارێزراوه، له‌و پێوه‌ندییه‌دا باسی ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بووان گێڕایه‌وه كه له سلێمانی و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی به ئاشكرا پێی گوتوون: ئه‌گه‌ر گه‌ریلا و یه‌كێتیی كورد نه‌بووایه ئه‌وا به ئاشكرا و به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م قه‌ڵای ئامه‌ددا یه‌ك یه‌ك له سێداره‌یان ده‌داین، بۆیه ئێمه هه‌موومان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.
یه‌كێك له تاكتیكه هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی كۆلۆنیالیستان له دێرزه‌مانه‌وه، برسیكردنی ئه‌و گه‌لانه‌یه كه ده‌یانخه‌نه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه، توركیایش هه‌مان تاكتیكی به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد له باكووری كوردستاندا به‌كارهێناوه. له‌و باره‌یه‌وه بایده‌میر باسی ئه‌وه‌یكرد كه له تازه‌ترین ئاماردا له بیستویه‌ك باژێری دواكه‌وتووی توركیا، هه‌ژده‌یان له باكووری كوردستانن، به‌ڵام بایده‌میر گه‌شبینه به دواڕۆژی گه‌له‌كه‌ی، ئه‌و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆنی وه‌ك نموونه هێنایه‌وه كه چۆن توانییان له‌ژێر كه‌لاوه‌كانی شه‌ڕی جیهانیدا هه‌ستنه‌وه و وڵاتیان سه‌رله‌نوێ بنیات نایه‌وه بۆیه به‌بڕوا به‌خۆبوونه‌وه وتی: "ئێمه‌یش كه ئازاد بووین چاو له‌و گه‌لانه ده‌كه‌ین، بۆیه ده‌بێ له ئێستاوه له‌ڕووی ئابووریه‌وه خۆمان به‌هێز بكه‌ین، سه‌رمایه‌دارانی كورد با له ئێستاوه سه‌رمایه‌كانیان له باكوور و باشووری كوردستان بخه‌نه كاره‌وه".
ده‌وڵه‌تی توركیا له ماوه‌ی ئه‌م دوو ده‌یه‌ی دواییدا به هه‌زاران كوردی وڵاتپارێزی به بیانووی جۆراو جۆر دادگایی كردووه و ده‌یان هه‌زار كه‌سی خستووه‌ته زیندانه‌وه. عوسمان بایده‌میر یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه تائێستا زۆرترین دۆزی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌و به 283 ساڵ زیندانی حوكم دراوه. بایده‌میر گاڵته‌ی به دادگا سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی توركیا دێت بۆیه به گاڵته پێكردنه‌وه وتی: "ئه‌گه‌رچی مردن به‌ده‌ست خوایه، به‌ڵام با بڵێین من په‌نجا ساڵ ده‌ژیم، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا به‌ڕاستی من قه‌رزداری ده‌وڵه‌تی توركم، چونكه ده‌بێ هیچ نه‌بێت 233 ساڵیان بۆ قه‌رزبكه‌م تا ئه‌و قه‌رزه‌یان بده‌مه‌وه". بۆیه بایده‌میر باسی سه‌ختی خه‌بات بۆ ئازادی له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا هێنایه‌وه‌و وتی: به‌ڵی "ئه‌وه ئه‌و وڵاته‌یه كه ئێمه خه‌باتی تێدا ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ ئازادبین له ده‌ستی، ئێمه به ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ڵێین: با بێمنه‌ت بن، چی ماوه ده‌رهه‌قی ئێمه نه‌یكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ئه‌و كاروانه‌ی ئێمه گرتوومانه‌ته پێش خۆمان هه‌رچۆنێك بێت هه‌ر ده‌بێ بیگه‌یێنینه مه‌نزڵ".
خاڵێكی دیكه كه كۆلۆنیالیسته‌كان پێداگیری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ به‌چۆكداهێنانی گه‌لانی ژێر ده‌سته، سیاسه‌تی "په‌رتكه و زاڵ" به‌یه، توركیایش هه‌مان سیاسه‌تی ده‌یان جار تاقیكردووه‌ته‌وه. رۆژانه رۆژنامه‌كانی توركیا به بابه‌تی جۆراو جۆر و له‌ژێر په‌رده‌ی جۆراو جۆردا ده‌یانه‌وێ پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی بكه‌نه دوو به‌ش، باڵی بازه‌كان و باڵی كۆتره‌كان. جه‌نگیز چاندار یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه به‌نێوبانگه‌كانی تورك، له وتارێكیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه عوسمان بایده‌میر و ئه‌حمه‌د تورك و هه‌ندێكی دیكه باڵی كۆتره‌كانن و باڵی بازه‌كانیش ئامینه ئاینا و هه‌ندێكی دیكه‌ن كه له‌سه‌ر زۆرشت رێك ناكه‌ون.
كاتێك به‌شداربوویه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و قسانه له عوسمان بایده‌میری پرسی، تۆ چی ده‌ڵێی؟ بایده‌میر كه تا ئه‌وكاته دانیشتبوو هه‌ستایه سه‌رپێ وتی: "قوربان راست نافه‌رموون، ئێمه نه هه‌ڵۆین و نه كۆتر، به‌ڵكو ئێمه هه‌موومان شێر و پڵنگین، هێز نییه له‌یه‌كمان داببڕێت، توركیا ده‌بێ هه‌موو شه‌وێك خه‌و به‌و رۆژه‌وه ببینێ".
ئاشتی ئه‌و وشه ئه‌فسووناویه‌یه كه بووه‌ته وێردی سه‌ر زمانی كوردانی باكوور، عوسمان بایده‌میریش پێیوایه كه دواجار تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ری، ئازادی و ئاشتییه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه كه توركیا و ئه‌ردۆغان له‌خۆوه ره‌حمیان تڵیساوه‌ته‌وه بۆیه باسی ئاشتی ده‌كه‌ن.
عوسمان بایده‌میر ده‌ڵێ: "با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێنێ، ئه‌گه‌ر به‌رخۆدانی زاپ نه‌بوایه و گه‌ریلا نه‌بوایه، ئه‌ردۆغان وشه‌ی ئاشتی به‌زماندا نه‌ده‌هات". بایده‌میر به گومانه‌وه له بانگه‌شه‌ی توركیا بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی سه‌ره‌تا ناویان نا "كرانه‌وه به‌ڕووی كورددا" و پاشان گۆڕییان بۆ "كرانه‌وه‌ی دیموكراتی" ده‌ڕوانێ. بایده‌میر، نموونه‌یه‌كی هێنایه‌وه و به‌و پرۆسه‌یه‌ی چواند: "سه‌رده‌مانێك، چه‌ند كه‌سێك له باكووری كوردستان چه‌ند مانگایه‌كی هۆڵه‌ندییان كڕیبوو، ئیتر ده‌سته ده‌سته جووتیاره‌كانمان ده‌ستیان كرد به فرۆشتنی مه‌ڕوماڵاتی خۆیان و چوون له‌جیاتی ئه‌وه یه‌كی مانگایه‌كی هۆڵه‌ندییان كڕی، مانگا چ مانگا، به هیچ شتێك تێری نه‌ده‌خوارد، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك شیری ده‌دا و پاشان له شیر ده‌چووه‌وه، به‌وجۆره گوندییه‌كانمان زیانێكی زۆریان پێكه‌وت و له كورده‌كه‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه بوون، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئه‌ردۆغانیش پێده‌چێت وابێت، با سه‌برمان هه‌بێت و بزانین چی له هه‌گبه‌یاندایه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان ئامانج بێت، ئه‌وا سه‌ر سه‌ر و سه‌ر چاوان، به‌ڵام ئێمه وه‌كو ئه‌و گوندیانه‌ی خۆمان ناكه‌ین، هه‌موو ده‌رگاكانمان كراوه‌یه بۆ ئاشتی، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ین نه گه‌ریلا له خۆڕا چه‌ك داده‌نێت و نه ئێمه‌ش به‌و ته‌شته ئاوه‌ی توركیا ده‌كه‌وینه مه‌له".
عوسمان بایده‌میر كۆتایی قسه‌كانی به‌وه هێنا كه زۆر وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، هه‌زاران ساڵه قه‌رزداری ئێمه‌ن و ناپیاوییان له‌گه‌ڵ كردووین، به‌ڵام ئێمه دروشمی (یان سه‌ركه‌وتن یان سه‌ركه‌وتن)مان هه‌ڵگرتووه، هیچ رێگایه‌كی دیكه‌مان له به‌رده‌می خۆماندا دانه‌ناوه، له بیریشتان نه‌چێت كه ئه‌م باره‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌رشانمان ده‌بێ به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵی بگرین، پارته توركییه‌كان له كاتی هه‌ڵبژاردن دا جگه له به‌رتیلدان به خه‌ڵك، ده‌یان به‌ڵێنیان پێده‌دان كه هه‌موو خه‌ڵك ده‌كه‌نه مووچه‌خۆر، ئێمه‌ش له پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی نه‌ك پاره‌مان نه‌بوو بیده‌ینه خه‌ڵك تا ده‌نگمان پێ بدات به‌ڵكو ئێمه به پاره‌ی گه‌ل چووینه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و سه‌ریش كه‌وتین، بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بین هه‌ر ده‌گه‌ینه ئه‌و رۆژی خۆمان و ئه‌و رۆژه‌ش نزیكه".

Friday, June 26, 2009
Thursday, May 28, 2009
Sunday, April 12, 2009
بۆ جەلال تاڵەبانی !
ئەوەتا لە پێش چاوتان، عێراقی عروبە، ئەو عێراقەی، بە خو‌ێنی كورد هەناسەی ژیانی ئەدا و له ساڵی 2003 دا ڕوخا، که‌چی تۆ و مەسعود بارزانی، چوون زیندووتان كردەوە.
ئه‌مڕۆش وه‌ک ده‌بینی، عێراقی عروبەکه‌تان له کاتێکدا تۆ هەر بە ناو كوردیت، تۆی كوردی ناوێت.
جەعفەری، عەللاوی، مالیكی و هاشمی، كە به خو‌ێنی یەكتر تینوون، لێ دژی کورد هاوته‌بان و نرخی یەك پووش بۆ تۆی کورد دانانێن. ئەو عەرەبانەی تۆ بە ماچ سەر و قاچیان بە سەر ئەكەیتەوە، تۆیان ناوێت. تۆ بە ناو سەرۆكی كۆماریت، كەچی بۆ ئەو كۆنگرەیه‌ی، که پاشا و سەرۆككۆمارەكان بانگکراون، بێ نرخانە تۆیان ڕەفز كرد.
بۆ كۆنگرەی عەرەبی ـ لاتینی (وڵاتانی باشوری ئەمریكا)یش تۆ داوات كرد، تارق هاشمی نوێنەرایەتی عێراق بكات، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌شیان داواکاری تۆ بوو، داواکه‌یان ڕەفز كردیت!
كاتێك عەرەبەكان قەپۆزیان شكاندیت، فەرمووت تۆ مالیكیت داناوه بۆ نوێنەرایەتیكردنی عێراق، كەچی مالیكی نەك هەر وه‌ڵامی نه‌دایته‌وه، بەڵكو جارێکی تر بۆ سووکایه‌تی پێکردنت، پێشنیاره‌که‌تیان خستە ناو زەرفێکه‌وه و بۆتیانی ڕەوانە كردەوە! ئه‌گه‌ر بۆ خۆتان له‌وه سووکتر نه‌بن ئه‌مه چ سووکایه‌تییه‌که تۆ قبوڵی ده‌که‌یت؟
مالیكی وه‌ڵامی دایته‌وه و پێی گووتی: تۆ منت دانه‌ناوه، دەسەڵاتی تۆ ته‌نها ڕەمزیە، لێ ده‌سه‌ڵاتی من باڵایه له عێراقدا.
تۆ بای یەك زەڕڕە قوڕسایی و نرخت له به‌غدا نییه، هێشتا قاچت نەخستە سەر زەوی كۆریای باشوور، مالیكی باڵادەست، تۆی پوچەڵكردەوە، پێی ڕایگەیاندن، هەرچی پرۆتۆکۆلێک تۆ ئیمزای بكەی، نرخی توورێکی قووڕاوی نابێ. هەر بۆیە سوك و ئاسان تۆیان ناردەوە بۆ عێراق!
ئێران و توركیا، بە بەردەوامی بۆردومانبارانی (كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان) ئەكەن، نه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک له ده‌متان نایه‌ته ده‌رێ، که‌چی به به‌رده‌وامی سه‌ردانی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌یت، ڕیزت لێناگیرێت، له مێژووی سه‌رکرده‌ی هیچ وڵاتێک‌دا که‌سێکی وه‌ک تۆ ی تێدا هه‌ڵنه‌که‌وتووه، وه‌ک تۆ سووک بێت، ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه ته‌نها له خۆت ده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌نده بێڕێزیت پێده‌کرێت، ته‌نانه‌ت به ڕەوای نابینن وه‌ک ڕێ‌و ره‌سمی سەرۆكی وڵاتانی دیکه پێشوازی و ماڵئاواییت لێبكەن، كەچی تۆ وەك تەیری گوول لە ژێر خۆڵ و خۆری بەغدادا چاوەڕێیان دەكەیت، تا ماچ و موچیان بکه‌یت، فەرشی سور بخه‌یته به‌ر پێیان، بیان به‌یته ژووره‌وه بۆ ئەو دیوه‌خانەی، تیایدا پێت پێده‌که‌نن، نوكتەت پێده‌گێڕنه‌وه و گاڵتەت پێده‌که‌ن.
كەم سایت و پێگە و میدیای عەرەب هەیە هێرش نەكاتە سەر که‌سایه‌تیت، بە نۆكەر، زەلیل، سووك و نزم، باسیان له تۆ نه‌کردبیت!؟
ئەوەتا نە كەركوكت گەڕاندەوە بۆ سەر كوردستان، نە هەڵەبجە و ئەنفالت بە جێنۆساید ناسێنرا، خۆت مه‌سعود بارزانی هاو ڕه‌وشت و هاوشێوه‌ت، کارێکی واتان کردووه، ته‌نانه‌ت گومان له سه‌ر بوونی کورد بکرێت وه‌ک نه‌ته‌وه.
نەك هەر ئەمە، بەڵكو تۆ چوویتە كەركوك و باسی 32% ت كرد بۆ كورد و عەرەب و توركمان. ئەو كەركوكەی، له سه‌رده‌می سه‌ددامدا، كورد بە نیوەی ڕازی نەبوو، (نۆشێروان موسته‌فا شاهێدە، كە سەددام ساڵی 1991 پێی گوتن نیوەی كەركوك بۆ ئێوە و نیوەش بۆ ئێمە).
بۆ هەڵەبجەش جەنابت هەردوو فڕۆكەوانەكەت ئازاد كرد، بۆ ئەوەی كورد بەڵگەی بەدەستەوە نەمێنێ، كە بەعسییه‌کان كیمیابارانی هەڵەبجه‌یان کردووه، ئێستاش عارەبە شۆڤێنیەكان نكۆڵی لەوە دەكەن و تۆمەت دەخەنە پاڵ ئێران.
له‌م دواییه‌شدا چوویته تورکیا، بۆ مافی ڕه‌واوی میلله‌تێک، بۆ سەربەخۆیی و کوردستان شه‌کرێکتان شکاند کاتێک وتتان، که بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی خەونی نێو قەسیدەی شاعیرانەیه، داوات كرد، که پێشمەرگە و گریللای كورد لە ڕۆژهەڵات و باكوری كوردستان چەك دابنێ.
هه‌رچی نه‌هامه‌تیی و سووکایه‌تیی هه‌یه، خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت بە سەر كوردتاندا هێناوه؟
هیچتان لە بەغدادا نه‌ماوه تەنها ڕەزا و له‌شی قوڕسی خۆتان نەبێ، كە وای لێكردووی كەنناس و پۆلیسە ئاساییەكانیش ڕێز لە بڕیار و ئیمزات نەگرن.
تۆ هیچ شتێکت له بەغدا نه‌ماوه، تەنها سوكایەتی نەبێ، که ڕۆژانە بە سەر گەلی کورددا ده‌یهێنیت، ئێستاش برایانی عروبە و عێراقی یه‌کگرتووت، ددانی شۆفەڵەكانیان تیژ دەكەنەوە بۆ ئەنفال و جینۆسایدێکی تر.
تا ئێستاش برا عه‌ره‌به‌کانت له عێراقدا، کورد بە بێگانە و نۆكەر و چەتە و خائین تەماشا ده‌که‌ن و بروایان به كورد و مافەكانی نییه.
تۆ چ قوڕساییه‌کت ماوە لە بەغدا؟! هەموو شتێكت سووكە، لە سوكیش سووكتر! تەنها جەسته‌یه‌کی ماندوو، ورگێکی پفدراوه، قورساییتان له له‌شدایه، نه‌ک له ره‌وشت و له کردار و بیر و هزردا!
ئێوه مێژوویه‌کتان بۆ خۆتان دروستکرد، نه‌ک ته‌نها خۆتان و یەكێیەتییەكەتان، به‌ڵکو كوردیشتان پێوه سووك كرد. ئێستا تۆ بە ناو سەرۆك کۆماریت، كورد و هه‌موو عێراقییه‌ک شەرم له خۆیان ده‌که‌ن، که‌سێکی وه‌ک تۆ سه‌رۆکیان بێت.
تۆ بوویت به گاڵتەجاڕ، عارەب و تورك و ئێرانی، نووکته له سه‌ر ڕه‌فتار و قسه‌کانتان دروست ده‌که‌ن! تۆ بوویته‌ته مه‌زه‌خوانی گاڵته و شه‌وچه‌ره‌ی قسه‌کانیان.
بۆیه داواتان لێده‌که‌ین، له‌به‌ر کورد نا، به‌ڵکو ته‌نها له به‌ر خۆتان، بۆ شه‌رمکردن له‌و تاڵه مووە سپیانەی به سه‌رتانه‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌و له‌شه زله شه‌که‌ته‌تان، که ئه‌و که‌لله‌یه‌ی هه‌ڵگرتووه و به ماندوویی ده‌یده‌نه پێش خۆتان، به‌و مێژووه‌ی پڕتان کردووه له خیانه‌ت و سەر شۆڕیی و میلله‌تێکتان ماندووکردووه به كارەسات و فرت و فێڵ. داواتان لێده‌که‌ین وازبهێنه و لە سوچێكدا به بێدەنگیی مردنێک به هێمنیی بۆ خۆت هه‌ڵبژێره، ئه‌وه‌ی که له ژیانا ماوتانه، خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌تان شانازیی پێوه‌بکه‌ن، ته‌نها مردنێکی بێده‌نگییه، با كەسیش نەزانێ گۆڕتان له کوێ ده‌بێ! چونکه ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر که‌سیش نه‌وێرێت، هیچت پێ بڵێت و گۆڕت هه‌ڵده‌ته‌کێنێ، لێ دڵنیابه به ناوی ناپاکێکی پله یه‌ک په‌یکه‌رت بۆ دروست ده‌کرێت، له ئیستاوه ئه‌و شوێنه‌ش ناوی مه‌زاری ناپاکانی لێده‌نرێت.
با ئەوەندە به‌س بێت، که ئەم ڕاستییانه ڕاتانچڵەكێنێ.
كوردستانپۆست

Thursday, April 2, 2009
خۆم به‌خۆمکرد وخۆم به‌رپرسیارم، د. خه‌لیقی
دوێنێ وپێرێ، له کاتی خه‌باتی بێ‌وچان بۆ رزگارکردنی نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن کوردستان، له‌مبه‌ر و له‌وبه‌ری سنووری ده‌سکرد، له کاتی ته‌نگانه‌دا به ده‌ست وبرد، په‌نام ئه‌برد بۆ بێگانه. به‌ڵکوو له به‌ر کێشه‌ی کاتی ئه‌ودوانه، پشتم نه‌چه‌مێ وبتوانم به خه‌بات درێژه‌بده‌م. کاتێک ئه‌وان وه‌ک هه‌میشه بۆ درێژه‌دان به به‌وسته‌مه زۆرئه‌سته‌مه و زیاترمانه‌وه له سه‌رخاکم هه‌روه‌ک حاکم وکوێله‌دار، به ئه‌سپایی، ده‌سته‌وملان ده‌بوون، به مردوویی یان زیندوویی، منیان ده‌کرده‌قۆچی قوربانی ئه‌وئاشتییه وبه‌م جۆره منیش وه‌ک هه‌میشه، بارودۆخ وزه‌وی وبه‌رد و ده‌ستی دزیوی دۆژمن و چاره‌نووسم ده‌کره نیشانه و تاوانه‌که‌م وه‌ک خه‌ڵاتێک ئه‌دا به‌وان و له هه‌ر به‌رپرسیارییه‌ک، خۆم بێبه‌ری ده‌کرد! به‌ڵام ئێستا ودوای پیک هاتنی نیمچه‌ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی وخۆماڵی، له به‌شێک له‌وخاکه‌پاکه‌دا، وام لێکدایه‌وه که خاک و خه‌بات وچاره‌نووس وئامانج یه‌که وهه‌ربه‌شیکی ئه‌م نیشتمانه په‌لپه‌لکراوه، له ژیرنیری سته‌م ده‌ربێ، بۆ منی هه‌ڵوه‌دای ئه‌و ئازادییه، سه‌رکه‌وتنه، هه‌ربۆیه ده‌بێ بۆپاراستنی ئاسایش و بار‌و دۆخی تێبکۆشم. تێکۆشام و زوودابه‌زیم، له چیاوه به‌ره‌وگوڕایی ملم پیوه‌نا و به ته‌واوی که‌وتمه ژێرچاوه‌دێری وده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیانه وبه‌م جۆره چاوم بڕییه ئاسۆیه‌کی لێڵ ونادیار و چاوه‌روانی رووداوێکی له نه‌کاوی ئه‌م جیهانه!
ئاوه‌ها چوو و ئاوه‌ها بوو که سه‌رکرده‌کانی رێکخراوه کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بێ خویندنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ئه‌گه‌ری گورانکارییه‌کان و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی غوڵامه‌کانی وه‌لی فه‌قێ له عێراقدا و هه‌وڵدان بۆ چێ‌کردنی په‌یمانێکی دی وه‌ک په‌یمانی سه‌عدئاباد بۆگه‌له‌کۆمه کردن له شوڕشی کورد له هه‌رلایه‌ک، له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه، خۆیان ورێکخراوه‌که‌یان وه‌ک هیله‌ی پاککراو، خسته ئه‌وگوڕه‌پانه بێده‌ره‌تانه و‌ئێستا ده‌بینن، له‌وانه‌یه، جیاوازی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیی ژیر کاریگه‌ری داگیرکه‌ران ئه‌وه‌نده بێ که دوای چه‌ککردن وده‌س به‌سه‌رکردن، له‌شی زیندوویان مردوویان، وه‌ک قوربانی نه‌نیرنه‌وه بۆباره‌گای پڕسته‌می دوژمنی کوێر!
کونفرانسه‌که‌ی هه‌ولیر له مه‌ڕدیاری کردنی چاره‌نووسمان هێشتا پێک نه‌هاتوو، سه‌ره‌تاکه‌ی به په‌یامی سه‌رۆک کۆماری عێراق، ده‌ستی پیکرد، که‌یان چه‌ک دابنێن یان له‌م وڵاته وه‌ده‌رکه‌ون! هه‌واڵی سه‌رهه‌ڵدانی کاره‌ساتێکی سامناکی بڵاوکرده‌وه وئه‌و برایه! ئه‌وه‌ی له بیرکرد که خۆی له1962وه، بۆ هه‌مان ئامانچ هه‌تا هه‌نووکه چه‌کی به ده‌سته‌وه‌یه! ئه‌و، ده‌یه‌وێ یان ئه‌وان ده‌خوازن، بۆ پاراستنی خۆیان، وبێده‌نگ کردنی تورکیه وئێران، ئێمه، ئه‌رێ ئیمه‌ی دووجارقوربانی، بکه‌نه قوربانی!
ئه‌گه‌روایه و فیداکاری شازده‌ساڵه‌مان کاوبایه، ئێوه‌ش به‌رله‌وه رووداو بینه‌قاقه‌تان بگرێ وکار له کار بترازی، کاڵه له پێ بکه‌ن وچه‌ک له‌شان، به‌ره‌وچیا وبه‌ره‌و مه‌یدانی به‌رخۆدان، وه‌ڕی که‌ون. خۆئیوه به‌ومه‌یدانه فێرن و له رابۆردوودا، هه‌رله‌و چیا، گه‌لیک قاره‌مانیتان نواندووه. ئه‌گه‌ر به من بێ، له‌گه‌ڵ هیزی گریلای باکووری راپه‌ریو، ده‌سته‌وملان ده‌بم. گشت ورده‌گله‌و گازنده‌یه‌ک وه‌لاده‌نێم، په‌رده له سه‌ر ئامانجی ون بوو وشاراوه هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه، هه‌مووشتێک ده‌که‌مه قوربانی ئه‌و. خۆ ئه‌م کاره له‌م دۆخه‌دا، دژوارنیه، مه‌گه‌ر نایژین، خاک یه‌که، خه‌ڵک یه‌که، ئامانج یه‌که وخه‌بات یه‌که ودوژمن یه‌که؟! ئه‌گه‌روایه، بۆ مات ماون له بۆ به ته‌مای دانه‌وداون؟! هه‌ستن بڕۆن. مردن گه‌لیک له یه‌خسیری و نادیاربوونی چاره‌نووس، به پێزتره.
له‌وده‌وه‌ره، له سه‌رچیا له ئامێزی سرۆشتی پاکی ئه‌وخاکه، له‌و دۆخه‌دا، به‌و بڕیاره، مۆری خۆتان له مێژوو، له ته‌بایی و برایه‌تی وئه‌مگناسی و پیرۆزراگرتنی ئامانجی به‌رز ده‌ده‌ن و بۆ هه‌تا هه‌تایه، به‌ره‌کانی داهاتوو، پێتان شاده‌و باستان ده‌کا.
دوکتۆر حوسێن خه‌لیقی
2009-03-31

Saturday, March 7, 2009
ده خاڵ، که بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی کورد سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ: ح.س.سۆران
به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
هه‌مومان ده‌زانین دۆزی رامیاری، مه‌به‌ستێکی زۆر فیچه‌ڵفاچ (زیگزاگ) و چه‌ند لایه‌نه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه راڤه‌کردنی کارێکی ساکار نیه و رامان و لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێ و ئه‌رکی له‌سه‌رشانی پسپۆڕ و
کارناس گه‌لی جۆربه‌جۆره، که له به‌ستێنگه‌لی تایبه‌ت دا شاره‌زا بن. به‌ڵام ئێستا له به‌ر یه‌ک لاقه‌بایی ، ته‌نیا باڵی و پڕشوبڵاوی کورد، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست دانیه، من ده‌مه‌وێ وه‌ک تاقه که‌سێک هۆی سه‌ره‌کی تێک شکانی رامیاری و دروست نه‌بوونی میری ( ده‌سته‌ڵات) یه‌کی سه‌ربه‌خۆی کورد، به نزیکه‌ی په‌نجا میلیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه، له‌م ده‌خاڵه گرنگه دا کۆ بکه‌مه‌وه و ئاماژه‌یان پێ بکه‌م:
- منمنایه‌تێ و نه‌کردنی "من" ه‌کان، به " ئێمه" و خۆمالێ خۆمالێ" کردن، یانی له باتی ئه‌وه‌ی له بیری که‌هکه‌شانێکی پڕشنگ داری کورد دا بین، زۆرتر بیرمان له رووناکی تاقه ئه‌ستێره‌ی خۆمان کردوه‌ته‌وه و له جێگه‌ی قازانجی درێژ خایه‌ن و پڕبایه‌خی نه‌ته‌وه‌یی له‌بیری سوودی کورت خایه‌ن و بێ بایه‌خی تاقه‌که‌سی و خۆمان دا بووین.
- لاوازی په‌یوه‌ندی ده‌رکی له گه‌ڵ جیهان. کورد قه‌ت هه‌وڵێکی وای بۆ ئه‌وه نه‌داوه، که په‌یوه‌ندی بنه‌وه‌شت له ته‌ک گه‌لانی دیکه دا پێک بهێنێ و خۆی بناسێنێ، ده‌لێم بڵێم ئێستاش، له هه‌زاره‌ی سێ دا، کورد لایه‌نگر و دۆستێکی ده‌سته‌ڵاتداری ئه‌وتۆ له جیهان دا شک نابا.
- خۆ خۆری، که بریه‌تی بوه له شه‌ڕی ناوخۆیی، کێشه و هه‌را و که‌ڵوه‌جه‌ڕێی هه‌ریمی، ناوچه‌یی، تاقمی، هۆزی و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌یی .
- ساکاری، جوامێری، مێرخاسی و خۆش باوه‌ڕی ڕامیاری. ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵسوکه‌وت گه‌له له دۆستێ و په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و تاقه که‌سی دا زۆر جوان و باشن، به‌ڵام به داخه‌وه سیاسه‌ت ( رامیاری ) ناوی خۆی به خۆیه‌وه‌یه و شێوازی دیکه‌ی ده‌وێ.
- بارودۆخی جوغرافیایی و ژێئۆپۆلیتیکی کوردستان، به تایبه‌ت نه‌بوونی رێگه‌ی ئاواڵه و ره‌وان بۆ ده‌ریای ئازاد . ئه‌و رێگه باریک و ته‌سکه‌ش که له خه‌ریته ( نه‌خشه)ی کوردستانی گه‌وره‌دا ده‌یبینن، به ئاسانی پێی دا نا گه‌ینه زه‌ریای ئازاد و کێشه‌ی هاتوچۆی هه‌یه .
- سیستمی ئاغا و رایه‌تی، که به چه‌شنی به‌رچاو و حاشا هه‌ڵنه‌گر، زۆر کات و له زۆر جێگه، زۆرتر له نه‌ود له سه‌دی کوردی خستوه‌ته پاراوێزێکی شپرزه‌وه و ده‌توانین ناوی بنێین کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی. باسی هه‌ڵاواردنی ئافره‌تیش با له‌و لاوه بوێستێ، چون له زوربه‌ی وڵاتانی هاوسێی کورد، ئافره‌ت هه‌ر به‌شخوراو بوه.
- له خواره‌وه بوونی پلله و راده‌ی خوێنده‌واری. تا نزیکه‌ی په‌نجا ساڵ پێش، ره‌نگه سه‌دی نه‌وه‌د و پێنجی کورد یا هه سه‌وادی نه‌بوه، یه ئه‌گه‌ر بووبێتیشی له راده‌یه‌کی که‌م دا بوه.
- فێل و ته‌ڵه‌که‌ی ئایینی. دیاره ئایینی هه‌ر که‌س بۆ خۆی پیرۆزه، به‌ڵام له زۆر ناوچه‌ی کوردستان کار له‌وه ترازاوه و هه‌میشه ئایین بۆ سه‌رکوت و ده‌مکوتی خه‌ڵک به کار براوه. ته‌نانه‌ت بۆ وێنه بیستوومه، کوتوویانه ئه‌گه‌ر هه‌ر کوردێک له شۆڕشی شێخ عوبه‌یدوڵڵای شه‌مزینی دژ به خه‌ڵیفه‌ی ئیسلامی ئه‌سته‌مبووڵ لایه‌نگری بکا، ته‌ڵاقی ژنه‌که‌ی ده‌که‌وێ – به فه‌رمایشی مامه شێخ ره‌زای خۆمان: "ئه‌فاکه‌ڵڵا حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح... .
- بیانی به هه‌ند گرتن و خۆ به که‌م گرتن. وه‌ک شتێک هێندێک کورد، پێیان وابوه کورد هه‌ر ده‌بێ بن ده‌ست بێ. بۆ وێنه ئێستاش زۆر که‌س پڕکێشی ناکه‌ن به راشکاوی باسی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن، که مافێکی ره‌وایه و هه‌ر به پارسه‌نگ بوونی ته‌رازوی رامیاری بیانی ئاماژه ده‌فه‌رموون، که پارسه‌نگ بوونه‌که‌ش کاتیه و زۆرتر له مێژودا بوه‌ته تراویلکه ( سه‌راو ) وخشه خش .
- بایه‌خ نه‌دانی ئه‌وتۆ به زانست، تێکنیک و پیشه‌سازی .
دیاره هۆگه‌لی تێکشکان هه‌ر ته‌نیا ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بوون– به‌ڵام به بۆچوونی من ئه‌مانه له گرنگترین په‌تاکانن ، که به هیوام ئیدی له سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک دا، کورد کوته‌نی " له هه‌ر خه‌سارێک، په‌ندێک وه‌ربگرین " .
تێبینی: ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه راڤه‌یه‌کی گشتیه ، مه‌به‌ست له هیچ تاقم، هۆز و که‌سی تایبه‌ت نیه و به هیوام به شرۆڤه کردنێکی دڵسۆزانه لێم وه‌ربگرن، چون تا درمه‌کان نه‌دۆزینه‌وه، نا توانین په‌تا کان ده‌رمان بکه‌ین .
خزمه‌تگوزاری بچووکی کوردستانی گه‌وره - ح.س.سۆران

توركیا و جینۆسایدى ئەرمەن و كورد
د. لازاریف دەڵێ : مەسەلەى كورد وەك كێشەیەكى نێو دەوڵەتى لەسەرەتاى سەدەى نۆزدەهەمدا سەرى هەڵدا لەسەدەى بیستەمیش دواى شەڕى یەكەمى جیهانى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بایەخى زیاتر بوو . ، ئەوەى پەیوەستە بەم باسەوە كۆمەڵكوژى ئەرمەنەكانە لەسەردەمى دەوڵەتى عوسمانى و ڕیكخراوى ئیتحاد و تەرە قى و تێوە گلانى نەتەوەى كورد لەو سەردەمەدا كەلەئێستادا دووبارە كەیسى جینۆسایدى ئەرمەنەكان زیندوبۆتەوە و كە توركیا بەسەركوردا ساخى كردۆتەوە ، بۆیە باسەرەتا باسێك لەڕێكخراوى (ئیتحاد و تەرەقى) بكەین كەزۆرینەى ئەندامە ناسراوەكانى لەكورد پێك هاتووە ، كەڕۆڵێكى هێجگار خراپیان بینیوە ، ئیتیحادیەكان واتە ڕێكخراوى ئیتحاد‌و تەرەقى ساڵى (1894) دامەزراوە تەڵعەت پاشا وەك سەرۆكى ئەو ڕێكخراوە دەست نیشان كراوە ،، د. عەبدوڵا جەودەت كەكوردە و یەكێكە لەدامەزرێنەرانى ئەو ڕێكخراوە و سەرنووسەرى گۆفارى عوسمانلى ساڵى (1897- 1904) كەئۆرگانى ئیتیحاد و تەرەقى بووە ئەمیش ڕۆڵێكى هێجگار خراپى بینیوە ، ئەم زاتە واتە عەبدولڵە جەودەت كوردێكى كورد فرۆش بووە ، بەڵام ئەوەى جێى داخە كاك فەرهاد پیرباڵ جار و بار لەڕێگاى ڕۆژنامەى (چاودێرە) وە بەیەكێك لەهەرە ڕوناكبیرە گەورەكانى كوردى توركیاى دادەنێت كەلەئەساسەوە باوەڕى بەكورد نەبووە بیرى لەدامەزراندنى دەوڵەتى توركى كردۆتەوە ، بۆیە ئیتیحادیەكان باوەڕیان وابووە كەدەبێ تۆرانیەكان بەچەك هەموو جیهان بخەنە چێردەستى خۆیانەوە بۆیە لەنێوان ساڵانى (1914-1918) كۆمەڵ كوژیەكى ترسناكیان بەرامبەر ئەرمەنەكان و كوردەكان كرد بەواتایەك لەشارەكانى وان و بەدلیسسى و ئەرزەڕوم بەدەگمەن ئەرمەن و كورد مان ، وەهەرچى كوردیشە بەپێى بەڵگە نامە مێژوویەكان (50) هەزاریا لێكوژرا ، بۆیە بێویژدانییەكى گەورە دەكەین كەباسى كێشەى كوردمان كرد پەنجە درێژ نەكەین بۆتورك و دەوڵەتى عوسمانى ، وە لەوبڕوایەدام ئەوستەمەى تورك بەدرێژاى مێژوو لەنەتەوە جیاجیاكانى وڵاتەكەى كردووە بەتاى بەتى كورد و ئەرمەن بڕواناكەم هیچ دەوڵەتێكى دونیا ئەوەندە بێویژدانانە كردبێتى ، بۆیە هەر ئەمە بوو گەورە كۆمەڵناسى تورك (ئیسماعیل بێشكچى) هاتە جواب و ووتى : توركیا دەوڵەتێكى ڕگەز پەرستەو مافى كەمە نەتەوەكانى پێشێل دەكات ، وەهەر ئەمەش بوو واى لەگەورە ڕۆمان نووسى تورك (ئۆرهان پامۆك) كرد ڕۆمانێك تەرخان بكات لەسەر ململانێى نەتەوەى تورك و ئەرمەن و كورد ، كەواتە ئەوەى تورك بەرامبەر نەتەوەى كوردى كردى لەو بڕوایەدام عەرەب نەیكرد ئاخر سەدام حسێن بەدرێژاى (35) ساڵ ئێمەى چەوساندەوە بەڵام نەتەوەى تورك ئەوە بۆ دوو سەدەیە دان بە زمانە كەماندا نانێت و دەڵێت ئیوە لەچیاوە هاتوون هەتا ئێستاش بەردەوامە لە دژایەتیمان ، بەڵام ئەوەى جێى نیگەرانیە هەستى نەتەوایەتى كورد‌و ئینتیماى ڕ‌ۆشنبیرانى كورد زۆر لەئاستێكى نزمدا بووە چونكە لەسەردەمى ئیمپراتۆریەتى عوسمانی‌دا ڕوناك بیرانى كورد زۆر بەیان خاوەنى پلەو پایەبوون ، بۆ وێنە كەسانى وەك د. عەبدولڵە جەودەت و شەریف پاشا كەهەردوكیان كوردبوون و ئینتیماى كوردبونیان زۆر نزم بووە لەباتى بیر لەدامەزراندنى دەوڵەتى كوردى بكەنەوە بەپێچەوانەوە یەكێك بوون لەدامەزرێنەرانى ئیتحاد و تەرەقى و باوەڕیان بەدروست بوونى دەوڵەتى عوسمانى بووە ، بۆیە لەبارەى نەبونى ئینتیماى ڕ‌ۆشنبیرانى كوردەوە ڕوناكبیرى كورد (محەمەد ئەمین زەكى) دەڵێ تاتورك نەیووت من توركم و عەرەب نەیووت من عەرەبم ئێمە نەمان ووت كوردین .، لەكۆتاویدا ئەوەى جێى باسە لەئێستادا كەیسى جینۆسایدى ئەرمەنەكان لەلایەن ئەوروپاو ئەرمەنەكان زیندو بۆتەوە بۆ ئەوەى نەیەڵن توركیا ببێتە ئەندام لەیەكێتى ئەوروپا ، بەڵام ئەوەى جێى داخە توركە شۆفێنییەكان كۆمەڵكوژى ئەرمەنەكانیان خستۆتە پاڵ كورد ، ئەمیش لەوەوە سەرى هەڵداوە لەئان و ساتى كۆمەڵ كوژیەكەدا شێخ ئەحمەد بارزانى لەكوردستانى باشوورەوە هێزێكى گەورە كەژمارەیان چوارسە چەكدار دەبێ بەهاناى ئەرمەنەكانەوە دەچێ لەئەنجامدا ژمارەیەكى كەمیان لێ دەكوژرێ بەدەستى سەربازانى تورك ، بەڵام ئەوەى جێى داخە (تۆفیق پاشا) ى سەرۆك وەزیرانى حوكمەتى تورك بەڕاشكاوى تاوانى كوشتارى ئەرمەنەكان دەداتە پاڵ كورد و توركە تۆرانیەكانى لێ بێبەرى دەكات و بەڕاشكاوى دەڵێ ئوەى كۆمەڵ كوژى ئەرمەنەكانى كرد كوردەكان بوون .
سەرچاوە و پەراوێز :
1. كتێبەكەى مەنسور بەرزنجى بەناوى (چەند ڕاستیەكى مێژوویى لەبارەى شۆرشى شێخ عەبدولسەلامى بارزانى و شۆڕشەكانى دیكەى بارزان تا 1945
2. ڕۆمانى بەفر توركیاى ڕاستە قینەمان نیشاندەدات (ئیدریس بەرزنجى) ڕۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە (388)
3. لازاریف ، ئەو هۆكارانەى مەسەلەى كورد پێك دەهێنن ، محمد حەمە باقى،چاپى كوردستان ،1992،چاپى یەكەم .

Saturday, February 21, 2009
Friday, February 20, 2009
درۆ‌و دزی و ساختەچێتیەکانی جەلال تاڵەبانی لە (چێشتی مجێوردا)
ڕه‌خنه
گۆڤەند
چێشتی مجێو‌ر کە هە ژاری موکریانی یادوەریەکانی وەك مێژو یەك تیا تۆمار کردوە و بریتیە لە 581 لاپەڕە و زۆری پەیوندی بە شۆڕشی کوردستانی باشورەوە هەیە دەی سەلمێنێت کە جەلال تاڵەبانی هەموکات دوای پەڕژەوەندی شەخسی خۆی کە وتوە تا پەڕژەوەندی تایبەتی خۆی هەبوبێت فڕی بە سەر کوردایەتیەوە نەبوە. لە لاپەڕە 254 دا هەژار دەڵێت .جەلال تاڵەبانی نامەیەکی بۆ ناردم تیایدا نوسی بوی لە بەر ئەوەی من پەساپۆرتم ساز نی یە تۆ لە جیاتیمن سەرۆکایەتی وەفدی کوردی بکە بۆ مۆسکۆ لە پایزی ساڵی 1956 بڕیار بو لە گەڵ زەبیحی و سینەمخانی کچی میر جەلادەت بەدرخان و چەند ئەندامێکی تر وەك نوێنەری کوردستان بچینە ڤیسیڤاڵی مۆسکۆ کە بۆ نەتەوە زوڵم لێکراوەکان ساز درابو دواترلە گەڵ زەبیحیدا ئەوەی دەمانەویست لە ڤیستیڤاڵ سەبارەت بە کورد‌و کوردستان باسی بکەین کرمانە نوسرواێکی پانزە لاپەڕەیی و ئامادەمان کرد. کاتێك جەلال خۆی گەیاندە لامان وتی کوا چیتان کردوە وتمان ئەم نوسراوەمان نوسیوە کە لە ڤیستیڤاڵ بیخوێنینەوە وتی ئادەی بزانم چۆنە کاتێك جەلال خوێندیەوە وتی دەستان خۆش ئەمە زۆر گرینگە وتی بیدەن بە من . من بەهرەی لێوەردەگرم دواتر وتی لە بەر ئەوەی من پەساپۆرتم بۆ ساز نەکراوە لە بەیروتەوە بە کەشتی دەڕۆم. حیزبی شیوعیش قبوڵیان نی یە ئێوە بێن بۆ ڤیستیڤاڵەکە بە ڵام ئەگەر بۆتان کرا ئەوە بە تەیارە وەرن لە وێ یەکتری دەبینینەوە. وەلحاسڵ جەلال ڕۆی ئێمەش هەر چۆنێك بێت لە گەڵ سینەمخان و زەبیحی . لە بەیروتەوە بە فڕۆکە چوینە ژنۆ،زوریخ،شتوگارت، دواتر سواری قیتار بوین بۆ پڕاگ، لە ڕێگادا لە شاری پلینز. پۆلیسی چیکۆسلۆڤاکیا هاتنە ناو قیتارەکە زەبیحی ومن و سینەمخانیان دابەزاند پەساپۆڕت و فیزەکانیان بردین دواتر هاتنەوە وتیان ئێوە ڤیزاتان تەواو نی یە. هە ر زو زانیمان ئەمە فیتی جەلالە بە هاوکاری شیوعیەکان. .دواتر دوای ئەوەی وەفدی کوردی گەیشتبونە مۆسکۆو لە سەعات چواری ئێوارەدا کە هۆڵی ڤیستیڤاڵ زیاد لە 500 کەس تیادا ئامادە بوە ئامادەبوان چاوەڕوانی جەلال بون کە قسەیان بۆ بکات سەبارەت بە کوردستان . بەڵام جەلال خۆی دەدزێتەوە . ناچارنازم حیکمەت دەچێتە سەر میکرۆفۆن دەڵێت من نوێنەری کوردم وسەبارەت بەکوردستان گەلێك قسەی باش بۆ ئامادەبوان دەکات . شەوێ درەنگانێك جەلال دەچێتەوە ئوتێل بۆلای وەفدی کوردی دەڵێن لە کوێبویت ئەو عالە هەموی چاوەڕێ تۆبون دەڵێت بابە ئیشی زۆر لە وە گرینگترم هەبو دەڵێن چی هەیە لە وە گرینگتر بێت ؟ خۆی توڕەدەکات و دەڵێت ئیشی تایبەتی خۆمم هەبو بڕایەوە . دواجار کە تاقیب دەکەن بزانن جەلال ئەو ئیشە گرینگە چی بوە کە لە تێکۆشان بۆ کوردستان بەلایەوە گرینگتر بوە ؟ کاتێك بۆیان ڕون دەبێتەوە جەلال ئەو شەوە دەعوەتی ئەندازیارێكی (مێینە) بوەو شەوێ تاکاتی هاتنەوەی خەریکی ڕابواردن بوە. دواجاریش بۆ مان ڕون بۆوە کە هەر بەفیتی جەلال لە ڕێگە پەساپۆرت و ڤیزاکانیان لێساندبوین . دواتر هەر هەژار دەڵێت جەلال بێتوشی هاوڕێم کاتێك کە زانیبوی من لەباری داراییەوە حاڵم زۆر شرە بە جەلال تاڵەبانیدا 23 دیناری بۆ ناردبوم دەڵێت چوم داوام لێکرد سوێندو تەڵاقی خوارد کە پارەکەم بۆ داوی بە ئەندامێکی پارتیمان لە موسڵ چاوی دەردێنم لێی دەسەنمەوە دواجار ئەوەشم بۆ ڕون بۆوە کە جەلال تا سەر ئیسقان درۆی کرد بۆ خۆی پارەکەی خواردبو . دەڵێت داوای ئەو نوسراوەم لێکردەوە کە لەگەڵ زەبیحی دا بۆ ڤیستیڤاڵی مۆسکۆ نوسیبومان لە وەڵامدا وتی ئەهۆو وەڵڵا ئیستا دێتەوە بیرم ئەوە هەر لە بوخچەکمدا چۆنم دانابو هە ر وا لە وێدایە.. ئەمە و زۆر درۆی شاخدارو پارە داگیر کردنی هاوەڵانی نزیکی خۆی و پاشقل گرتنی بەردەوام لە کەسە هەرە نزیکەکانی خۆی کە لە شۆڕشدا بون و لە ناخی دڵەوە خەباتیان بۆ کورد‌و کوردستان دەکرد. بۆیە جەلال تاڵەبانی هەر لە تەمەنی لاوێتی یەوە هەر بە فاك و فیك و درۆی شاخدارو کڵاو لەسەرنانی کەسانی شۆڕشگێری ناو شۆڕشی کوردایەتی بوەتە ئەم دزە سامناك و دیکتاتۆرەی ئێستا کە هەیە و تەواو خەڵکیی کوردستان بە دەستیەوە دەناڵێنێ . ئە و ناماقوڵیەی کە پێشتریش کردی سەبارەت بە ڕۆژنامە نوسان کە وتی ئەوەی ڕەخنە لە من دەگرێت سەگە و بە مانگە شەو دەوەڕێت. ئەوە لە کتێبیێکی هەژار کە بەناو نیشانی (سەگ و مانگە شەو) نوسیویەتی و جەلال تاڵەبانی چوە دزیویەتی دواتر وەك جنێو بە هەمو کوردی دا نەك هەر ڕۆژنامە نوسان چونکە تەواوی خەڵکی کوردستان 19 ساڵە تا سەر ئێسقان ڕەخنەو ناڕەزایی هەیە بە رامبەر بەم دزە نێو دەوڵەتی یە . بڕواتان بێت کوڕەکانی بارزانی ئەمەندە گێل و هیچ نەزان و هیچ لە بارا نەبون بەڵام ئەم ڕیویە پیرە واتە جەلال لە پێناو مانەوەی خۆیدا ئەوانیشی فێری دزی و درۆ‌و داوێن پیسی و هەزاران لقتەو فلیمی نە بینراو نەبیستراو کردوە . بۆیە تا ئەم جەلالە دیکتاتۆرو دزو پارە پەرستە مابێت قەت خەڵکی کوردستان بە خەویش چاکسازی و پاك سازی و ڕێکخستەنەوەی ماڵی کورد نابینێ . بەڵکو هەر کات جەلال تاڵانی وەك سەگ تۆپی ئەوا بنەماڵەی بارزانیش دوا ڕۆژی دەسەڵاتیانە و وەك کەری بێ خاوەن لە کۆڵانانا وێڵ دەبن و دنیا ئەبێت بە شامی شەریف ... هەمومان بە ئومێدی ئە و ڕۆژەین. هاکا ئەستێرەی بەختیان لە ئاسمانا ڕاخوشی

په‌كه‌كه، مۆته‌كه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی سه‌ر دڵی سوپای توركیا
فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د:
«له بیست‌و چوار كاتژمێردا له‌ناویان ده‌به‌ین»، ئه‌مه ئه‌و وته‌یه بوو كه توركۆت ئۆزالی سه‌رۆكی كۆچكردووی توركیا له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی توركیا وتی، كاتێك جه‌نگاوه‌ره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان یه‌كه‌مین هێرشی سه‌ربازییان له‌شاری ئۆرفه له 15ی ئابی 1984دا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی، ئه‌نجامدا.
ئه‌وكات ئۆزال یه‌كه‌مین سه‌رۆكوه‌زیر بوو له‌پاش ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌ی له 12/9/1980دا ژه‌نه‌رال كه‌نعان ئیفرین ئه‌نجامیدا، ژه‌نه‌رال خۆی سه‌رۆك كۆمار بوو. له‌وكاته‌وه سێ سه‌رۆكی دیكه سه‌رۆكایه‌تی توركیایان گرتووه‌ته‌ده‌ست: سلێمان دیمیرێل‌و ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سیزه‌ر‌و ئێستاش عه‌بدوڵڵا گوڵ. پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانیش تائێستا له‌لایه‌ن چه‌ندین حیزب‌و كه‌سه‌وه پڕكراوه‌ته‌وه. حه‌وت ژه‌نه‌راڵیش سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی توركیایان گرتووه‌ته‌ده‌ست. كه یه‌شار بیوكانیت‌و ئیلكه‌ر باشبوغ، دواهه‌مینیان بوون.
هه‌موو ئه‌مانه، به‌ڵێنیان به‌توركیا داوه به ریشه‌كێشكردنی په‌كه‌كه، به‌ڵام شكستیان هێناوه. تائێستاش نه‌زیفی خوێن به‌رده‌وامه. مه‌له‌فی كورد له‌توركیا به‌سه‌ربازیی چاره‌سه‌رنه‌كراوه. ئه‌و 24 كاتژمێره‌ی توركۆت ئۆزال باسی كرد كه تیایدا په‌كه‌كه له‌ناوده‌بات، ئێستا بووه به 24 ساڵ، پڕ له‌جه‌نگ‌و قوربانی‌و خوێن له‌هه‌ردوولا، به‌ڵام هێشتا په‌كه‌كه زیندووه.
ئاماده‌كاریی بۆ كاری چه‌كداریی
ئۆجه‌لان له‌نووسینێكیدا ده‌گێڕێته‌وه كه كاتێك ئاماژه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی كوده‌تای سه‌ربازیی له‌توركیا ده‌ركه‌وت، بڕیارماندا له‌نیشتمان بچینه ده‌ره‌وه‌و رووبكه‌ینه سوریا‌و لوبنان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته به‌ده‌ست جه‌نگی ناوخۆوه گیرۆده‌بوون.
ئۆجه‌لان هاوڕێی خۆی: كه‌مال بیر، كه یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كرێكاران، نارد بۆ سوریا، بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی فه‌له‌ستینییدا ببه‌ستێت.
بیر، گه‌یشته حه‌ڵه‌ب‌و پاشان دیمه‌شق، توانی خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه لای رێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كان بناسێنێت. له‌وێ، توانی ناسنامه‌و پاسپۆرتی فه‌له‌ستینی به‌ده‌ستبهێنێت تا ئۆجه‌لان بتوانێت بگاته لوبنان‌و له‌وێ جموجوڵ بكات. ئۆجه‌لان ده‌رباره‌ی ئه‌و قۆناغه ده‌ڵێت »چاوی هه‌موو رێكخراوه كوردییه‌كانی توركیا، له‌سه‌ر ئه‌وروپا بوو، به‌ڵام ئێمه چاومان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ نیشتمان».
كوده‌تای 12ی ئه‌یلولی 1980، بووه هۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌ندامانی په‌كه‌كه، به‌ڵام ئۆجه‌لان توانی چه‌ند گروپێك بۆ سوریا ده‌ربكات‌و پاشان بیانگێڕێته‌وه بۆ توركیا بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ خه‌باتی چه‌كداریی له‌ناو كورده‌كانی توركیادا.
له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆریان لێده‌ستگیركرا، له‌ناویاندا كه‌مال بیر‌و چه‌ند دامه‌زرێنه‌رێكی په‌كه‌كه. ئه‌م ده‌ستگیركردنانه لێدانێكی دیكه بوو بۆ حیزبه‌كه.
به‌ڵام په‌كه‌كه دواتر، ده‌ستیكرده‌وه به‌چالاكی. له‌كاتی هێرشی ئیسرائیلیشدا بۆ سه‌ر لوبنان ساڵی 1982، چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه به‌ره‌نگارییه‌كی باشیان كرد، كه تائێستا لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان باسی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی میللی «د.ماهیر تاهیر»و به‌ره‌ی دیموكراتی «نایف حه‌واتمه».
ته‌نانه‌ت له‌كاتی گه‌یشتنی سوپای ئیسرائیل‌دا بۆ به‌یروت، جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره فه‌له‌ستینییه‌كان له‌قه‌ڵای شه‌قیف به‌رگرییه‌كی زۆریان كرد. یازده جه‌نگاوه‌ری كورد كوژران‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان به‌دیلگیران، كه پاش ساڵێك زیندانیی له به‌ندیخانه‌كانی ئیسرائیل‌دا، ئازادكران.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌رگرییه‌ی كورد له‌لوبنان كردی، به‌ره‌ی دیموكراتی یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كانی مه‌شقكردنیان له «به‌رئیلیاس» له‌ده‌شتی بیقاع، دا به‌پارتی كرێكاران. له‌وێوه رێ بۆ كاری چه‌كداریی خۆشكرا، تا ئه‌وه‌بوو 15ی ئابی 1984 دیاریكرا بۆ هێرشكردنه سه‌ر سێ ره‌بایه‌ی سه‌ربازیی له‌شاره‌كانی ئۆرفه‌ی پارێزگای سێرت، شه‌مدینی پارێزگای هه‌كاری‌و جاتاك سه‌ر به پارێزگای وان، دیاریكرا كه له‌یه‌ككاتدا ئه‌نجامبدرێت.
له‌دوو شاری یه‌كه‌م‌و دووه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌ركه‌وتووبوو، به‌ڵام له‌شاری سێهه‌م شكستی هێنا. ئیتر ئه‌مه یه‌كه‌مین كاری چه‌كداریی په‌كه‌كه بوو.
ئایا په‌كه‌كه چه‌ك داده‌نێت؟!
پاش تێپه‌ڕبوونی 24 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌لایه‌ن كورده‌كانی توركیاوه دژ به‌توركیا، موراد قه‌ره‌یڵان سه‌رۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان له‌پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ساڵی 2007دا به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی راگه‌یاند »ئێمه توانا‌مان هه‌یه 24 ساڵی دیكه‌ش درێژه به جه‌نگ بده‌ین، ئه‌گه‌ر توركیا بیه‌وێت!».
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش، په‌كه‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌ی دواییدا چه‌ندین ئامانجی نوێ‌و هه‌ستیاری له‌توركیا كرده ئامانج، له‌وانه بۆرییه‌كانی نه‌وت كه نه‌وتی عێراق ده‌گوێزنه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی. هه‌روه‌ها خستنه‌خواره‌وه‌ی كۆپته‌ری جه‌نگیی توركیا‌و هێرشكردنه سه‌ر ره‌بایه‌كانی سوپای توركیا‌و كه‌میندانان‌و دانانی بۆمبی چێنراو، ئه‌مانه هه‌مووی، بوونه‌ته هۆی كوژرانی سه‌دان ئه‌فسه‌ر‌و سه‌ربازیی توركی.
له‌وانه‌یه دیارترین‌و كاریگه‌رترین گورزیان، ئه‌و هێرشه‌ی په‌كه‌كه بێت كه به‌سێسه‌د چه‌كداره‌وه كردییه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی «ئاكتۆتۆن»و تیایدا 17 سه‌رباز كوژران‌و 20یش برینداربوون‌و 23 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش كوژران، به‌ڵام په‌كه‌كه خۆی وتی 62 سه‌رباز كوژران‌و بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ش وێرانكرا‌و كۆپته‌رێكیش پێكرا‌و نۆ گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ش كوژران. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه پرۆسه‌كه به‌ڤیدیۆ تۆماركراوه.
له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌دا، پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ وازهێنان له‌خه‌باتی چه‌كداریی به‌مه‌رجێك توركیا كۆمه‌ڵێك مه‌رج جێبه‌جێ بكات، كه هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ن كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌توركیای داواده‌كات، به‌ڵام توركیا تائێستا ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نییه.
توركیا چۆك داده‌دات
به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و هێرشه‌ی په‌كه‌كه‌وه، توركیا ناچاربوو بكه‌وێته دانوستان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه په‌كه‌كه ناچاری چه‌كدانان بكات‌و واز له‌كاری چه‌كداریی بهێنێت.
توركیا، كه تا ئه‌وكاتیش دانی به‌بوونی حكومه‌تێكی كوردییدا نه‌ده‌نا له‌باكووری عێراقدا، ئینجا ناچاربوو له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته‌و نوێنه‌رانییدا دابنیشێت‌و دان به‌ئه‌رزی واقیعدا بنێت.
له‌وكاته‌وه چه‌ندین پلان‌و نه‌خشه‌ی جۆراوجۆر بۆ رازیكردنی په‌كه‌كه خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی چه‌ك دابنێت، به‌ڵام تائێستا رازی نه‌بووه‌و ئاماده نییه گوێ به‌هه‌ڕه‌شه‌و لێدوانی ئه‌مه‌ریكا‌و توركیا‌و عێراق بدات.
چۆن په‌كه‌كه،
چه‌كی ده‌ستده‌كه‌وێت؟
له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامیی بێت ئه‌وه‌بێت كه ئایا په‌كه‌كه، له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی جوگرافیی گه‌مارۆدراودا، چۆن ده‌توانێت درێژه به‌خه‌باتی چه‌كداریی بدات‌و چۆن توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ك بۆ چه‌كداره‌كانی دابینبكات.
له‌وباره‌وه یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و پارته، له‌ساڵی رابردوودا به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی وتووه چه‌ك به‌پاره‌ی زیاتر له‌نرخی خۆی ده‌كڕین‌و ئه‌وكاتیش هه‌موو كه‌س ئاماده‌یه چه‌كمان پێبفرۆشێت.
له‌و لێدوانه‌دا، به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی په‌كه‌كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نرخی چه‌كێك سه‌د دۆلار بێت‌و تۆ دووسه‌د دۆلاری پێبده‌یت، بێگومان دوژمنه‌كه‌شت ئاماده‌یه چه‌كت پێبفرۆشێت.
خه‌باتی چه‌كداریی په‌كه‌كه، بزاڤێكی مه‌ده‌نیی به‌رهه‌مدێنێت
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته چه‌كدارییه‌دا كه پارتی كرێكارانی كوردستان له‌شاخ به‌ڕێوه‌یده‌بات، له‌ناوخۆی توركیاشدا پارته‌كه توانیویه‌تی خه‌باتێكی مه‌ده‌نیی به‌ناوی حیزبێكی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌ببات.
ئه‌و بزاڤه رۆشنبیریی‌و مه‌ده‌نییه ئاشتییانه‌یه‌ی كورد كه له‌توركیا هه‌یه، بزوتنه‌وه‌یه‌كی چالاك‌و فراوانه‌و تائێستا چه‌ندین حیزبی سیاسیی لێدروستبووه، كه چه‌ندینجار به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان‌و شاره‌وانییه‌كانی توركیای كردووه‌و كورسیی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها تائێستا ده‌یان رێكخراوی یاسایی‌و مه‌ده‌نی‌و ئه‌هلیی له‌ناو كورده‌كانی توركیادا دروستبووه كه ده‌زگای راگه‌یاندنی خۆیان هه‌یه.
به‌كورتی، ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه كردی، زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بوو لای كورد، له‌سه‌رده‌مێكدا كه كورد له‌توركیادا، شه‌رمی له‌كوردبوونی خۆی ده‌كرد.

Wednesday, February 18, 2009
پلاتفۆرمی ئاشته‌وایی کوردی-تورکی
کاره‌ساته ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک داگیر بکرێت به‌ڵام کاره‌ساتتر له‌وه‌دایه که نه‌ته‌وه‌ی داگیرکراو خۆی به به‌شێک له داگیرکه‌ره‌که بزانێت .
کاره‌سات له‌وه‌دا نییه که نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراو بێ پارت و ڕێکخراوی سیاسی بێت ، به‌ڵکو کاره‌سات له‌وه‌دایه که پارت و ڕێکخراوی سیاسی له نێو نه‌ته‌وه‌ی داگیرکراودا پێناسه‌ی داگیرکه‌ره‌که‌ی به برا و پشتوپه‌نای ڕۆژانی ته‌نگانه پێناسه بکات .
کاره‌سات له‌وه‌دا نییه که پارت و ڕێکخراوێک بێ هێزی چه‌کداربن ، به‌ڵکو کاره‌سات له‌وه‌دایه که هێزی چه‌کداری گه‌لی داگیرکراو له ڕێگه‌ی حیزبه‌که‌یه‌وه ببێت به پۆلیسێکی ئاماده‌باشی داگیرکه‌ره‌که و مۆرکی شۆڕشگێڕیش له خۆی بدات .
کاره‌سات له‌وه‌دا نییه که نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراو متمانه‌ی خۆی نه‌داته سه‌رکرده‌یه‌کی حیزبی ، به‌ڵکو کاره‌سات له‌وه‌دایه متمانه‌ی گه‌لی داگیرکراو به سه‌رکرده‌یه‌ک بدرێت و ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ش له داگیرکه‌ره‌که زیاتر دڵسۆز و ئاشقی داگیرکه‌ره‌که بووبێت .
کاره‌ساته ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراو سه‌رهه‌ڵدان نه‌کات ، به‌ڵام کاره‌ساتتر له‌وه‌دایه که به‌ر له سه‌رهه‌ڵدان هوشیاری جه‌ماوه‌ری نه‌گه‌یشتبێته ئاستێک که چاک و خراپ لێک جیابکاته‌وه .
له هیچ کوردێک شاراوه نییه که هه‌ریه‌ک له وڵاتانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا داگیرکه‌رن له‌سه‌ر کوردستان و نه‌ته‌وه‌که‌نی تورک و عه‌ره‌ب و فارسیش سێ نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌رن له‌سه‌ر کوردان . ئه‌ی تۆ بڵێی داگیرکه‌ر دوژمنی گه‌لی داگیرکراو بێت یاخو‌د ببێته برا و پشتوپه‌نای گه‌لی داگیرکراو ؟
کاتێک جه‌زائیریه‌کان شۆڕ‌شیان به‌رپاکرد دژ به داگیرکه‌ری فه‌ره‌نسی (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی فه‌ڕه‌نسیه‌کانیش دژ به ڕه‌شه‌کوژیه‌کانی فه‌ڕه‌نسی بوون) که‌چی نووسه‌ری پایه‌به‌رزی فه‌ڕه‌نسی " سارته‌ر " بانگه‌وازی بۆ جه‌زائیریه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت :- [خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی جه‌زائیر ، هیچ کاتێک نه‌ڵێن ته‌نها حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسی تاوانباره له‌م کوشتارانه‌دا و تاوانی گه‌لی فه‌ڕه‌نسی تێدا نییه ، به‌ڵکو ده‌بێت بزانن که هه‌موو تاکێکی فه‌ڕه‌نسی به منیشه‌وه له‌و کوشتارانه‌دا به‌شدارین و بێ‌تاوان نین ، تانها ئه‌و فه‌ڕه‌نسیانه بێ‌تاوانن که هێشتا له دایک نه‌بوون] .
به‌ڵام له چاره‌ڕه‌شی کوردان‌دا ، گیرۆده‌ی ده‌ستی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک بووین که نه‌ک هه‌ر گه‌لی داگیرکه‌ر به داگیرکه‌ر نا‌زانن به‌ڵکو ڕژێمه‌که‌شی به برا و پشتوپه‌نای ڕۆژانی ته‌نگانه‌ی ده‌زانن و له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا یادیان ده‌کاته‌وه .
هێشتا یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی نه‌گریس له هۆڵی پێشه‌وای شاری هه‌ولێر له بیر نه‌چۆته‌وه که ئاڵای شۆڕشی 30 ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر سه‌ری کاربه‌ده‌ستانی باشوور ده‌شه‌کێته‌وه .
هێشتا خو‌ێنی سه‌دان شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ووشک نه‌بۆته‌وه که کونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌کرێته‌وه .
هێشتا بارانی ڕه‌حمه‌تی ئاغای مگری نه‌بڕاوه‌ته‌وه که‌چی شنه‌ی شه‌ماڵی مه‌نوچه‌هر موته‌کی په‌ڕۆ چڵکنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز ده‌شه‌کێنێته‌وه .
هه‌زار ساڵ بکه‌یت بێگانه‌په‌رستی هه‌ر ده‌هێنیت نووشوستی :-
له‌گه‌ڵ هاتنی مه‌نوچه‌هر موته‌کی بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی دۆستانی ڕۆژی ته‌نگانه‌ی له باشووردا ، سه‌ختترین ئاگربارابی گونده‌کانی بناری قه‌ندیل ده‌کرا ، که‌چی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی نه‌ک هه‌ر گوێبیستی بۆمببارانی گونده‌کان نه‌ده‌بوون به‌ڵکو کۆماری ئیسلامی ئێرانیشیان به پشتوپه‌نای ڕۆژانی ته‌نگانه و فریاکه‌وتنی لێقه‌وماوانی ئه‌نفال و کیمیاباران و ئاواره‌کانی باشوور ده‌ناساند .
کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ک هه‌ر به‌و هه‌موو خۆشخزمه‌تیانه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی له تیرۆرکردنی سه‌دان شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی و به ئیتڵاعاتکردنی باشوور و ساخکردنه‌وه‌ی هه‌موو کاڵایه‌کی به‌سه‌رچوو منه‌تی نه‌بوو به‌ڵکو مه‌رجی کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی ئیتڵاعاتی زیاتر له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی (به‌ناوی کونسوڵگه‌ری) و سه‌رکوتکردنی گه‌ریلاکانی پژاکی به گوێی کاربه‌ده‌ستانی باشووردا ده‌دا .
ئه‌ی مه‌رجی سه‌رانی خه‌ڕه‌کی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌بێت چی بێت بۆ داخوازیه‌کانی ئاغای موته‌کی ؟
بێگومان مه‌رجی سه‌رانی باشوور زۆر ڕوون و ئاشکرایه که هه‌ر به‌ڵێ قوربانه ، چونکه کرده‌وه‌کانی ڕابردوویان کلیلی داهاتووشیانه . کرده‌وه‌ی ڕابردووشیان خۆی له تیرۆرکردنی موعینی و هاوه‌ڵه‌کانیدا ده‌بینێته‌وه ، خۆی له گوێ له مستی عیسا پژمان و بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه ڕه‌زا شادا ده‌بینێته‌وه ، خۆی له ڕه‌شه‌کوژی خۆرهه‌ڵاتیه‌کان و پێش سوپای پاسداران‌دا ده‌بینێته‌وه .
پلاتفۆرمی ئاشته‌وایی کوردی-تورکی یان نۆکه‌رایه‌تییه‌کی هه‌رزان به‌ها ؟
له ساڵی 1993ی زاینیه‌وه به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بانگه‌وازی بۆ کۆنفرانسێکی هاوبه‌شی کوردان ده‌کات و سه‌رانی باشووریش خۆیانی لێ نه‌بان ده‌که‌ن .
له ساڵی 2004ی زاینیه‌وه کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان داوای به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌شی هه‌موو پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کان ده‌کات و که‌سیش گوێبیستی نابێت .
به‌ڵام کاتێک تورکه فاشسته‌کان هه‌وڵی کۆنفرانسێک له شاری ئامه‌دی باکوری کوردستان ده‌ده‌ن و جه‌ماوه‌ری قاره‌مانی ئامه‌دیش ڕێگه‌یان پێناده‌ن ، که‌چی سه‌رانی باشوور سنگی خۆیان بۆ وه‌ها کۆنفرانسێک ده‌که‌نه‌وه که جگه له‌وه‌ی بێڕێزییه‌که به هه‌موو کوردان ده‌کرێت له هه‌مان کاتدا ژێرپێخستنی ده‌نگی هه‌موو ئامه‌دیه‌کانیشه .
کۆنفرانسێک که ڕۆژانی 15 و 16 شوباتی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت که هاوکاته له‌گه‌ڵ پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به ڕێزدار عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان .
کۆنفرانسێک که له ژێر چاودێری تورکه فاشسته‌کانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ببه‌سترێت و ڕۆژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یشی بۆ دیاری بکرێت به‌بێ مه‌به‌ست نییه و دوو ئامانجی شوومی له دواوه‌یه :-
1- ڕه‌وایه‌تیدان به پیلانگێڕی گڵاوی نێونه‌ته‌وه‌یی 15ی شوبات ، که دژ به به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سازکرا .
2- به ئاشتیخواز نیشاندانی دژه‌کورده‌کانی ئاکه‌په ، تاوه‌کو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کانی مانگی داهاتوو به‌ده‌ست بهێنن .
گێلی و خیانه‌ت :-
به که‌سانێک ده‌گوترێت گێل که هه‌ست به کرده‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه ناکه‌ن و پاش ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌که هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی لێده‌که‌وێته‌وه ، ئه‌گه‌ر بڵێم زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری گێل بوون ئه‌وا نه خۆ به که‌مزانینه و نه شکاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیشه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خو‌ێنی خۆمان بۆ که‌سانێک کرده کاسه‌وه که جگه له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ییان زیاتر ئه‌وا هیچ هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تیشیان تێدا به‌دی ناکرێت ، که‌سانێکمان کرده سه‌رکرده‌ی شۆڕشگێڕ که ئازادی کوردان و ده‌وڵه‌تی کوردی به خه‌ونی شاعیران بزانێت ، که‌سانێکمان کرده کاریزما و باوکی ڕۆحی که جگه له ئاشبه‌تاڵ و شه‌ڕه عه‌شایه‌ری و هه‌ڵهاتن زیاتر هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دیکه‌مان لێ به‌دی نه‌کرد ، که‌سانێکمان به دژه داگیرکه‌ر پێناسه ده‌کرد که هه‌م داگیرکه‌ر به پشتوپه‌نای ڕۆژانی ته‌نگانه و برا ده‌زانن و هه‌م باشووری کوردستانیان کرده ئارامترین ناوچه بۆ ته‌راتێنی بنکه ئیتڵاعاتی و میتیه‌کانیان ، که‌سانێکمان کرده تۆڵه‌ستێنی کوردان که باشووری کوردستانیان کرده شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌نفالکه‌ران و جینۆسایدچیان و ته‌نانه‌ت که‌سوکاری شه‌هیدانیش بکه‌نه پاسه‌وان و پارێزه‌ریان ، که‌سانێکمان کرده ڕزگارکه‌ری کوردستان که داگیرکه‌رمان بۆ دروستبکه‌نه‌وه و به زۆری زۆرداری له داگیرکه‌رمان ماره ببڕنه‌وه .
به که‌سانێک ده‌گوترێت خیانه‌ت یاخو‌د تاوانبار که به زانابوونه‌وه کرده‌وه‌یه‌کی چه‌وت و کاره‌ساتهێنه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆشیان له ئاستی ڕووداوه‌که‌دا هه‌م گێل ده‌که‌ن و هه‌م بێ‌تاوانیش خۆیان نیشان ده‌ده‌ن . ته‌نانه‌ت که‌سانێکیش که پاساو بۆ کرده‌وه‌یه‌کی کاره‌ساتخوڵقێنه‌ر و دژه نه‌ته‌وه‌یی بهێنێته‌وه هه‌مان پێناسه‌ی تاوانبار یاخو‌د خیانه‌تی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت .
که‌مێک نین ئه‌و که‌سانه‌ی که پاساو بۆ ده‌ستتێکه‌ڵاویه‌کانی سه‌رانی باشوور و داگیرکه‌ران ده‌هێننه‌وه و به کرده‌وه‌یه‌کی ڕه‌واشی ده‌زانن ، که ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌ندێکیان له نه‌زانینی خۆیانه‌وه‌یه و ده‌چنه خانه‌ی گێلیه‌تیه‌وه ، هه‌ندێکیشیان به زانابوون ئه‌و پاساوانه ده‌هێننه‌وه و ده‌چنه خانه‌ی تاوانه‌وه .
چ په‌یوه‌ندیکردنێک له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران‌دا ؟
ئایا په‌لکێشکردنی داگیرکه‌ران بۆ سه‌ر ئازادیخوازانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان په‌یوه‌ندیکردنێکی ڕه‌وایه ؟
ئایا یادکردنه‌وه‌ی فه‌تواده‌ری جیهاد دژ به کوردان له هۆڵی پێشه‌وای نه‌مر کارێکی دیپلۆماسییه ؟
ئایا به‌رز ڕاگرتنی یادی 30 ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی دژه کوردی ئێران و به برا و پشتوپه‌نا زانینیان کارێکی شایسته‌یه ؟
ئایا تاجه گوڵ بردنه سه‌ر گۆڕی خوێنخۆرانی وه‌کو ئه‌تاتورک و خومه‌ینی کارێکی ژیرانه‌یه ؟
ئایا زوڕناژه‌نین بۆ ئاکه‌په و ته‌واوی داگیرکه‌رانی دیکه‌ی کوردستان مافی سه‌رانی باشووره ؟
ئایا به میتکردن و ئیتڵاعاتکردنی باشووری کوردستان ئه‌رکی جیرانه‌تییه ؟
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه دواوه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاکانی زاینی و به‌راوردکردنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئیمڕۆی باشووری کوردستان ئه‌وا ته‌واو هاوشێوه‌ی یه‌کترین له ڕووی ناوچه‌ی ئازادکراوه‌وه ، چونکه ئه‌و کات زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئازادکراو بوو و له‌ژێر چاودێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بوو ، به‌ڵام هیچ کاتێک شه‌هیدی سه‌رکرده و هه‌میشه زیندوو دکتۆر عه‌بدول ڕه‌حمانی قاسملوو هه‌وڵی بێده‌نگکردن و ئۆردوگانشینی داروده‌سته‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی نه‌دا و به پۆل کادرانی باشووریان تیرۆر نه‌کرد و په‌لکێشی به‌عسیه‌کانیشیان نه‌کرد بۆسه‌ر هێزه داسه‌پاوه‌کانی باشوور ، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆمه‌تی ێداملوو ده‌خرایه پاڵ دکتۆر قاسملوو و به نۆکه‌ری به‌عسیشیان پێناسه ده‌کرد .
ئه‌ی ده‌بێت سه‌رانی باشوور ئێستا چ ناوێک له خۆیان بنێن بۆ ئه‌م ساتوسه‌ودایه‌ی که بۆ داگیرکه‌رانی کوردستانی ده‌که‌ن له‌سه‌ر حسابی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ؟
ئه‌ی ده‌بێت چ وه‌ڵامێکیان بۆ خه‌ڵکی ئامه‌د و ته‌واوی شاره‌کانی دیکه‌ی باکووری کوردستان هه‌بێت که ڕۆژانه ده‌بنه تیرۆری ئاکه‌په‌ییه‌کان و سه‌رانی باشووریش ده‌هۆڵی ئاشته‌وایی کوردی – تورکی لێده‌ده‌ن ؟
ئه‌ی ده‌بێت سه‌رانی باشوور چ وه‌ڵامێکیان بۆ مێژوو پێبێت که تاوه‌کو ئێستا بۆ ساتێکیش سه‌ردانی گۆڕی یه‌که‌مین سه‌رۆککۆماری کوردستان پێشه‌وای نه‌مریان نه‌کردووه ، که‌چی ساڵانه یادی ئه‌تاتورک و خومه‌ینی ده‌که‌نه‌وه و تاجه‌گوڵینه ده‌به‌نه سه‌ر گۆڕیان ؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ی هه‌ر حیزبێکی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌بێ پرس‌وڕای سه‌رانی باشوور سه‌ردانی مالکی و حکومه‌ته‌که‌ی بکات (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سه‌رانی باشووریش دروستیان کردون و له‌سه‌رپێ ڕایانگرتوون) ، ئایا هه‌زار و یه‌ک تۆمه‌تی جاشایه‌تی و نۆکه‌رایه‌تییان ناخرێته پاڵ و لافاوی خوێنیان لێ‌ساز ناکه‌ن ؟
له کۆتایدا یه‌ک پرسیار له ته‌واوی خوێنه‌ران ده‌که‌م و ده‌ڵێم :- ئایا ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی کارێکی شۆڕشگێڕییه یاخو‌د کاری پۆلیسێکی داگیرکه‌رپارێزی ئاماده‌یه ؟
(کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه)
چاپجه‌لال چوارتایی

Thursday, February 12, 2009
"بێ سه‌رپۆش نه‌ده‌هاته‌ده‌ر، ئێستا به‌ڕوتی سه‌ما ده‌كات"

منیره شامرادی، ته‌مه‌ن 20ساڵ، سه‌رتاپای به عابایه‌کی ره‌ش داپۆشرابوو، کاتێك ها‌ته به‌رده‌م ده‌رگای هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له فه‌للوجه‌و به‌دوای ئیشدا ده‌گه‌ڕا. منیره، ئه‌یویست له ده‌ست براکه‌ی رابکات که «لێیداوه‌و به قژ رایکێشاوه».
ئایڤن گاڵڤن، که له‌نزیکه‌وه ئیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌کرد، ئه‌ڵێت «منیره هات بۆ لای ئێمه هیچی پێنه‌بو، ته‌نها جله‌کانی نه‌بێت که به‌کۆڵییه‌وه‌بو. له بیرمه یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی که منیره کردی ئه‌وه بوو ئایا ئه‌توانین ژیانی بپارێزین؟».
ئه‌مه‌ریکییه‌کان ژورێک‌و ئیشێکیاندا به کچه گه‌نجه عێراقییه‌که، که وه‌ک وه‌رگێڕ ئیشیان له‌گه‌ڵدا بکات. منیره، مانگیی 1050 دۆلار (10گه‌ڵا‌و نیو)ی وه‌رده‌گرت، که زۆر له‌و پاره‌یه زیاتربو که پێشتر بینیبوی، به‌ڵام هه‌رگیز ناچێته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و خێزانه‌که‌ی نابینێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن که‌س‌وکارییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێئه‌کرێت به‌هۆی شه‌ره‌فه‌وه. بۆئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی منیره ئاشکرا نه‌بێت، ئه‌فسه‌رێکی ئه‌مه‌ریکی نازناوێک ئه‌دات به منیره به ناوی ڤینۆس.
منیره، زۆربه‌ی پاره‌که‌ی ئه‌دا به عه‌تر‌و جلوبه‌رگ‌و ئامێری ئه‌لکترۆنی که له‌ناو بنکه سه‌ربازییه‌که‌دا ده‌فرۆشرا. پاش ماوه‌یه‌ك منیره، ده‌ستیكرد به مه‌ی خواردنه‌وه، که به‌ڵێنده‌ره مه‌ده‌نییه‌کان پێیانده‌دا. له بنکه سه‌ربازییه‌که‌دا منیره بۆ یه‌که‌مجار کوڕێک ده‌بینێت که ناوی ستیڤ کامپێله‌و رۆژێک ئه‌م کوڕه ده‌بێت به مێردی‌و كاری سێكسیی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌دات. ستیڤ ئه‌ڵێت «یه‌که‌م رۆژ منیره‌م بینی پێموت: خۆشم ئه‌وێیت‌و ئه‌تهێنم»، دوای ماوه‌یه‌کی که‌م منیره‌و ستیڤ له‌ناو بنکه سه‌ربازییه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کی سێكسیی نایاسایی ده‌ستپێده‌که‌ن.
له‌خۆشه‌ویستییه‌وه بۆ ژن‌و مێردایه‌تی
زیاتر له سێ ساڵ له‌مه‌وپێش، له‌دوای سکپڕبونی منیره‌و ده‌رکردنی ستیڤ له‌سه‌ربازی‌و چونیان بۆ تورکیا‌و گیرخواردنی منیره بۆ 9مانگ له تورکیا، ستیڤ‌و منیره به ره‌سمی بون به هاوسه‌ری یه‌کتر له شاری ئۆزارک له ویلایه‌تی مه‌یسوری ئه‌مه‌ریكا. ستیڤ ئه‌ڵێت «پاره‌ی ئه‌ڵقه‌م نه‌بوو که منیره‌م هێنا، به‌ڵام براکه‌م دوکانی خاڵ کوتینی هه‌یه، هه‌ندێک مه‌یمان بۆ کڕی‌و ئه‌ویش به‌خاڵ ئه‌ڵقه‌ی بۆ کوتاین، چونکه هه‌رزان بوو».
به‌خاڵ له‌سه‌ر په‌نجه‌یان به پیتی عه‌ره‌بی ناوی یه‌کترییان له‌سه‌ر نوسراوه. یه‌که‌م وانه که منیره فێری بوو ئه‌وه بوو که نه‌ڵێت خه‌ڵکی عێراقم. سوزان ئه‌ڤێری كه دراوسێی ماڵی منیره‌یه، دانی به‌وه‌دا نا که کاتێک زانی دراوسێکه‌یان خه‌ڵکی عێراقه، زۆر ترساوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه که منیره هاتوه بۆ ماڵمان زۆر بیرکردنه‌وه‌م گۆڕا ده‌رباره‌ی جه‌نگ له‌عێراق‌و عێراقییه‌کان.
کێشه‌ی دارایی
ستیڤ که وه‌ک کرێکارێک ئیش ئه‌کات، رۆژێک ئه‌که‌وێته خواره‌وه‌و ده‌ستی ئه‌شکێت‌و ئیشه‌که‌ی له ده‌ستده‌دات. منیره‌ش سکی پڕه به مناڵی دوه‌میان، له ناچاریدا ستیڤ ده‌ستئه‌کات به فرۆشتنی که‌لوپه‌لی خۆی‌و ته‌نانه‌ت خو‌ێنی خۆشی ئه‌فرۆشێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ژیان دا‌بین بکات. ستیڤ ئه‌ڵێت «که‌لوپه‌لی زۆرم فرۆشت، 5-6جار خو‌ێنی خۆمم فرۆشت بۆئه‌وه‌ی بتوانین پاره‌ی کاره‌باو ئاو بده‌ین. ئه‌توانیت پاره‌ی زۆر په‌یدابکه‌یت‌و پاره‌ی کاره‌باو ئاو‌و به‌نزینی ئۆتۆمبێل بده‌یت، ئه‌گه‌ر بتوانیت له خوێن فرۆشتن به‌رده‌وام بیت».
ستیڤ ئه‌ڵێت که قسه‌ی زۆریان کردوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مه‌ریکا ژیان ئاسان نییه. ئه‌بێت پاره بۆ هه‌مو شتێک بده‌یت، هیچ شتیک به‌خۆڕایی نییه لێره، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئازادیه‌شی که هه‌ته، به‌پاره‌یه.
بۆ منیره كێشه داراییه‌کان زه‌نگێکی به خه‌به‌ر‌هێنه‌ره‌وه بوو. منیره ئه‌ڵێت «هه‌مو رۆژێک پسوله‌مان هه‌بو، ستیڤ هه‌مو رۆژێک باسی پسوله‌ی تازه‌ی ئه‌کرد‌و منیش نه‌مئه‌زانی چییه‌و پرسیاری زۆرم ئه‌کرد، چونکه ئێمه له عێراق بیمه‌ی ئۆتۆمبیلمان نییه».
گه‌ڕان به‌دوای کاردا
منیره مناڵه تازه له‌دایکبوه‌که‌ی که ناوی (خه‌ندار)ه هه‌ڵئه‌گرێت‌و دوکان به دوکان ئه‌گه‌ڕێت به‌دوای ئیشدا له ئۆزراک. منیره دڵی خۆش ئه‌بێت کاتیک(Wendys) که خوارده‌مه‌نی خێرا ده‌فرۆشێت، ئیشێک ئه‌دات به منیره. دواتر جلی ئه‌و خواردنگه‌یه‌ی ئه‌ده‌نێ، به‌ڵام دواتر پێیئه‌ڵین که ژماره‌ی دڵنییایی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌و کارتی سه‌وزی ئه‌مه‌ریکی نییه، له‌به‌رئه‌وه ناتوانی لێره ئیش بکه‌یت. منیره پێیان ئه‌ڵێت که چه‌ند مانگێک ئه‌بێت له ئه‌مه‌ریکایه، به‌ڵام ئه‌ڵێن، ببوره ناتوانی لێره ئیش بکه‌یت.
له کۆتاییدا دایکه گه‌نجه عێراقییه‌که باڕێک ئه‌دۆزێته‌وه که به‌ڕێوه‌به‌ری باڕه‌که پرسیاری زۆری لێ‌ناکات بۆئه‌وه‌ی ئیشی تێدابکات. به منیره ئه‌ڵێن که پێویستمان به ئیشکه‌ر نییه لێره، به‌ڵام پێویستیمان به سه‌ماکه‌ر هه‌یه.
منیره‌ش ئه‌ڵێت «سه‌ماکه‌ر؟ وتم که پێشتر سه‌مام کردوه. جله‌کانم له‌به‌رئه‌که‌م». به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ره کچه‌که پێیئه‌ڵێت نه‌خێر، ئه‌مه جۆرێکی جیاوازه له‌سه‌ماکردن. ئه‌وه باڕێکی خۆڕوتکردنه‌وه بوو. ئه‌و شه‌وه، منیره ئه‌ڕواته سه‌ر شوێنی نمایشكردن‌و به 350 دۆلاره‌وه دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. ئه‌و کچه‌ی که نه‌یئه‌توانی به‌بێ سه‌رپۆش له‌ماڵه‌که‌ی خۆیان له‌فه‌لوجه بێته ده‌ره‌وه، ده‌ستیکرد به‌سه‌مای هه‌ڵواسین‌و جل لابردن له‌ژێر گڵۆپه ره‌نگاو ره‌نگه‌کاندا له ئه‌مه‌ریکا. هیچ که‌س له‌و که‌سانه‌ی که خواردنه‌وه له ڤینۆس ئه‌کڕن‌و پاره فڕێئه‌ده‌نه سه‌ر شوێنی نمایشكردنه روته‌كانی ڤینۆس، نا‌زانن سه‌ماکه‌ره‌كه عێراقییه. ئیشه‌که پاره‌ی پێویستیی خێزانه گه‌نجه‌که‌ی هێنا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌که‌ی ستیڤ‌و منیره‌ی شێواند. شه‌ڕ ببوه نه‌ریتێكی شه‌وانه‌ی کچ‌و کوڕه‌که. ستیڤ ئه‌ڵێت له یه‌که‌م رۆژه‌وه رقم له‌و ئیشه‌یه‌و ئێستاش رقم لێیه‌تی. منیره‌ش ئه‌ڵیت «سه‌مای خۆ روتکردنه‌وه په‌یوه‌ندی به ژیانمه‌وه هه‌یه. هه‌مو رۆژێک بیر له‌وه ئه‌که‌مه‌وه که نه‌ڕۆمه‌وه بۆئه‌وێ‌و ئیتر ئه‌و ئیشه‌نه‌که‌م، به‌ڵام چی بکه‌م؟ له برسا بمرم؟ شوێنێک نه‌بێت بخه‌وم تێیدا؟ له‌وانه‌یه بگه‌ڕامایه‌ته‌وه بۆ عێراق ئه‌گه‌ر برادلی (یه‌که‌م منداڵ) لێره نه‌بوایه».
رۆژێک ستیڤ ئه‌گه‌ڕێته‌وه له ئیشه تازه‌که‌ی، که ته‌نه‌که‌چێتی ئۆتۆمبێله سه‌عاتی به 10 دۆلار، ئه‌بینێت که ژنه‌که‌ی شڵه‌ژاوه‌و برادلیش شوێنی لێدانی پێوه دیاره. ستیڤ ئه‌ڵێت ئه‌وه شتێک بوو به‌رگه‌ی ناگرم، ئه‌و شه‌وه ته‌له‌فۆنی کرد بۆ پۆلیس‌و به‌دیار چاویه‌وه منیره‌یان به که‌له‌پچه‌کراوی برد. ئه‌م گرتنه‌ش ته‌نها که‌یسێکی ساده نییه، داواکاری گشتیی له‌دادگادا هه‌ڕه‌شه‌ی 7ساڵ زیندانی له منیره کرد، به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵدا‌و هانیدا بگه‌ڕیته‌وه بۆ عێراق. برادلی منداڵ، خرایه ژێر چاودێریی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و منیره‌ش نێردرا بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی‌و ڕێنمایی ژن‌و مێرد له‌گه‌ڵ ستیڤدا. له‌وێ ئاشکرا بو که ستیڤ، کێشه‌ی ماندویه‌تی هه‌یه، که له‌وانه‌یه به‌هۆی دوو سه‌فه‌ره‌که‌یه‌وه بووبێت بۆ عێراق.
بۆنی ڤاوته‌ر که فه‌رمانبه‌ره له فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاریی منداڵان‌و له‌که‌یسی ستیڤ‌و منیره ئه‌کۆڵێته‌وه، ئه‌ڵێت هه‌ردوکیان به‌رهه‌می جه‌نگن. دوو که‌سمان هه‌یه له‌کاتی جه‌نگدا به‌یه‌ک گه‌شتون‌و که‌وتونه‌ته داوی خۆشه‌ویستییه‌وه. ئه‌یانه‌وێت ژیانێک دروستبکه‌ن به‌یه‌که‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخیانه‌وه به‌ربه‌ستی زۆر هه‌یه له‌به‌رده‌میاندا، له جیاوازی که‌لتورو هاوڵاتیی بونه‌وه. بڕواناکه‌م که ئه‌مه ته‌نها که‌یس بێت.
له مانگی ئه‌یلولی 2008دا، له‌دوای چه‌ندین سه‌ردانی چاودێری کراو، به‌شی خزمه‌تگوزاریی خێزان، چاودێریکردن‌و به‌خێوکردنی کوڕه چه‌نه‌باز‌و لێوبه‌خه‌نده‌که‌ی دایه‌وه به منیره‌و ستیڤ. دادوه‌ر حوکمێکی سوکتریدا به‌سه‌ر منیره‌دا که پێشتر داواکاری گشتیی داوای 5ساڵ زیندانیی هه‌ڵواسراوی ئه‌کرد بۆ منیره. حوکمه هه‌ڵواسراوه‌که تاوانی خراپ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵدا له‌خۆناگرێت.
تێکشکانی ئومێده‌کان
منیره به ته‌واوی به‌عه‌ره‌بی‌و کوردی‌و ئینگلیزی قسه‌ی ئه‌کرد‌و پێشتریش ئه‌زمونی هه‌بو له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریکادا. ستیڤ به‌و ئومێده بوو وه‌ک وه‌رگێڕ ئیشێکی چه‌ور بدۆزێته‌وه بۆ منیره له‌سوپا یان له حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکیدا. چاوه‌ڕێی ده‌سه‌ڵاتدارانیان ئه‌کرد که له‌سه‌ر مۆڵه‌تی ئیش، ره‌زامه‌ندیی ده‌رببڕن. ستیڤ ئه‌ڵێت «دوباره گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه‌و برادلی شوێنی لێدانی پێوه‌دیار بوو». ستیڤ ده‌ستبه‌جێ منیره‌ی تۆمه‌تبارکرد به لێدانی برادلی، تۆمه‌تێک که منیره ئینکاری لێده‌کات. ستیڤ به‌و شه‌وه منیره ده‌رئه‌کاته ده‌ره‌وه له ماڵ‌و مۆبایله‌که‌شی لێئه‌سه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ی منیره بڕوات. ئه‌وه دواجار ئه‌بێت که ستیڤ ژنه‌که‌ی ئه‌بینێت‌و کوڕه‌که‌شیان ئه‌و شه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌کرێت.
ستیڤ زۆر شڵه‌ژابوو، ئه‌یوت که له‌وانه‌یه په‌له‌ی کردبێت له تۆمه‌تبارکردنی منیره‌دا، چونکه برادلی بۆی هه‌یه به‌هۆی که‌وتنه‌وه وایلێهاتبێت. پۆلیس دوباره ده‌ستیکردوه به لێکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م روداوه. هه‌تا ئێستا که‌س تۆمه‌تبار نه‌کراوه. ئێستا نه ستیڤ‌و نه پۆلیس نا‌زانن منیره له کوێیه‌و چۆن په‌یوه‌ندیی پێوه‌بکه‌ن؟ دوباره به‌شی خزمه‌تگوزاریی خێزان به‌خێوکردنی برادلی له ستیڤ سه‌نده‌وه‌و گرتییه ئه‌ستۆی خۆی.
yerevan@mail.utexas.edu
سه‌رچاوه:
http://www.npr.org
Subscribe to:
Posts (Atom)